ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێكخراوی WHO پەسەندی كردووە و لە ئێران كاری پێدەكرێت
لێكۆڵەرێكی زانستی لە هەرێم؛ چارەسەرێكی خێرای بۆ توشبووانی كۆرۆنا پێشنیاركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسەر و لێكۆڵەرێكی زانستی لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، چارەسەرێكی خێرای بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی Covid 19 یا ئەوانەی هەست بە حاڵەتەكانی دەكەن پێشنیاردەكات و دەشڵێت ،”ڕۆژی 18-3 چارەسەرەكەم دایە وەزارەتی تەندروستی هەرێم وەڵامیان نەدامەوە، بەڵام ئێستا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO پەسەندی كرد”.

زەنون یونس محەمەد داودی، نووسەر و لێكۆڵەری زانستی لە هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، چارەسەرێكی خێرام بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی Covid 19 یا ئەوانەی هەست بە حاڵەتەكانی دەكەن لە تەنیشت ڕێكاری خۆپارێزی و دەرمانی پێویست لەلایەن دكتۆرەكانەوە دۆزیوەتەوە بە بەكارهێنانی گەرماوی ساونا و چوونە نێو ( ژووری هەڵم ) باشترین ڕێكارێكی تەندروستیە تا ئەو كاتەی ڤاكسنی كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.

وتیشی،” پیویستە ئەو ژوورە لە پلەی گەرمی نێوان 50 ـ 55 پلەی گەرمادا بێت ، كە بەر لە ئەنجامدانی ڕێكارەكە بەكارهێنانی ئەستامینافۆن یا ئەسپرین بە پێویست دەزانرێت بۆ دابەزینی گەرمای لەش بۆ ئەوەی نەخۆش بتوانێت بەرگەی مانەوەی بگرێ لە ژووری هەڵمدا”.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەتا توشبوو بۆ ماوەی ۱٥ ـ ۲۰ خولەك لە ژوورەكە بمێنێتەوە، كە بە پێی توانایی مانەوەی نەخۆش دەكرێت ماوەكە زیاد یا كەم بكرێت ئەم رێكارە لە ڕۆژێكدا چوار جار یان زیاتر تاقی بكرێتەوە ( هەڵبەت بۆ كەسانی بەساڵاچوو بەهۆی لاوازیانەوە دەبێ كەمتر لە ۱۰ خولەك تیا بمێننەوە) بۆ ئەوەی هەڵمەكە بە جوانی بچێتە ناو سیەكان، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمی سەرەوەی ۵۰ پلەی گەرمیدا دەست بە خاوبوونەوەو تیاچوون دەكات كاتێك پلەی گەرمی بگاتە ۵۵ پلەی گەرمی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەمە بۆ ئێستا باشترین چارەسەری خێرایە و تاكەكان لەماڵەكانیان دەتوانن ئەنجامی بدەن بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تووشبوواندا، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە جلوبەرگی نەخۆش جیابكرێتەوە و بە ئاوی گەرم سەروی ۷۰ پلەی گەرمی بشۆردرێت.

ئەو نوسەرە بۆ (خەڵك) باسی لەوەشكرد، ڕۆژی 18-3-2020 ئەو بیرۆكەیەم دایە وەزارەتی تەندروستی، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەدامەوە هەمان ڕۆژ بیرۆكەكەم بۆ رێكخراوی who نارد، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن دكتۆرێكی ئێرانیەوە پڕۆژەكەم دزرا وەڵامی من نەدرایەوە هەمان پرۆژەكەی من كە دكتۆرە ئێرانیەكە بۆ ڕێخراوی تەندروستی جیهانی نارد پەسەندی كردووە، لە ئیران تاقیكراوەتەوە زۆر ئەنجامی باشی هەبووە .

ئاشیكردووە، هاووڵاتیان لەكاتی بوونی حاڵەتی توشبوون بەو ڤایرۆسە دەتوانن لە ماڵەوەیان گەرماوەكەیان بەوشێوەیە ڕێكبخەن و چاەسەری تێدا بكەن.

بیرۆكەكە بەم شێوەیە :
بەكارهێنانی گەرماوی ساونا و چوونە نێو ( ژووری هەڵم ) باشترین ڕێكارێكی تەندروستیە تا دۆزینەوەی ڤاكسنی كۆرۆنا، لە پلەی گەرمی نێوان ۵۰ ـ ۵۵ پلەی گەرمادا كە بەر لە ئەنجامدانی رێكارەكە بەكارهێنانی استامینافۆن یا ئەسپرین بە پێویست دەزانرێ بۆ دابەزینی گەرمای لەش بۆ ئەوەی نەخۆش بتوانێ بەرگەی مانەوەی بگرێ لە ژووری هەڵمدا.
سەرەتا بۆ ماوەی ۱٥ ـ ۲۰ خولەك لە ژوورەكە بمێنێتەوە كە بە پێی توانایی مانەوەی نەخۆش دەكرێ ماوەكە زیاد یا كەم بكرێ ئەم رێكارە لە ڕۆژێكدا چوار جار یان زیاتر تاقی بكرێتەوە ( هەڵبەت بۆ كەسانی بەساڵاچوو بەهۆی لاوازیانەوە دەبێ كەمتر لە ۱۰ خولەك تیا بمێننەوە ) بۆ ئەوەی هەڵمەكە بە جوانی بچێتە ناو سیەكان چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمی سەرەوەی ۵۰ پلەی گەرمیدا دەست بە خاوبوونەوەو تیاچوون دەكات كاتێك پلەی گەرمی بگاتە ۵۵ پلەی گەرمی، باشترین چارەسەری خێرا وە شەخسیە خەلك دەتوانن لە نێو ماڵ ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تووشبوواندا.
ئەوەی جێی سەرنجە دوای دەرچوون لە ژووری هەڵم پێویستە لە ژورێكی گەرم بمێننەوە كە پلەی گەرمی ۳۷ پلەی گەرمی بێت پەنجەرەێكی بە دەرەوە بۆ ئەوەی هەوای تازە بێتە ژوورەوە هەروەها گەر حاڵەتی ڕشانەوە ڕوی لە نەخۆش كرد، با برشێتەوە گەدەی بەتاڵ ببێ كاریگەری لەسەر سیەكانی دەبێ بۆ جولە پێكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای ئەوە خواردنێكی سووك وەكو سوپ بخوات شەربەتی ڕشانەوە بەكار بێنێ كە حاڵەتی تەندروستی ئاسایی بوویەوە سەشوار یا مجفە بەكار بێنێ، ( لە ڕۆژێكدا پێنج تا شەش جار بۆ ماوەی ۲۰تا ۳۰ خولەك بەتایبەت لە كاتی شەو و بەر لە خەوتن تا بەیانی سێ جار تاقی بكاتەوە ) ئاخر دەرەجەی گەرمی به مجفه بدات، چوار پەنجە لە خوار لوتیەوە بۆ گەرم كردنی بۆری هەناسەو لوت كە پلەی گەرمیان نزیكەی۲۳ پلەی گەرمیەو شوێنێكی باشە بۆ مانەوەی ڤایرۆسەكە لەوێوە دەچێتە سیەكان و بۆ بەشەكانی خوارووی سیە ئیتر له بەشی ناوەوەی سیە دەمێنێتەوەو گەشە دەكات گەر نەخۆش فریای خۆی نەكەوێ.
هەروەها جلوبەرگی نەخۆش پێویستە جیابكرێتەوەو بە ئاوی گەرم سەروی ۷۰ پلەی گەرمی بشۆردرێ.
ئەوەش بەڵگەی ئەوەی بیروكەكەم لە ۳/۱۸ وە ناردوومە بۆ رێكخراوی who و وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە بڕیار بوو دوای وەڵامدانەوە زانیاری زیاتریان پێ بدەم هەرچەند لە میانەی گفتگۆ لەگەڵ دكتۆرێكی ئێرانی پڕۆژەكەیان لێم دزی

کوردستان

سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند سێ تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە.

ڕوونیشیكردەوە یەكێك لە چاكبووەوەكان، ئەو پزیشكەیە كە پێشتر تووشی كۆرۆنا ببوو.

ئەمڕۆش وەزارەتەكە تووشبوونی سێ كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت


خەڵک- ئارام سەردار

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی پشوو له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی دیراسه‌كراو و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بووە و ئەمڕۆش بڕیاری پێویست لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی پشوو له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی دیراسه‌كراو و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بووە لەگەڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ته‌ندروستی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ كرا ، ئەمڕۆش بڕیاری پێویست لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت.

دەشڵێت، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌ به‌رده‌ستن لەبارەی کاریگەری بڕیار و ڕێکارەکان بۆیە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ گفتوگۆداین، چونکە قەدەغەی هاتووچۆ گرنگی هەبووە لە تەشەنە نەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پێمانوایە ئەگەر زووتر ئەو هەنگاوانە بگیرایەتەبەر ئەو حاڵەتانەش تۆمار نەدەکران، چونکە ئەو ڤایرۆسە لە کوردستان نەبووە و لەڕێگەی ئەوانەی لەدەرەوە یان وڵاتانی تر هاتوونەتەوە هاتووە، ئەگەر ئەو ڕێکارانە نەبوونایە ئێستا کوردستان بە هەزاران حاڵەتی لە ڤایرۆسەکە دەبوو.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بانگەوازەکەی وەزارەت بۆ هاتنی ئەوانەی لە ڕێکەوتی ۱ی ئادار تاوەکو ۱٥ ئادار هاتوونەتەوە لەوڵاتان کە بێن بۆ پشکنین، یەکێک لەم هاووڵاتیانەی کەوا لەدەرەوە گەڕابووەوە و هات بۆ پشکنین ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، بۆیە جارێکی تر داوا دەکەین ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێم گەڕاونەتەوە گرنگی خۆی هەیە خۆیان بگەیەننە تیمە تەندروستییەکان یان پەیوەندی بە ۱۲۲ بکەن.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، ئەو تیمە پزیشکیەی لە چینەوە هاتوون پسپۆڕن لە چارەسەری ڤیرۆسی کۆرۆنا و هاوکات ٦۰ هەزار دەمامک و هەزار کیتی پشکنینیان پێشکەش هەرێم کردووە.

وتیشی، چین لەوڵاتە پێشەنگەکانە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بەهەرێمی کوردستان تائێستاش چەند وڵاتێکی تر ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕوونكردنەوەی تەندروستی خەبات دەربارەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێك بە كۆرۆنا


خەڵک- ئارام سەردار
بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچکەی خەبات ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک لەکۆمەڵگای سێبیران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدابێت و ڕایگەیاند، ئەو منداڵە کێشەی ئیفلیجی مێشکی هەبووە.

دکتۆر هێرش سعید تەرجانی، بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچکەی خەبات لەبارەی منداڵێکی کۆمەڵگای سێبیران بۆ(خەڵک) ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە كە ئەو منداڵەی خەڵکی سێبیرانە بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت و وتی، بەهیچ شێوەیەک گیان لەدەستدانی ئەو منداڵە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە.

دەشڵێت، منداڵەکە ناوی (ی.ت) تەمەنی ٨ ساڵە بەر لە کەرەنتینەکردنی سێبیران لەبەر نەخۆشی لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، چونکە کێشەی ئیفلیجی مێشکی هەبووە.

ماوەی نزیکەی ٨ ڕۆژە کۆمەڵگای سێبیران بەتەواوەتی کەرەنتین کراوە ئەمەش دوای دۆزینەوەی حاڵەتێکی توشبوو، تائێستا تەنها ۱٥ حاڵەت لە كۆمەڵگاكە تۆمارکراوە و تەندروستیان جێگیرە.

لەلایەکی دیکەشەوە باوکی منداڵەکە ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کوڕەکەم نەخۆشی ئیفلیجی مێشکی  هەبوو هەر بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە، “لەم چەند ڕۆژەی دواییدا خۆیی و دایکی لە نەخۆشخانە پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ کرابوو ئەنجامی پشکنینەکانیشیان نێگەتڤ بوون، لە ژوورێکی تایبەتیش کەرەنتینە کرابوون، کەچی هەندێ کەنال و میدیا هەڵساون بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی بێ بنەماو بێ بەڵگە کە گوایە بە نەخۆشی کۆرۆنا مردووە”.

راشیگەیاند “بە هەموو کەنال و لایەنێک ڕادەگەیەنم هەر کەسێک ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاو بکاتەوە ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەم، چونکە من هەموو بەڵگە و پشکنین و ڕاپۆرتە پزیشکیەکانم لەبەر دەستە، ئەوە من بۆ ماوەی ٨ ساڵە ئەو کوڕەم بەخێو دەکەم ئەی ئێوە لە کوێ نوستبوون و تازە بە تازە خەبەرتان دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان