ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شارەوانی زەوی بۆ چەندین نەخۆشخانەی كۆرۆنا دابین دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زەوی بۆ چەندان نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا دابین دەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە لەپاڵ وەزارەتەكانی دیكە بەردەوامن لە خزمەتی هاووڵاتیان وەك ڕۆژانی ئاسایی.

وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێی دروستكردنی لیژنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بە سەرپەرشتیی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕاپەڕاندنی كارەكان لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەكانەوە، بەردەوامە لە ڕزگاركردنی هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتەكە لەپاڵ وەزارەتەكانی تەندروستی و ناخۆ و وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەكانی تر، بەردەوامە لە گەیاندنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵەكان، كە باشترین جۆری كلۆر و شەب بەكاردێت و بە چەندان فلتەری جیاوازی خاوێنكردنەوە دەڕوات، هەروەها بەردەوامیدان بە كاری تیمەكانی ئاوەڕۆ بۆ ئەوەی ژینگەی شار و شارۆچكەكان لەم كاتەدا و بەخاوێنی بمێنێتەوە و هەڵگرتنەوەی خاشاكی ماڵان وەك ڕۆژانی ئاسایی و بەردەوامیدان بە خزمەتی پاركی ناو شار و شارۆچكەكان ئەگەر ئەم ماوەیە خزمەت نەكرێن، ڕەنگە وشك ببن و زیانی زۆریان پێ بكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكانی شارەوانی بێ پشوودان لە خزمەتی هاووڵاتییانن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لە هەموو شار و شارۆچكەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەكان، بەردەوام خەریكی دەرمانڕێژكردنی تەواوی بازاڕ و گەڕەكەكانن كە هۆكارێكی بنەڕەتییە بۆ كوشتنی هەر جۆرە ڤایرۆسێك ئەگەر گەیشتبێتە ناو بازاڕە و شەقامەكانەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێت: “لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانییەوە، تا ئێستە چەندان زەوی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا دابین كردووە”، وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدرێ:
– دابینكردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 70 قەرەوێڵەیی لە شاری هەولێر.
– دابینكردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 64 قەرەوێڵەیی لە شاری هەڵەبجە.
– دابینكردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 70 قەرەوێڵەیی لە شاری كەلار.
– دابینكردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 20 قەرەوێڵەیی لە شارۆچكەی پێنجوێن.
– دابینكردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە شارۆچكەی چوارقورنە.

وێڕای ئامادەباشیی تیمەكانی شارەوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بەهۆی بارانی زۆری ڕۆژانی ڕابردوو، شارەوانییەكان بۆ نەهێشتنی دروستبوونی لافاو و گەشتنی زیان بە هاووڵاتییان، بەردەوام خەریكی چارەسەركردنی هەر گرفتێكن لە هەر شوێنێك دروست بووبێ.

کوردستان

“هەرێمی كوردستان، دە ڕۆژی پڕ مەترسی لەبەردەمدایە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تكایە لەماڵ بمێننەوە، پابەندی ڕێنماییەكان بن .

خالس قادر بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە، ئێستا ئێمە بەرەو لوتكەی پەتاكە دەڕۆین، دە ڕۆژی داهاتوو بۆمان پڕ مەترسییە بۆ تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوە یان سنوورداركردنی ڤایرۆسەكە.
وتیشی”دوای ئەوە، دە ڕۆژی سەخت بۆ نەخۆشخانە پزیشك و كارمەندانمان دەست پێدەكات بۆ چارەسەر و چاودێری حاڵەتە قورس و توندەكان گیانلەدەستدانەكان، خودا پەنامان بدا و پشت و پەنامان بێت بتوانین بە كەمترین لەدەستدان ئەو قۆناغەسەختە تێبپەڕێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ئەوە پەتاكە هێور دەبێتەوە و حاڵەكان ڕوو لە كەمی دەكەن و بەرەو قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن دەچین، ئەگەر خەڵك بەباشی پابەند بێت و لەماڵ بمێننەوە و تێكەڵ نەبن و خۆیان و خانەوادەكان و خەڵكی تر بپارێزن بەدڵنیایی پشت بەخوا زیانەكانمان زۆر كەم دەبێت ئەگەر نا ئەنجامەكان هەموومان ئازار دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا بەخشران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی سەرجەم هاووڵاتیان خۆش بوو.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سەرۆكایەتی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبوو.

ئاشكراشیدەكات، لێخۆشبوونەكە وەك هاوكارییەكە بۆ هاووڵاتیان لەم كاتی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەرێمی كوردستان لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی.

ئەمڕۆ دوو شەممە پەیجی وەزارەتی تەندروستی لە زاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییەوە بڵاویكردەوە كە “هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە”.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا.

زۆربەی تووشبووەكان بەركەوتەی كەسانی دوو پرسەكەی هەولێرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان