ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەربازێکى عیراقى کوژرا و دوانى دیکەش برینداربوون


خەڵک- بەشى هەواڵ

شانەى ڕاگەیاندنى سەر بە هێزە چەکدارەکانى عیراق ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکەوە سەربازێک کوژراوە و دوانى دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ناحیەى ئەبى سەیدا لە پارێزگاى دیالە بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە زیانى گیانى لێکەوتووەتەوە.

تەقینەوەى ئەو بۆمبە لەکاتێکدابووە، کە هێزە چەکدارەکانى عیراق هەڵمەتێکى سەربازى فراوانیان دەستپێکردووە بۆ کوشتن یان دەستگیرکردنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

عێراق

عەللاوی: دابەزینی نرخی نەوت عیراق بەرەو هەڵدێرێكی مەترسیدار دەبات


خەڵك- بەشی هەواڵ
محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق، هۆشداریی دەدات لە دابەزینی نرخی نەوت و پێیوایە وڵات ڕووەو هەڵدێرێكی مەترسیدار دەبات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عەللاوی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە”وڵات بەرەو ڕەوشێكی مەترسیدار مل دەنێت، چونكە داهاتی ساڵانەی عیراق لە دوای دابەزینی نرخی نەوت، بە بڕی 30 بۆ 40 ملیار دۆلار دادەبەزێت”.

بە وتەی عەللاوی”داهاتی ساڵانەی عیراق نزیكەی 8 ملیار دۆلاری دەڕوات بۆ سودی قەرزەكان و دانەوەی قەرەزەكانی پێشوو، بۆیە كۆی پاشماوەی داهاتەكە كەمتر دەبێت لە 30 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا بڕی بودجەی كارپێكردن (مووچەكان)، لە ساڵێكدا 80 ملیار دۆلارە”.

ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، داوای كردووە، سەرچاوەكانی ئابوری وڵات هەمەڕەنگ بكرێن، باسی لە كۆمەڵێك پرۆژەش كردووە كە دەكرێت قەرەبووی زیانەكانی نەوت بۆ عیراق بكەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاتوچۆی فڕۆكەكانی ئەمریكا جێی گومانن
هۆشداری ئاڵۆزی ڕەوشی ئەمنی لە عیراق دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان


خەڵك-بەشی هەواڵ

شارەزایەكی ئەمنی عیراق ئاشكرایدەكات، لایەنی ئەمنی لە عیراق لە مەترسیدایە و هۆشداریش دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ماڵپەڕی (المعلومە) بڵاویكردەوە، ئەمیر عەبدولمونعیم ساعیدی شارەزای ئەمنی لە عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی عیراق بەسەر ئاسمانی وڵاتەكەی، فڕۆكەكانی ئەمریكا بە ویستی خۆیان هاتوچۆ دەكەن و دەگونجێت ئەم فڕۆكانەش ئامانجی تایبەتیان هەبێت و ناوچەیەكیان كردبێتە ئامانج.
وتیشی”ئەمریكا هیچ ئاڕاستەیەكی بۆ هاتوچۆی فڕۆكەكانی لە ئاسمانی بەغدا نییە و دەگونجێت ئەم هەڵوێستانەی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی یان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی عیراقی ئەنجامی بدات”.
ڕوونیشیكردەوە، بوونی فڕۆكەكانی ئەمریكا دەكرێت بوترێت بۆ خۆپارێزی ئەمریكایە بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریكا دەیەوێت ئامێرە سەربازییەكانی بەرەو هەرێمی كوردستان و سەربازگەی عەین ئەسەد بگوازێتەوە.
لای خۆشیانەوە پسپۆڕانی عیراق ئاشكرایدەكەن، بەهۆی سەرقاڵی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمریكا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش زۆرێك لە بنكەكانی لە شوێنی دوورتر لە گروپە شیعییەكان جێگر دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: چاوەڕوانین کاندیدێکى دیکە بۆ پێکهێنانى حکومەت دیارى بکرێت


خەڵک- بەشى هەواڵ

ئەحمەد ئەسەدى، وتەبێژى فراکسیۆنى فەتح کە لەلایەن هادى عامرییەوە سەرۆکایەتى دەکرێت ڕایگەیاند، زۆرینەى شیعە لەگەڵ ڕاسپاردنى عەدنان زورفیدا نییە، بەڵکو دەیانەوێت کەسێکى دیکە کاندید بکرێت.

ناوبراو بە میدیاکانى وتووە، هیچ گفتوگۆیەک بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى نەکراوە و کوتلە گەورەکانى شیعە چاوەڕوانى ئەوەن کاندیدێکى دیکە ڕاسپێدرێت.

ڕۆژى 17ى ئەم مانگە بەرهەم ساڵح، عەدنان زورفى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ ڕاسپارد، بەڵام تائێستا زۆرینەى شیعە دژایەتى دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان