ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە


خەڵک سپۆرت

مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران.

بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە.

وەرزشەکانی تر

چالاکییەکانی فۆرمولا بەشێوەی ڤیدیۆیی بەردەوامی دەبێت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی نێودەوڵەتی فۆرمولا وەن بیر لە بەکارهێنانی شێوازێک دەکاتەوە بۆ بەردەوامییدان بە پێشبڕکێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەبێ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێبگەیەنێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێشبڕکێکانی ئوسترالیا و مۆناکۆ ڕاگیران، هەروەها پێشبڕکێکانی بەحرەین و ڤێتنام و چین و هۆڵەندا و ئیسپانیاش بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بۆ شۆفێران و تیمە بەشدارەکان دروستبووە، بەرپرسانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا وەن بڕیاریانداوە پێشبڕکێ دواخراوەکان بەشێوەی “ڤیدیۆ گەیم” ئەنجام بدەن.

هەموو وەرزێک لەئامادەکارییەکاندا و  لەپێناو بەهێزکردنی تەرکیزی شۆفێران، تیمە بەشدارەکانی فۆرمولا وەن تەکنیکی پێشبڕکێ بە ڤیدیۆ گەیم لەسەر ئاستی شۆفدێرانیان ئەنجام دەدەن.

حاڵی حازر (فیا) بیر لەوە دەکاتەوە، ئەو پێشبڕکێیانەی دواخراون بەشێوەی گەیم ئۆنلاین ئەنجام بدات، لە یەک کاتدا شۆفێران لە پێگەی خۆیانەوە بەشداری تێدا دەکەن و براوەکان هاوشێوەی پێشبڕکێی ڕاستەقینە خەڵات دەکرێن.

ئەم چالاکییە ڤیدتۆییانەش بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی چالاکییەکان بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە لەنێو حەلەبەی ڕاستەقینەدا.

ئەگەر بڕیارەکەش بەفەرمی بدرێت، تەواوی پێشبڕکێکان لە “یو توب”وە ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک دەتوانێت بینەری ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ئەستێرەیەکی ناوداری خولی یانە پیشەگەرەکان و سێ هاوڕێی توشی کۆرۆنا بوون


خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ یانەی برۆکلین نێتسی ئەمریکی توشبوونی چوار یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە چوار یاریزانی یانەی برۆکلین نێتس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لەنێوانیاندا کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی وڵاتەکە بوونی هەیە.

لەکۆی چوار یاریزانە توشبووەکەی (NBA) تەنها یەکێکیان نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بەدیکراوە، سیانیش لە توشبووان هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنایان پێوە دیارنەبووە.

فۆکس سپۆرت دووپاتیکردۆتەوە، کە کیڤن دورانتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا یەکێکە لە توشبووەکان و لەم بارەیەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: پێویستە لەسەر هەمووان خۆمان بپارێزین، کەرەنتین بکەن، ئێمەش بەم پڕۆسەیەدا تێپەڕدەکەین.

یانەی برۆکلین نێتسی بەشدار لە خولی یانە پیشەوەرەکانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی کردووە، کە سەرجەم یاریزانانی یانەکە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە دابڕینراون لە ماڵ و منداڵەکانیان.

کۆتا یاریی برۆکلین نێتس لەم مانگەدا بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامدراوە، بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت یاریزانانی لەیکەرز بەهەمان شێوەی یاریزانانی نێتس پشکنینی وردیان بۆ بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

تایسن فیوری پاڵەوانی بۆکسێنی جیهان ڕەنگە هەشت ساڵ سڕ بکرێت !


خەڵک سپۆرت

تایسن فیوری بۆکسێنەری بەریتانی لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا سەرکەوتنی بەسەر دیۆنتای وایڵدەری ئەمریکی بەدەستهێنا و نازناوی پاڵەدوانی جیهانی بۆ کێشی سەرو قورس چنییەوە.

لەساڵی ٢٠١٥ تایسن فیوری توانی لە ڤلادیمێر کلیچکۆی پاڵەوانی ئۆکرانی بباتەوە و تەواوی پشتوێنەکانی پاڵەوانی جیهان مسۆگەر بکات، بەڵام پاش ماوەیەک خرایەبەر لێکۆڵینەوەی پزیشکی و دەرکەوت ماددەی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

لەوکاتەدا بڕیاری سڕکردنی درا و پشتوێنەکانیشی بەخشرایە چەند پاڵەوانێکی تر و بۆکسێنەرە بەریتانییەکە لە بارودۆخێکی خراپدابوو، دواتر لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە توانی بگەڕێتەوە و ماوەی سڕکردنی تێپەڕاند.

لەوکاتەدا فیوری و خێزانەکەی شایەتی و بەڵگەی جوتیارێکی بەریتانییان پێشکەش بە دادگاکرد بەناوی “مارتن کەیرفوت”.

ئەو جوتیارە شایەتی و بەڵگەی ئەوەی دا بە دادگا کە بەردەوام جۆرە بەرازێکی کێوی بۆ تایسن فیوری بەریتانی دابینکردووە و گۆشتەکەیی پێداوە، کە ئەوەش لە بواری بۆکسێندا وەک گۆشتی وزەبەخش ناودەبرێت و نەزانراوە ئەو جۆرە ماددەیەی لەناو گۆشتەکەدایە قەدەغەکراوە.

لەئێستادا جوتیارەکە لەڕێگەی ڕۆژنامەکانی “دەیلی مەیڵ و زە سەن” و چەندین سەرچاوەی ناوداری وڵاتەکەوە هاتوۆتە دەنگ و دەڵێت: ئەوەی ڕوویداوە هەڵەیەکی گەورەیەو و چیتر بێزاربووە لە درۆکردنی فیوری و تیمەکەی.

کەیرفوت بە دەیڵی مەیڵی ڕاگەیاندووە:” لەڕابردوودا کەسێکی نزیکی فیوری هاتەلام و بەشێوەیەک کەیسەکەی بۆ باسکردم منیش ئامادەییم نیشاندا هاوکارییان بکەم، ئەرکی من ئەوەبوو لەبەردەم دادگا بڵێم کە بەرازیلی کێویم بۆ دابینکردوون و ئەوکارەشم کرد، لەبەرامبەردا بڕی دوو هەزار و پێنج سەر پاوەندیان پێدام، بەڵام ئێستا پێتان دەڵێم کە من لەسەرەتاکانی ژیانمدا ئەوکارەم کردووە، بەڵام چەندین ساڵە بەرازی کێویم نەبووە، بەڵکو تەنها چێڵ و مەڕم هەیە لەگەڵ چەند مریشکێکدا”.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەر دادگای بەریتانیا دووبارە ئەم جوتیارە بانگهێشت بکاتەوە و ئەم جۆرە شایەتییە بدات، ئەوا فیوری بۆ ماوەی هەشت ساڵی دیکە سڕدەکرێت و دیسانەوە پشتێنی پاڵەوانی لێدەسەنرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان