ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەكرێت، كرێی 2 مانگی ئاو و كارەبا و خاشاك لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت


خەڵك-تەنیا هەورامی

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، قەیرانی بێ پارەیی هەموو چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوڵاتیان داوای ئەوە دەكەن حكومەت بچێت بەهانایانەوە، چونكە كرێكاران بە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتەوە لە ئێستا لە قەیرانی بێ مووچەییدان.

سەركۆ گەڵاڵی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ لێخۆشبوون لە كرێی ئاو و كارەبا و خاشاك لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشنیاز كراوە و دراوە بە هەر سێ لایەنە سەرەكییەكەی حكومەت.

وتیشی”كەسانەی ئەوانەی كاری ڕۆژانەیان هەیە و ئەوانەی مووچە حكومەت یان ئەوانەشی مووچەی كەرتی تایبەت وەردەگرن لە ئێستادا بێكارن و مووچەیان نییە”.

ڕوونیشیكردەوە، كەرتی تایبەت پارە ناداتە كارمەندەكانی و بێ پارەیی هەموو كۆمەڵگای گرتووەتەوە، بەشێوەیەك ئەوەی مووچەخۆریشە تووشی بێ پارەیی بووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئاستی ناوخۆدا خاڵە سنوورییەكان بە ڕێژەیەكی بەرچاو داهاتی كەمی كردووە و هاوكات پارەی نەوتیش دابەزیوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئێمە پێشنیازەكانمان داوەتە حكومەت كە لانیكەم 2 مانگ كرێی كارەباو ئاو و خاشاك نەسەنرێت، بەڵام وەڵامەكەیمان وەنەگرتووەتەوە.

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە، ئەوەی پەیوەستە بە كرێی خانو، ئەوە گرێبەستێكە لەنێوان دوو كەسدا و مرۆڤ دەتوانی لە ڕووی ویژاندییەوە ئەوكارە بكات، بەڵام حكومەتیش دەتوانێت كارئاسانی بكات و باج لەسەر خاوەن موڵكەكان كەم بكاتەوە.

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە


خەڵک – نزار جەزا

 

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، سزایی یاسایی دەدرێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماژە بە پەیوەندی نێوان بەڕێزان سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وە كارئاسانی بۆ فەرمانبەرانی فڕۆكەخانە دەكرێت بۆ گەیشتنیان بەدەوام و گەڕاوەنەوەیان بۆ ماڵەوە.

ئاشكراشیدەكات، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، بەپێی بەیانی ژمارە (٢٤) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و لەلایەن فڕۆكەخانەشەوە سزایی یاسایی دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان