ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەڵامی خامنەیی دەداتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی “تۆمەتەكانی” عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران دەداتەوە كە بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دابووە پاڵ واشنتن و لەو باریەوە ڕایدەگەیەنێت”ئەو تۆمەتانە هەڵبەستراون و ئەمریكاییەكان و ئێرانییەكان و تەواوی جیهان ڕووبەڕووی مەترسی دەكەنەوە”.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە زنجیرەیەك تویتدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”تۆمەتە هەڵبەستراوەكانی ڕابەری ئێرانی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بە بەرپرس دادەنێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمریكاییەكان و ئێرانییەكان و هەموو جیهان ڕووبەڕووی مەترسی دەكەنەوە”.

بە وتەی پۆمپیۆ”دەسەڵاتدارانی ئێران هۆشدارییە یەك لەدوا یەكەكانیان لەلایەن بەرپرسە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەوە پشتگوێ‌ خست و بۆ ماوەی لانی كەم هەشت ڕۆژ یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ئاشكرانەكرد”.

ئەم تویتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەدوای وتارەكەی دوێنێی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێرانە كە تێیدا واشنتنی بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمەتباركرد و بەو هۆیەوە زیاتر لە 1500 هاووڵاتی ئێرانی گیانیانلەدەستدا.

 

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جارێكی تر هۆشداریی دەداتە جگەرەكێشان


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، جارێكی تر هۆشداریی دەداتە جگەرەكێشان لەسایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا بۆتە مایەی گیانلەندەستدانی زیاتر لە 37 هەزار كەس لە جیهاندا.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئاگادارنامەیەكيدا كە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە”جگەرەكێشان بەهەموو جۆرەكانییەوە، جگەرە یان نێرگەلە، هەلی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ كەسانی تر زیاتر دەكات”.

ڕێكخراوەكە دەڵێت”دەستدان لە دەم لەكاتی جگەرەكێشان، دەكرێت ببێتە مایەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ نێو جەستە، گۆڕینەوەی جگەرەش دەكرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەنێوان جگەرەكێشەكان”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە”جگەرەكێشان كۆئەندامی هەناسە لاواز دەكات و هەلی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەكات، بە تایبەتی كە نەخۆشییەكە بەشێوەیەكی دیاریكراو پەلاماری هەردوو بۆری هەناسە دەدات”.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە جگەرەكێشەكان كردبوو، دەستبەجێ‌ واز لە جگەرەكێشان بهێنن، لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، لەپێناو پاراستنی تەتدروستی خۆیان و تەندروستی كەسانی چواردەوریان و ڕایگەیاندبوو”ئەمە كاتێكی گونجاوە بۆ وازهێنانە لەو خووە”.

 

.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوید؛پشكنینی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت تا ئەوانەی بە سووكی توشی كۆرۆنا بوون بگەڕێنەوە سەركارەكانیان


خەڵك – بەشی هەواڵ
سبەی لە وڵاتی سوید پشكنینی كۆرۆنای بەر فراوانتر ئەنجام دەدرێت، تا ئەو كەسانەی نیشانەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسی كۆرۆنا یان هەیە، لەماڵەوە ماونەتەوە بتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، هەروەها سەردانی خانەی بەساڵاچووانیش لە سبەینێوە قەدەغەكرا.

ڕادیۆی كوردی سوید بڵاویكردەوە، بڕیار دراوە پشكنینی كۆرۆنا بەرفراوانتر ئەنجام دەدرێت تا ئەو كەسانەی بەهۆی نیشانەی نەخۆشییەكی وەك هەڵامەتەوە لەماڵەوە ماونەتەوە بتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

ئیسابێلا لیۆڤین، جێگری سەركوەزیرانی سوید لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە كۆرۆنا ڕایگەیاند، ئەم پشكنینە ڕیگەیەكی باشە تا ئەو كەسانەی، كە كۆڤید ١٩ یان تووش نەبووە و بەهۆی سووكە نەخۆشیەوە لەماڵن بگەڕێنەوە شوێنی كارەكانیان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ، كە كاری گرنگی وەك بواری تەندرووستی، پۆلیس و فریاگوزاری دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، هەرچەندە پێشتر ڕێنمایی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە دراوە و لە سبەی چوارشەممەوە سەردانی خانەی بەساڵاچووان لە سەرتایەری وڵات قەدەغەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 38 هەزار کەس


خەڵک- بەشى هەواڵ

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکراى کرد، کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک بەرەو کۆنترۆڵکردن دەچێت و لە هەندێک وڵاتى دیکە زیاتر گەشە دەکات.

لە نوێترین ڕاگەیەندراودا ڕێکخراوەکە باسى لەوەکردووە، تائێستا 38 هەزار کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 165 هەزار و 935 کەسیش چاکبوونەتەوە، دواى ئەوەى 784 هەزار و 438 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ڕاگەیاندنى ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە بەردەوام ژمارەى ئەوانەى توشى ڤایرۆسەکە دەبن و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن لە هەڵکشاندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان