ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایەكی ئایینی: هەر كەسێك ببێتە هۆی بڵاوكردنەوەی كۆرۆنا گوناهبارە


سلێمانی ـ نزار جەزا
مەلا ئەحمەدی قامیشی ڕایدەیەگەیەنێت، هەر كەسێك پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت تاوانی ئەنجامداوە و گوناهبار دەبێت، چونكە بەهۆی ئەم پابەند نەبوونەیەوە فەرمانی خوا و پێغەمبەری شكاندوە و دەبێتە هۆی ئازاردانی كەسانی دیكە.

مەلا ئەحمدی قامیشی، مامۆستای ئایینی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەسەر هەموو لایەك ڕێنماییەكان جێبەجێبكەن، چونكە ڕێنماییەكان بەشێكە لەدینداری، لەبەرئەوەی ڕێنماییەكان هەمووی جەخت لەپاكوخاوێنی دەكاتەوە و لەئادابەكانی ئیسلامدا بوونیان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم شێوازەی ئێستاش كە داوادەكرێت خەڵك لەماڵەكانیان بمێننەوە، ئەمەش لەدینی ئیسلامدا هەیە و پێغەمبەر محەمەد(دروودی خوای لەسەربێت) فەرموویەتی،” ئەگەر لەشوێنێك بینیتان تاعونی لێیە مەچن بۆ ئەو شوێنە، هەروەها ئەگەر لەشوێنێك بوون تاعونی لێبوو، مەڕۆنە دەرەوەی ئەو شوێنە”، ئەمەش بۆئەوەیە، كە خۆت بپارێزی لەكەسی توشبوو و هەروەها ئەگەریش توشبووبیت خەڵكی دیكە توش نەكەیت.

باسی لەئەوەشكرد، ئەگەر كەسێك بووە هۆی بڵاوكردنەوەی نەخۆشی، ئەوا گوناهبار دەبێت و تاوانە، چونكە لەئێستادا بەچوونەدەرەوە لەماڵ ئەگەر هەیە خۆی توش ببێت یان لەكەسێكەوە توش ببێت و ئەم نەخۆشییەش بگوازێتەوە بۆ خێزان و كەسانی دەوروبەری، ئەمەش وادەكات ناڕاستەوخۆ كەسێك بكوژیت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پرسیار لەپێغەمبەری خودا كرا، كە لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا و نەخۆشییانەدا چی بكەین، فەرموویەتی” ئاگات لەزمانت بێت و لەماڵی خۆت دانیشە و لەسەر تاوانەكانت تەوبە بكەن”.

جەختی لەئەوەشكردەوە، هەر كەسێك لەم دۆخەدا، جگە لەحاڵەتی زۆر پێویست لەماڵ ڕۆشتە دەرەوە و پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت، ئەوا بێفەرمانی پێغەمبەر و شەریعەتی ئیسلامی كردووە و دەچێتە چوارچێوەی حەرامەوە و گوناهبار دەبێت، چونكە دەبێتە هۆكارێك بۆ بڵاوكردنەوەی نەخۆشی و ناخۆشی.

وتیشی، “لەگەڵ خۆپارێزێ و نەهاتنەدەرەوەمان لەماڵدا، دەبێت ئەوە بزانین كە ئەجەل و ڕزقمان بەدەست خوایە، خوایەك هەیە كە دروستی كردووین و ڕادەستی كەسی ترمان ناكات، بۆیە پێویست ناكات بترسین و توشی دڵەڕاوكێ بین، ئەوەی پێویستە تەنها خۆپارێزییە، لەدوای ئەوەوە هەموو شتێك بەدەست خوایە و دەبێت پشت بەخودا ببەستین”.

دەشڵێت:” لەم دۆخەدا پێویستە پابەندی ڕێنماییەكان بین و دوعای خێر بكەین و تەوبە بكەین، چونكە ئەم دوعایانە لەگەڵ قەزاوقەدەردا كێبڕكێ دەكەن و دوعاكە قەدەرەكە دەگێڕێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر چەند ساڵ جارێك نەخۆشییەك بڵاودەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی خراپەی خراپەكاران و زوڵم و ستەمی بێباوەڕانەوەیە، چونكە دیارە، كە ئەم پەتایە لە وڵاتانی بێباوەڕەوە سەری هەڵداوە و خەڵكانی دیكەشی پێوە دەسووتێن.

وتیشی:” ئەم پەتایە بۆ موسوڵمانان تاقیكردنەوەیە و ئەگەر پێی بمرێت شەهیدە، بۆ بێباوەڕانیش سزایە و خوای گەورە بەدوورمان بخات”.

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 8/4/2020 ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەتەوە و نۆ بڕیاریداوە.

ڕوونیشكراوەتەوە بڕیاردراوە: ئەنجومەنی وەزارەت دڵنیایی دەداتە هەمو قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان و كەسوكاریان كە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە ڕێكاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پڕۆسەی خوێندن.

ئاماژە بەوەشدراوە: زانكۆكان بەردوام دەبن لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەگەر هەتا ڕێكەوتی (٢/٥/٢٠٢٠) نەتوانرا خوێندنی ئاسایی نێوكامپەس دەستپێبكاتەوە ئەوا خوێندنی ئەلكترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتكاری) دەستپێدەكات بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو بەشە كەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ كە نەخوێنراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن كرا بۆ دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو زانكۆكانی كوردستان كرا بۆ بەشداری و پشتگیریان لە سەرخستنی ڕێكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەروبوونەوەی ئەم پەتایە.

هەروەها سوپاسی تایبەتی ئاراستەی ئەو زانكۆیانە كرا كە لەڕێگای بنیاتنانی تاقیگەو بەشداری لە پرۆسەی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەو دابینكردنی مادەی پێویست بۆ تێستەكان و پێكهێنانی تیمەكانی ڕاوێژكاری و هۆشیاری تەندروستی پشتیوانی دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی بون.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بو بە دیراسەكردنی بژاردەكانی بەردەم زانكۆكانی كوردستان بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەم بڕیارانەی لای خوارەوەی دەركرد:

1. ئەنجومەنی وەزارەت دڵنیایی دەداتە هەمو قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان و كەسوكاریان كە ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەكە ڕێكاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن.

2. زانكۆكان بەردوام دەبن لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەگەر هەتا ڕێكەوتی (٢/٥/٢٠٢٠) نەتوانرا خوێندنی ئاسایی نێوكامپەس دەستپێبكاتەوە ئەوا خوێندنی ئەلكترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتكاری) دەستپێدەكات بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو بەشە كەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ كە نەخوێنراوە.

3. لە حاڵەتی پیادەكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی بە شێوازی (پاڵپشتكاری)، ئەوا لە چوارچێوەی سەربەخۆیی زانستی و ئەكادیمی دەستەڵات دەدرێتە زانكۆكان بۆ ئەوەی سەربەست بن لە بەكارهێنانی هەر جۆرە پلاتفۆرم و ئەپلیكەیشنێك كە لەگەڵ تایبەتمەندێتی زانكۆكانیاندا دەگونجێت بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ناوبراو.

4. وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوكاری زانكۆكان دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفت و ئاڵنگاریانەی كە دێنە بەردەم جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیە.

5. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە پێشتر دەستیان بە پڕۆسەی خوێندنی باڵا (دبلۆم/ ماستەر/ دكتۆرا) كردووە و لە قۆناغەكانی (كۆرسات، توێژینەوە، گفتوگۆی نامە)-دان ئەوا بە هەمان ‌شێوازی خوێندنی ئەلكترۆنی درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن. هەروەها ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە پێویستیان بە بەكارهێنانی تاقیگەی هەبێت، دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆ، هاوكاری دەكرێن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان لە تاقیگەكان ئەنجام بدەن بەمەرجی پابەندبوون بە رێكارە تەندروستییەكان.

6. زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش بەهەمان شێوازی زانكۆ حكومییەكان پێویستە پاپەندبن بە جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی سەرەوە.

7. (دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری) و (فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی بەدواداچوونی بەردەوام دەكەن بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی.

8. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەسەرجەم كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بكرێت كە پاكێجی تایبەتی ئینتەرنێت بدەن بە زانكۆكان و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابییان بەشێوەیەك كە خێرایی و نرخەكەی گونجاو بێت و ئەڕكی سەرشانییان كەم بكاتەوە.

9. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕێزەوە كار دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی كە دێنە ڕێگای جێبەجێكردنی ئەم پرۆسەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان مووچەكانیان دەبەخشنە دەزگای خێرخوازی بارزانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوابەدوای ڕاگەیەنراوەكەی پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان كە تێیدا ڕایانگەیاندبوو بۆ دەربازبوون لە قەیرانی كۆرۆنا، بەشێكی زۆری مووچەكانیان دەبەخەشنە هاووڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت، پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایانگەیاند:”سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێكی دەستەجەمعیدا فڕاكسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ و ڕاوێژكارانی پارتی لە پەرلەمان بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوكاری هەژارانی پێبكەن”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بڕیارێكی پێكەوەیی لە فراكسیۆنی پارتییەوە

‏‎لەوەتەی دەستپێكی هاتنی نەخۆشی كۆرۆنا داوامان لەسەرجەم هەڤاڵانمان كرد كە لەناوچەكانی خۆیان هاوكاری خەڵك بن بەبێ جیاوازی چیان پێكرا بیكەن ولەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوكاربن.

‏‎سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێكی دەستەجەمعیدا فراكسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ و ڕاوێژكارانی پارتی لە پەرلەمان بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوكاری هەژارانی پێبكەن.

‏‎هەموومان پێكەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حكوومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لەئەركدان دژی نەخۆشی كۆرۆناو شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك و پێكەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنی.

‏‎فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان
۸/٤/۲٠۲٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ دەربازبوون لە قەیرانی كۆرۆنا؛ پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەشێكی زۆری مووچەكانیان دەبەخشن


خەڵك – بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنن: بەشێكی ھاووڵاتیان سەرباری گیرۆدەبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەھۆی وەستانی كار و كەسابەتی ڕۆژانەیان لەدۆخێكی سەختی ژیاندان و پێویستی زیاتریان بە ئاوڕلێدانەوە و بەدەمەوەچوون ھەیە بەتایبەت بە پێشكەشكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانە.

دەشڵێن:”ئێمە لەسۆنگەی ھەستكردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ھاووڵاتیان ھەروەك چۆن لەسەرەتای دروست بوونی ئەو دۆخە نالەبارە ئەندامانی فڕاكسیۆنەكەمان بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی كۆمەك و بەخشین لە شار و شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان ، لە ئێستاشدا بەمەبەستی پەرەپێدان و ھاندان زیاتر بەكلتوری ھاوكاری و بەخشین، بڕیارماندا لەم مانگەشدا بەشی زۆری مووچەكانمان تەرخان بكەین بۆ پێشكەش كردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ھاووڵاتیانی كەم دەرامەت و ھەژار لە شار و شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان”.

ڕاشیدەگەیەنن:” ھانی سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا و و خێرخوازانی كوردستان و ھەموو لایەن و حزبە سیاسییەكان دەدەین وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقی بەشداری ھەڵمەتی بەخشین بكەن بۆ ئەوەی ھەموولایەك بەیەكەوە ھاوكاربین بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە سەختە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

ھاوڵاتیانی ئازیز، كوردستانیانی خۆشەویست

لای ھەمووان ئاشكرایە ئەمرۆ كوردستان وەك ووڵاتانی تری جیھان ، بەھۆی گیرۆدەبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید ١٩) بەھەلومەرجێكی ھەستیار و سەختدا تێپەردەبێیت .
وێرای دەست خۆشی و پێزانینمان بۆ ھەوڵەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ، لەناوەندی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و یەكە كارگێریەكان تایبەت بە ھەنگاو و رێكارەكانی خۆپارێزی لە رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
رێزو خۆشەویستی بێ پایەنمان بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەردەبرین ،دەستی ماندوو بوون و شەونخونی ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو ، پێشمەرگە قارەمانەكان دەكوشین ، رۆلی كارمەندان و فەرمانبەرانی خاڵەسنوریەكان و فرۆكەخانەكان و خزمەتگوزاریە گشتیەكان بەرزدەنرخێنین . ھەروەھا سوپاسی ئارامگرتن و خۆراگری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین كە بەرگەی ئەو دۆخە تازەیان گرتوەو پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان دەبن ، بێگومان پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە مانەوە لەماڵەكانیان ھەنگاوێكی ئەرێنی خۆپارێزیە لە زیاتر تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنە، ئەمانە ھەموویان بەیەكەوە ھەنگاو دەسكەوتی گەورەن بەئامانجی سەركەوتنی گەلەكەمان و دەرباز بوون لەو قۆناغە سەختەدا.
دەمانەوێیت بڵێین لە ئێستادا بەشێكی ھاوڵاتیان سەرباری گیرۆدەبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بەھۆی وەستانی كارو كەسابەتیدرۆژانەیان لەدۆخێكی سەختی ژیاندان و پێویستی زیاتریان بە ئاورلێدانەوەو بەدەمەوەچوون ھەیە بەتایبەت بە پێشكەشكردنی خۆراك و پێداویستی رۆژانە.
ئێمە لەسۆنگەی ھەستكردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ھاوڵاتیان ھەروەك چۆن لەسەرەتای دروست بوونی ئەو دۆخە نالەبارە ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی كۆمەك و بەخشین لە شارو شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان ، لە ئێستاشدا بەمەبەستی پەرەپێدان و ھاندان زیاتر بەكلتوری ھاوكاری و بەخشین ، بریارماندا لەم مانگەشدا بەشی زۆری مووچەكانمان تەرخان بكەین بۆ پێشكەش كردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ھاوڵاتیانی كەم دەرامەت و ھەژار لە شارو شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان ، لێرەشەوە ھانی سەرمایەدارو خاوەن كۆمپانیاو و خێرخوازانی كوردستان و ھەموو لایەن و حزبە سیاسیەكان دەدەین وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی و ئەخلاقی بەشداری ھەڵمەتی بەخشین بكەن بۆ ئەوەی ھەموولایەك بەیەكەوە ھاوكاربین بۆ تێپەراندنی ئەو قۆناغە سەختە ،سڵاو لە خۆراگری خەڵكی كوردستان ؛ خوا وولات و میللەتەكەمان بپارێزیت .

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٠/٤/٨

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان