ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم پشووی فەرمانبەران و ناوەندەكانی خوێندنی زیادكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەڕێگەی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆوە پشووی فەرمانبەران و ناوەندەكانی خوێندنی درێژكردەوە بۆ كۆتایی ئەم مانگە.

بەپێی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەوامی فەرمانبەران تاوەكو 29ی ئەم مانگە و كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تاوەكو 28ی مانگ ڕاگیرا و كرایە پشووی فەرمی، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ تاوەكو 1ی نیسان، بەوەش پشووی فەرمانبەران درێژدەبێتەوە.

بەپێی بەیانی ژمارە (21)ی وەزارەتی ناوخۆ، كە ئەمڕۆ یەك شەممە 22ی ئازار دەرچووە، بڕیاریداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەكانی هەرێم تاوەكو 1ی نیسان.

بەپێی بڕیارەكە، پشووی فەرمانبەران 3 ڕۆژ و پشووی هەردوو كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 4 ڕۆژ درێژدەبێتەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیای زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی بالای هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بڕیارە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار بدات بە خوێندنی ئەلیكترۆنی (ئۆنلاین) ئەگەر ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ زیاتر درێژ بكرێتەوە.

ئابوری

داهاتی دەروازە سنووريیەكان بەهۆی بڕیارەكانی كازمییەوە زیادیان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای دەركردنی چەند بڕیارێك بۆ دەروازە سنوورییەكان و كۆنتڕۆڵ كردنیان لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، داهات بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كرد و دەستەی دەروازە سنوورییەكانیش ئاشكرای دەكات، كە داهاتی یەك ڕۆژی دوو دەروازە گەیشتۆتە سەرووی چوار ملیار دینار.

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داهاتی‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ ئەم مانگە لە بەندەری‌ ئوم قەسر لە پارێزگای‌ بەسرە 2 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە داهاتی دەروازەی سنووری تڕێبڵ لە پارێزگای ئەنبار تەنها لە ڕۆژی 14ی مانگ گەیشتۆتە 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هەزار دیناری عیراقی.

ئاشكراشی كردووە، زیادبوونی ئەو داهاتە بەهۆی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیە بەپێی ڕێكارە یاساییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە زیادبوونی داهات بەهۆی بالادەستی و دەستكراوەیی دەستەی دەروازە سنوورییەكانە، كە هەڵدەستن بە ئەركی خۆیان بەشێوەی هونەری و سەربەخۆ بەپێی ڕێكارە یاساییەكان و بنەماكانی چاودێری و وردبینی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ئەو كارانە بەپێی ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن لەپێناو بەهێزكردن و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهاتی دەوڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دژایەتی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە عیراقەوە دروست بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەنگی ناردنی بڕێك پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن كازمییەوە، پەڕلەمانتارێكی عیراق دژایەتی خۆی بۆ ئەوە دەردەبڕێت و دەڵێت: “كوا پارەی نەوت و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم؟”.

حسێن عقابی، ئەندامی پەڕلەەمانی عیراق لە تویتەر نووسیویەتی،”كاتێك ئێمە ڕەخنە لە هەرێمی كوردستان دەگرین بەدڵنیاییەوە مەبەستمان دەسەڵاتەكەیەتی نەك خەڵكەكەی”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕێژەكەی 23%ی فەرمانبەرانی عیراق بێت و لە داهاتی نەوتی باشووری عیراق و دەروازە سنوورییەكان بدرێت، ئەی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم كوا؟ و چی لێ‌ دێت؟

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو جۆرە بدرێت، ئەوە گەورەترین پڕۆسەی فێڵ و دزییە، كە عیراقی نوێ‌ بەخۆیەوە دەیبینێت.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، بڕیارە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وەك نیازپاكی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم ئەم مانگە بڕی 250 تا 300 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان