ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە، 51 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 51 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانیش لە وڵاتەكەدا ئاشكرادەكات.

بەپیَِی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”51 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ تۆماركراوە، ژمارەی تووشبوانیش بۆ 562 كەس بەرزبۆتەوە و لەو نێوەندەشدا 19 كەس چاكبوونەتەوە”.

دوێنێ‌ یەك شەممە، سعودیە بازدانێكی لەڕووی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، بەجۆرێك كە 119 حاڵەتی نوێی تۆماركرد و كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانی لە وڵاتەكەدا گەیاندە 511 كەس، ئەمەش تائێستا بە بەرزترین ژمارەی تووشبوان لە وڵاتانی كەنداودا دادەنرێت.

بۆ بەرگرتن لە زیاتر تەشەنەكردنی نەخۆشییەكە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سعودیە لە زاری شا سەلمان پادشای وڵاتەكەوە، قەدەغەكردنی هاتووچۆی لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە بۆ شەشی بەیانی لەمڕۆ دوو شەممەوە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ بڵاوكردەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بە فەرمانێكی شاهانەش كردبوو كە داواكردن لە هاووڵاتیان بە مانەوە لە ماڵەكانیان لەكاتی قەدەغەكردنی هاتووچۆدا لەخۆدەگرێت.

جیهان

بەریتانیا.. بەمەبەستی خۆپارێزی و نەهاتنە دەرەوەی ئاینزایانی ئیسلام لە ماڵەكانیان BBC بڕیاریدا قورئان و فەرموودە پەخش بكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كاتێكدا مزگەوتەكان لە بەریتانیا بەهۆی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ داخراون، سەرۆكی‌ خزمەتگوزاری‌ ڕادیۆیی (بى بى سى) BBC Local Radio ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە قورئان و فەرموودە و وتاری‌ ئیسلامی‌ لە 14 ڕادیۆی‌ ناوخۆیی پەخش دەكات.

بەپێی بڕیارەكە، هەموو ڕۆژێكی‌ هەینی‌ لە كاتژمێر 5:50 خولەكی‌ بەیانی‌ لە 14 ڕادیۆی‌ ناوخۆیی سەر بە دەستەی‌ ڕادیۆی‌ بەریتانی‌ BBC پێشنوێژێك دەست دەكات بە قورئان خوێندن و فەرموودەی‌ پێغەمبەر و دواتر وەریدەگێڕێت و تەفسیری‌ دەكات.

كریس بیرنز سەرۆكی‌ خزمەتگوزاری‌ ڕادیۆیی BBC Local Radio ڕایگەیاند كە ئامانج لەو خزمەتگوزارییەیان پێكەوەبەستنی‌ كۆمەڵگەكانە.

كریس بیرنز دەڵێت: “هیوادارین ئەم كارەمان هاوكاری‌ موسڵمانان بێت بۆ ئەوەی‌ هەست بە پابەندبوون بە كۆمەڵگە بكەن لە كاتێكدا دەرگای‌ مزگەوتەكان داخراون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ سەرۆكی پێشووی وڵاتێكی عەرەبی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (العربیە)، مەحمود جبریل، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

دوای بڵاوبوونەوەی لە چین-ەوە، لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینەی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 65 هەزار گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 254 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە لەكۆی تووشبووان، كە تا ئێستا گەیشتۆتە ملیۆنێك و 220 هەزار كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانی بەریتانیا، BBC قورئان و وتاری ئایینی پەخش دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانەوە، ئێزگە ناوخۆییەكانی بی بی سی بەریتانی دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان و وتاری ئایینی.

بی بی سی بڕیاری دا لە ڕێی 14 ئێزگەی ناوخۆییەوە هەفتانە قورئان و وتاری هەینی پەخش بكات، ئەویش بە هۆی داخستنی مزگەوتەكان لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەی كە حكومەتی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیانگرێتەبەر.

ماڵپەڕی “بێرمینگهام مەیڵ” لە زاری كریس بێرنز بەرپرسی ئێزگەی ناوخۆیی بی بی سییەوە بڵاویكردەوە، ئامانج لەو بڕیارە بەیەكگەیاندنەوەی كۆمەڵگەی ئیسلامییە لە بەریتانیا و هاوكاریكردنیان.

موسڵمانان 5%ی دانیشتووانی بەریتانیا پێكدەهێنن و بە پێی نوێترین ئامار ژمارەیان لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان