ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و تێیدا ئاماژە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكاریی دەكات كە “دەبنە مایەی بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لای هاونیشتمانیان”.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بڵاوكراوەتەوە”لەكاتێكدا هەرێمەكەمان بە بارودۆخێكی دژواری ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا تێپەڕدەبێت , بەداخەوە كەسانێكی نابەرپرس و هەندێك پەیج و ناوەندی میدیایی بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكاری كە بوونەتە سەرچاوەیەكی خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ترس و دڵە ڕاوكێ لای هاونیشتمانیانمان “.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە” لێرەدا بۆی ڕایی گشتی ڕادەگەیەین كە سەر لەسەرەتایی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنـــاوە لە سۆنگی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاونیشتمانیانمان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهەمەئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەكەم هەنگاوی نا بۆ دروستكردنی كەرەنتینە لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا و لە 29/1/2020 ‌دەستپێشخەری كرد كە ناو فڕۆكەخانەدا بینایەكی ئامادەكرد تایبەت بەكەرەنتینەكردنی ئەو هاوڵاتیانەی كە لەووڵاتی (چین) ەوە دەگەڕانەوە , هەر ئەوكاتەش هەندێك لەو ناوەندی میدیایانەی ئێستا , بەردەوام لە هەوڵی بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكاریدابوون و ‌ گرنگی بابەتە‌كەیان بەشێوەیەكی تر پێوانە دەكرد”.

بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت”ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە زیاتر تیشكی بخەینە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ژێر بڕیار و بەیانەكانی لیژنەی باڵای ڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاردەكات و هەر بڕیار و بەیانێك لە بەڕێزیانەوە دەرچووبێت دەستبەجێ لە فڕۆكەخانەدا جێ بەجێ كراوە ,‌ بەداخەوە دوێنێ 23/3/2020 لە ڕاگەیاندنی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا یەكێك لە توشبووەكان دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانی ئازیزە , ووێڕایی دڵگرانیمان بە تووشبوونی ئەو هاونیشتمانی یە و تەواوی تووشبووانی تر هیوای هەرچی زووتر چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازین”.

هەر لەو بارەیەوە لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە”هاونیشتمانیانی ئازیز ئەو بەڕێزە لە 6/3/2020 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەڕاوەتەوە و لەلایەن تیمەكانی تەندروستی یەوە پشكنین بۆ ئەو و سەرجەم سەرنشینەكانی تری ناو فڕۆكەكە كراوه , وە لەو ڕێكەوتە‌دا هیچ فەرمانێكی لیژنەی باڵا نەبووە بۆ كەرەنتینەكردنی هەر هاوڵاتیەك كە لەووڵاتانی ئەوروپاوە دەگەڕانەوە , جگە لە ووڵاتی ئیتاڵیاوە ‌ ئەمە لەكاتێكدا كە تەواوی سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكە هیچ ئاماژەیەكی توشبوون بە ڤایرۆسیان نەبووە و فڕۆكەخانەش‌ بەبێ بوونی فەرمان ناتوانێت ڕێگری لە هیچ گەشتیارێك بكات كاتێك لە پشكنین دەردەچن و هیچ كێشەیەكیان نەبێت، بۆیە لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هەموولایەك ئەم هەواڵە ناڕاست و چەواشەكاریانە دوورن لە ڕاستی یەوە و وە هەموو ئەو پەلاماردانانە نــەك ساردمان ناكاتەوە بەڵكـــو تـــاوی زیاترمان دەدات بۆ خزمەتكردنی گشتی وە خۆشمان بەراوورد ناكەین بە هیچ شوێنێك و هیچ كەسیش بە دڵسۆز و خەمخۆرت نازانین , باشتریش وایە ئەو پەیج و ناوەندە میدیایانە ووردتر بڕوانن كە كەسێك ماڵی لە شووشەبێت ناكرێت بەرد بگرێتە شوێنی تر”.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان