ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم كارەكانى لە بەریتانیا ڕادەگرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەك پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانی وڵاتەكە و ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە بەریتانیا، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەكانی نوێنەرایەتی هەرێم لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ ماوەی هەفتەیەك لەمڕۆ دوو شەممەوە، تا دوو شەممەی داهاتوو ڕادەگرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”بە هاووڵاتیانی ڕادەگەیەنێت لە بەریتانیا كە نوێنەاریەتی هەرێم لە لەندەن، لەمڕۆ دوو شەممە 23ی ئادار دەرگاكانی دادەخات تا دوو شەممەی داهاتوو، هۆكاری ئەم هەنگاوەش پەیوەندی بە ڕەوشی تایبەتی بەریتانیاوە هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێنماییە تەندروستییەكانی وڵاتەكە بۆ كەمكردنەوەی گردبوونەوە و قەرەباڵغی لەپێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”نوێنەرایەتی هەرێم لەپێناو زامنكردنی سەلامەتی ڕەوەندی كوردی و هاووڵاتیانی كوردستانی لە بەریتاینا كە سەردانی وڵاتەكەیان كردووە لەگەڵ ئەوانەی لە بەریتانیا دەخوێنن، بە هەمان شێوە كارمەندانی نوێنەرایەتی، پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ئەو ئامۆژگارییانە ببن كە لەلایەن دامەزراوەی تەندروستی فەرمی بەریتانیاوە دەچوون، و دەبێت لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە بۆ پارێزگاریی لە خۆیان و كەسوكاریان و چواردەوروییان”.

نوێنەرایەتی هەرێم لە بەریتانیا، هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ ڕەوەندی كوردستانی و هاووڵاتیانی هەرێم لە بەریتانیا خواستووە و تەئكیدی لەسەر تێپەڕبوونی ئەم تەنگژەیەش كردۆتەوە لەگەڵ تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانی وڵاتەكە.

نوێنەاریەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیان، داوای لە ڕەوەندی كوردستانی و هاووڵاتیانی هەرێم لە بەریتانیا كردووە، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ((02039279870) تایبەت بە نوێنەرایەتییەكەیانەوە بكرێت بۆ كاریی پێویست.

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبووانی كەمكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد تا ڕادەیەك بارودۆخی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر جێگیر بێت، پابەندی هاووڵاتیانیش زیاتر دۆخەكە جێگیردەكات.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین ڕێكار بوو بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی تووشبووان، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە.

دەشڵێت: “داوایان لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەكان كردووە ئەگەر قەدەغەی تەواوی هاتووچۆش بەردەوام نەبێت بەهۆی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە شەواندا قەدەغەی ھاتووچۆ ھەبێت و ڕێكارەكان تووند بكرین بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بە جێگیری بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ٦ی ئادار تاوەكو ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۰، تەنها ۲۱۲ نەخۆش تۆماركرابوو، لەماوەی ۸۰ ڕۆژ نزیكەی ڕۆژانە ۳ كەس تووش دەبوو لەو كاتەدا بەڵام لەماوەی ئێستا هەزار و ۳٦۰ نەخۆش تووشبووە لەماوەی ٤٤ ڕۆژ لەدوای ۱۹ی ئایار، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۳۱ كەس تووشبوون، حاڵەتەكانی مردنیش لە ۲۱۲ تووشبوو یەك حاڵەت مردن هەبوو، بەڵام ئێستا ۲۸ حاڵەتی مردن هەیە، واتە ڕێژەی مردنیش زیادی كردوە.

وتیشی، “تاوەكو ۱۹ئایار ۳۲هەزار پشكنین ئەنجامدرابوو، واتە ڕۆژانە نزیكەی ٤۰۰ پشكنین لە ۲۰۰ پشكنین یەك حاڵەت تۆمار دەكرا بەڵام ئێستا ڕۆژانە ۷۲۲ پشكنین ئەنجام دەدرێت لە ۲۰۰ پشكنین ۸ حاڵەت تۆماردەكرێت، بۆیە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر كەم بۆتەوە، ئەنجامەكەش لەڕۆژانی داهاتوو كەمتر دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 11 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 155 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 31 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان