ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان: هیچ بەربەستێك لەبەردەم هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستییەكان دروست نابێت


خەڵک-ئارام سەردار

سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هیچ بەربەستێك دروست نابێت لەبەردەم هێنانی خۆراك و پێداویستی هاووڵاتییان.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بازرگانێکی زۆرمان هەیە لە ئاستێكی زۆرباشدا لە هەرێمی کوردستان و عیراقیشدا لە بواری کەلوپەل و پێداویستی خۆراكدا کاردەکەن و كارەكانیان لەم دۆخەشدا بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، پێشتر حکومەت لە عیراق و هەرێمی کوردستان لەبابەتی خۆرک کاری دەکرد، بەڵام حکومەت دەستی کێشاوەتەوە لەم بوارەدا و کەرتی تایبەت لەم بابەتە کاردەکات کە توانیویەتی لە قورسترین کاتی قەیرانەکان هەموو پێداویستیەک ئامادەبکات و خزمەتی هاوڵاتیان بکەن.

دارا جەلیل خەیات ڕەتیشی کردەوە هیچ بەربەرستێک دروست بێت لەبەردەم هێنانی خۆراک و پێداویستی و وتیشی: “زۆر دۆخی وامان بینیوە بەڵام تێمان پەڕاندووە، ئێستاش ئیجرائاتی تەندروستی ڕێکوپێک دەکرێت و سنوورەکانیش کراوەن، هیواشمان وایە لەزووترین کاتدا ئەو نەخۆشیە کۆنتڕۆل بکرێت”.

سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ڕێگای ئێران و تورکیا و ئوردن و وڵاتانی کەنداو و بەندەری ئوم قەسرەوە خۆراك و پێویستیەکان بۆ هەرێم دابین دەکرێن.

کوردستان

گەشتی عومرە ڕاگیرا
سعودیە پارەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەی بەبریاری عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی ١٧٠٠ ھاووڵاتی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو.

دەشڵێت: “لە بریارێكدا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان، كەبۆ ھەر عومرەكارێك بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمریكی بوو”.

جەختیشی كردەوە، لەئێستادا ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون و پارەیان دابووە كۆمپانیاكان، بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و پارەكانیان وەربگرنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 5 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگای دهۆك 5 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 5 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid-19) لە دهۆك چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە دوای هەموو پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت، كە ئەو نەخۆشانە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تاوەكو ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (٢٨٨) كەس، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبوونەتەوە و بەم (5) كەسەوە دەبنە (110) كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم 11 تووشبووی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم 11 تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٢٧) پشكنین ئەنجام دراوە، كە (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك و دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆماركرا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە هەولێر 5 كەس و لە سلێمانی 2 كەس (بازیان و حاجی ئاوا) و دهۆك 3 كەس و هەڵەبجە كەسێك تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبوونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان