ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی دواخست

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكاریەكان بۆ كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ دوادەكەوێت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جگە لە ناوەندەكانی خوێندن و كەرتە جیاوازەكانی حكومەت، چەندین گرفتی دیكەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، بەپێی زانیارییەكان بڕیار بوو سەرەتای ئەمساڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆگرە ببەستێت بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كاتێكی نادیار داخراوە.

هاوژین عومەر سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە 9 مەڵبەندی كۆمەڵ كۆنفڕانسمان ئەنجامدا و تەنها 3 مەڵبەندمان مابوو، بەڵام دوای ئەوەی زانیمان حاڵەتەكە خراپە و دوای دەركردنی ڕێنماییەكان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەندروستی بە ڕاوێژ لەگەڵ حزب و بە فەرمانی مامۆستا عەلی باپیر كۆنفڕانسەكانمان دواخست بۆ كاتێكی نادیار.
وتیشی”هەركاتێك زانیمان حكومەت ڕێگا بە دروستبوونەوەی كۆڕو كۆبوونەوەكان دەدات و دۆخەكە ئاسایی بووەوە، ئەوكات ئێمەش دەستپێدەكەینەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەپێناو سەلامەتی هەموولایەك، لە نوێژی بە كۆمەڵ و هەینی شتێكی گرنگتر نییە، كە ئەو شوێنانە قەدەغە بكرێ و ڕێگایان پێنەدرێت، كە ئەولاترە لە كۆڕو و كۆبوونەوە حزبییەكان، ئێمەش چاوەڕێ دەكەین.

بەپێی زانیارییەكان بڕیار بووم كۆنگرەی كۆمەڵ ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام هاوژین عومەر ڕایگەیاند، هیچ وادەیەكمان دیاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام دوای ئەنجامدانی كۆنفڕانسەكان كۆنگرە دەكرێت و قۆناغی سێهەمە، دوای كۆتایهاتنی كۆنفڕانسەكانیش، بڕیار بوو دەست بە كاروبارە هونەرییەكانی كۆنگرە بكەین و پێشنیار بكەین بۆ دیاریكردنی شوێن و كاتی كۆنگرە كە سەركردایەتی بڕیاری لەسەردەدات.

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان