ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەشیر حەداد: وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی 3 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند بەمنزیكانە وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 3 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كوردستان تی ڤی ڕایگەیاند ئەگەر نرخی نەوتیش دابەزێت هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت و لەم ڕۆژانەشدا پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئەوەی دووپات كردەوە.

بەشیر حەداد ئەوەشی خستەڕوو كە وەزارەتی دارایی عیراق نووسراوی بۆ هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان كردووە كە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 3.

وتیشی: وەزیری دارایی داوای لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان كردووە لیستی خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی بەشە مووچەیان بۆ ڕەوانە بكرێت.

کوردستان

گەریلا لە خواكورك سوپای توركیای كردە ئامانج ژمارەی كوژراو بریندارەكان نەزانراون


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، گەریلاكانی یەژاستار لە گردی شەهید دەروێش لە ناوچەی خواكورك دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا، گورزیان لە مۆڵگە و حەشارگەكانی دووژمن وەشاند، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.

ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە 28-3-2020 لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە گەریلاكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە كاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ، دژی سوپا لەسەر گردی شەهید دەروێش لە هەرێمی خواكورك چالاكییان ئەنجامدا و گورزیان لە مۆڵگە و حەشارگەكانی دووژمن وەشاند، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە كاتژمێر 7:00 ئێوارە دەڤەری گۆلكا لە هەرێمی مەتینایان بۆردوومانكرد، بەهۆی بۆردوومانەكەوە هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتوگوزاری هەرێم؛ لە دهۆك 5100 ژەمە خواردنی بۆ هیزە ئەمنیەكان دابینكردوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، زیاتر لە 5000 ژەمی خواردنی لە شوێنەكانی گەشتوگوزاری دهۆك بۆ تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دابین كراوە، دەشڵێت،”بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموومان بەیەكەوە بەهێزین”.

دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانی گەشتوگوزار بەردەوامن بۆ پشكنین و بەدواداچوونی ڕۆژانە بۆ شوێنەكانی گەشتوگوزار و پابەندكردنی شوێنەكان بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆیی كۆڕۆنا.
ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی چەند ڕابردوودا 5 هەزار و 100 ژەمی خواردن لە لایەن خواردنگەكانی دهۆك بۆ تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش وەك پاڵپشتی و هەمانگی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێ بەرامبەر دابین كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموومان بەیەكەوە بەهێزین.

ئەمەش ناوی ریستۆرانت و خواردنگەكانە:
1- خارنگەها میدیا سەرای 400 نەفەر
2-خارنگەها نەورۆز پەلەص 1000 نەفەر
3- خارنگەها شندوخا 1500 نەفەر
4-خارنگەها ئاكری2/ 500 نەفەر
5- هوتیل جوتیار 500 نەفەر
6- خارنگەها سیزار 650 نەفەر
7- هولا روز 550 نەفەر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تیمێکی پزیشکانی چینی لە هەرێمی کوردستانن


 

خەڵک- ئارام سەردار

تیمێکی پزیشکانی چین گەیشتنە هەرێمی کوردستان و ئامانجیش لەهاتنیان هاوکاری کردنی هەرێمە لەڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دکتۆر هانگ، ئەندامی ڕێکخراوی خاچی سووری چین لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وێڕای سوپاسکردنی حکومەتی عیراق و هەرێم لەبوونی هەماهەنگی، لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوکاری حکومەت و خەڵکی کوردستان هاتووین، جگە لەگەیشتنی تیمی شارەزا لەبواری لۆجستی و پزیشکی، لەم مانگەدا هاوکارییەکانی کۆماری گەلی چین گەیشتنە عیراق و کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری عیراق و هەرێم بکەین.

دەشڵێت: “بڕیارە لەماوەی چوار ڕۆژی مانەوەمان زانیاری پێویست بە پزیشک و حکومەتی کوردستان بدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دۆخە”.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، سەرجەم هاوکاریەکانیان جگە لە پێداویستی پێویستی پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستیەکان، هاوکارییەکانمان بریتین لەپێدانی زانیاری و هاتنی تیمی شارەزای پزیشکی، هەروەها بۆ ئەوەی بەئاسانی کەسانی توشبوو دەستنیشان بکرێن لەدوو ڕۆژی ڕابردووش توانیمان تاقیگەیەک دروست بکەین تا دەستنیشانی ئەو کەسانەی بەرکەوتووی ڤایرۆسەکەن بکرێت، ئەوەش هاوکاری باش بۆ حکومەتی عیراق.

هاوکات دکتۆر هو، لە تیمی پزیشکانی کۆماری گەلی چین و پسپۆڕی نەخۆشی ڤایرۆسەکانە وتی، “لەهەرێمی کوردستان هەنگاوی باش نراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا و ئێمەش زانیاری پێویست دەدەین تاوەکو لەزووترین کات کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکرێت، چونکە ئێستا زانیاری تەواومان هەیە بەتایبەت لە خۆپاراستن لێی، جگە لەوەش من لە یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەت تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووم لە ساڵی ٢٠٠٣ش کە ڤایرۆسی سارس سەریهەڵداوە یەکێک بووم لەم کەسانەی ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە بووینەوە” .

لای خۆشیەوە، د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەکۆنفڕانسەکەدا ڕایگەیاند، سوپاسی حکومەت و گەلی چین دەکەین بۆ ئەو هاوکاریانەی پێشکەشیان کردوین، کە خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاری لۆجستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هاتنی تیمێکی تەندروستی شارەزا تاوەکو لەنزیکەوە ڕێوشوێنەکانی چارەسەری کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە ببینین زانیاری پێویست و ئەزموونی خۆشیان لەم بابەتە بەئێمە بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لە کوردستان دۆخەکە سنووردارە ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەن ئێمەش بتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان