ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

دلاوەر عەلائەدین: ئەو دوو دەرمانەی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردێت ئەنجامی دڵخۆشکەرە، بەڵام هەندێ جار كوشندەن


خێزان

دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) ڕایدەگەیەنێت کە ئەو دوو دەرمانەی بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردێت ئەنجامی دڵخۆشکەرە، بەڵام هەندێ جار كوشندەن.

د. دلاوەر عەلائەدین دەڵێت”ئەو دوو دەرمانە زیانی لاوەكیان هەیە، هەندێ جار كوشندەن و بۆ هەندێ نەخۆش قەدەغەن  و بەکارهێنانی سەرپەرشتی پزیشكی پێویستە و تەنیا ئەگەر زۆر پێویست بوو  دەبێت بەكاربێن  و دەبێ پزیشك بە ووردی لە مێژووی تەندروستی نەخۆش بكۆڵێتەوە، جگە لەوەی چاوەڕێی زانیاری زیاترین لە تاقیكردنەوەكانی سەر كۆڕۆنا”

هاوکات د. دلاوەر عەلائەدین ئاماژەی بە ئەنجامە دڵخۆشکەرەکانی دەرمانەکە داوە و وتویەتی”پاش تاقیكردنەوەی دەرمان لەسەر 36 نەخۆش لە فەڕەنسا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرە”

 

3 گروپی نەخۆش دوای 6 رۆژ چارەسەر

-رەش: دەرمانی پێ نەدراوە، گەشەی ڤایرۆس بەردەوامبوو

-شین: كلۆڕۆكوینی پێدراوە: ڤایرۆس 50% كەمی كرد

-سەوز: كلۆرۆكوین و ئەزیثرۆمایسین: دوای 5 رۆژ ڤایرۆس لە لەش نەماوە

 

ریکلام

تەندروستی

تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەیی بەکار بهێنە بۆ ئەوەی شەوان زوو خەوت لێبکەوێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەییە کە بەیەکێک لە ڕێگا گونجاوەکان دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە:

 

شێوازی کارەکە بەم جۆرەیە:

-سەرەتا هەناسە بە لوتت هەناسە هەڵبمژە و لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەکە ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-پاشان بە دەم هەناسەکە بدەرەوە و تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەدان ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

 

چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە تا خەوت لێدەکەوێت:

 

بۆ ماوەی ژمارەکان تەماشای ئەمە بکە:

 

 

-لەبیریشت بێت کە جێگای تەندرووست و کەش و هەوای گونجاو بۆ خەوتن ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە؟ ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر


خێزان

گەر سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە ئەوا وەک شتێکی ئاسایی وەری بگرە و  بۆ چارەسەری ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر:

 

-ده‌توانیت به‌ شامپۆی تایبه‌تی منداڵ سه‌ری منداڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ بشۆیت.

-پرسیاری دكتۆر بكه‌ تا بزانیا كه‌ ئایا ده‌كرێت شامپۆی دژه‌ كرێش به‌كار بهێنیت.

-زه‌یتی قژی منداڵان بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌وری قژی زیاتر ده‌كات.

-ده‌توانیت قژی به‌ كرێمی شێدار ته‌ڕبكه‌یت، تا وشكنه‌بێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌وری ده‌ربدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک کاریگەری خراپی ئەنتیبایۆتیک کە زۆرجار دکتۆرەکان پێمانی ناڵێن!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاریگەری خراپی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکە کە بۆ لەناوبردنی بەکتریان دەدریت بە نەخۆش: 

 

– توشی هەوکردنت دەکات لە هەندێک ناوچەی جەستەت بەتایبەت نینۆک و لێو و پێستدا.

– ڕەنگی ددانەکانت زەرد دەکات

– توشی تا  دەبیت

– هەندێک کەس حەساسیەتیان پێی هەیە

– پێستت بەرامبەر بە خۆر زۆر هەستیار دەبێت

– پەستانی خوێن دادەبەزێت و توشی کێشەی دڵ دەبیت

– کاریگەری دەرمانی دژە سکپڕی ناهێڵیت و ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات!

– توشی سەرئێشە و سەرگێژخواردن دەبیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان