ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمپانیای پایۆنێر: دەرمانێك بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمان، بەرهەمهێنانی چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، كە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا بەكاردێت.

سەعد فایەق كۆڵەك، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای پایۆنێر، لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو دەرمانەی دروستیان كردوە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایەو لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ چارەسەری بەركەوتووانی ئەو ڤایرۆسە بەكار دەهێنرێت.

وتیشی، ئەو دەرمانە دەخرێتە بەردەست هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و عیراق، لە داهاتووشدا وەك هاوكاری دەدرێت بە وڵاتانی دراوسێ‌.

هاوكات د.شوان کەمال بەڕێوەبەری کوالیتی لەکۆمپانیای پایۆنێر  ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەردەوام چاودێری ئەنجامی توێژینەوەی سەرجەم سەنتەر و زانکۆکانی جیهان دەکات، بۆیە لەئێستادا گەیشتنە ئەوەی ئەو دەرمانەی لەجیهاندا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت بەرهەمی بهێنن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بەهیوان ئەم دەرمانە چارەسەری ئەم ڤایرۆسە بکات، بەڵام بێگومان خۆپارێزی لەچارەسەر باشترە، بۆئەوەی ئەم پەتایە نەگاتە ناو ماڵەکان.

باسی لەئەوەشکرد، ئەمە ڤاکسین نییە بۆ خۆپارێزی، بەڵکو ئەمە دەرمانێکە بۆ ئەوەی کە کەسەکە توشبوو بەکاریبهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم دەرمانە کاریگەری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 هەیە، کە سوڕی ژیانی ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە.

وتیشی:” هەر ماددەیەک لەهەر سەنتەرێکی جیهانبێت، بەباشترین کوالیتی دەیکڕین و دەرمانەکەی لێ دروستیدەکەین، لەئێستاشدا چاوەڕێ دەکەین ماددە خامەکەمان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەدەستبگات، بۆ ئەوەی بەکرداری دەست بەدروستکردنی بکەین”.

پێشتر، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتبوو ڕایگەیاندبوو، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریكردینەوە، كە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عیراق پێیدا تێدەپەڕێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی ڕۆژ بەردەوامە لە كاركردن.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندبوو، كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمان بەردەوامە لە كاركردن بۆ بەرهەمهێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە.

ئەوەشی وتبوو: “دەستیان كردووە بەدروستكردنی ئەو دەرمانەی لە عیراقەوە ڕێگەی پێدراوە بۆ ئەوەی بدرێتە نەخۆش، مانگی داهاتووش بێ بەرامبەر دەدرێتە نەخۆشانی ئەو پەتایە” .

کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت.

:دەقی  ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە باروگوزەرانی دارایی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا و وەستانی كار و كەسابەتیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی تر ژیان و گوزەرانیانی سەختتر كردووە، بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر پەیداكردنی بژێوی ڕۆژانەیان دەژین لە كاسبكار و دوكاندار و كرێكار و شۆفێرانی تەكسی، لەبەر ئەوەی چاككردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان ئەركی حكومەتە بەپێی دەستور و یاسا، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین ڕێگاچارەی گونجاو و بەپەلە بگرنە بەر بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییە كەم دەرامەتانە، تا ئەوانیش بتوانن بژێوی خێزانەكانیان پێ دابین بكەن، بەهەموومانەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم بارودۆخە نا ئاساییە تێپەڕینین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی
لە پەرلەمانی كوردستان
30-3-2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“گللەیی لە حكومەتە گچكەكەی خۆمان مەكەن، ئەوەی لەدەستیان هات، درێغییان نەكرد”


خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار، لە وتارێكدا، ئاماژەی بەوە داوە، كە زۆرجار ژیان، چاوەڕواننەكراوەكانی دێنە دی، نەك چاوەڕوانیەكان و ئەوەش دەخاتە ڕوو كە لەم دۆخەدا تەنیا دەتوانێت هاوكاری ژمارەیەكی دیاریكراو لە كەسانی كەمدەرامەت بكات و دەشڵێت، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن. ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!.

لە وتارێكدا بە ناونیشانی (دەمەتەقێیەكی دەرونی بۆ هاوكەرەنتینیە كوردستانیەكان)، مەلا بەختیار سەبارەت بە مانەوە لە ماڵەكان و چاوڕواننەكراوی ئەگەرەكان دەكات و لە بەشێكی وتارەكەیدا نوسیوویەتی: كۆرۆنا، نەك مرۆڤی ئاسایی، بەڵكو زاناو پسپۆڕەكانی تەندروستیش دۆش داماوون، لە چركەسات‌ و چاوترۆكانێكدا، ڤایرۆسێكی نەبینراوی ئافاتاوی، بە ملهوڕو لەخۆباییەكانی گوت: خاوەن هەرچیەك هەن ‌و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن، ئیتر بۆ لەخۆتان بایین ‌و نازی لوتبەرزی بەسەر ئەرزەوە دەكەن؟!

دەشڵێت: كاتێكمان زانی، ئادەمیزاد قەڵەمی ئەژنۆمان شكاوە، تاقە پەنا و نوامان، ماڵ‌و مناڵ‌و سۆزی خێزان‌و دۆست‌و هاوڕێیان‌و ئازیزانە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشداوە” تكایە، لەم رۆژگارە نالەبارە، گللەیی لە حكومەتە گچكەكەی خۆمان مەكەن، ئەشهەدوو، ئەوەی لەدەستیان هات، درێغییان لەگەڵ گەلەكەمان نەكردو مایەی پێزانینە، رەخنەی تر دەگیرێ‌، ئازادییە، لەم بەدبەختیەی كۆرۆنادا، پێشمەرگانە هاتنە دەست”.

داواش دەكات” با ماڵان بكەینە خۆشی ‌و بەرنامەی نەرمی رۆژانە لەگەڵ دایك‌و باوك‌و هاوسەرو جگەرسۆزەكانمان، بە سۆزی كۆمەڵایەتی‌و گەردن ئازادی بیبەینە سەر، با پیاوان بیریان بمێنێتەوە، دەسەڵات هەتا سەر قۆرغ ناكرێ، بەڵكو حیزبەكانیشمان فێری دەستاودەستكردنی دەسەڵات ببن، دڵنیاشم، زۆرن ئەوانەی لە ناخ‌و روحەوە، هەمیشە لەگەڵ ئایینی خۆشەویستی‌و سۆفیگەرای خۆڕسكین.. باشترین رۆژگارە بچنە خەڵوەتی ناخی”.

لە درێژەی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار دەڵێت: مەخابن، هیچم لەدەست نایەت، تەنها ئەوە نەبێ‌ ژمارە تەلەفۆنی سكرتێرەكانم دەنوسم.. هەتا (150) كەمدەرامەت، ئەوەی دەتوانم هاوكارییان دەكەم. خۆزیا پترم لەدەست هاتبا. دیارە ناویشیان نابەین! یەك بە یەكی نەتەوەكەمم خۆشگەرەكە.. چونكە كورد ئازادی هیچ نەتەوەیەكی تری زەوت نەكردووە.

ژمارە تەلەفۆنەكان
هەرێم شەهید سالار 07701594396
دەژین دڵشاد 07702476362

بەشی كۆتایی وتارەكەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە كە پێشتر، یاسین مەحمود ڕەشید خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، دوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی دابەشكردنی 5000 سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا، چاڵنجی مەلا بەختیاری كرد، بە دابەشكردنی ژمارەیەك سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا.
پێشتر مەلا بەختیار، ڕایگەیاندبوو، میوانخانە تایبەتەكەی خۆی لەخانەقین لە پێناو ڕووبوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەداتە لایەنی پەیوەندیدار تا وەك نەخۆشخانە بەكاریبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ا.س.ا) و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەك (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاریداوە بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (۱٤) لە یاسای سزادان، كە تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەكان.

ك.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان