ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٩١) پشكنین ئەنجامدرا كە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆماركرا، یەكێكیان پیاوێكی تەمەن (٢٩) ساڵە و لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەكەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە یەكیێكیان پیاوێكی تەمەن (٣٧) ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕینە، دووەمیان پیاوێكی تەمەن (٤٥) ساڵی دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەكانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین كە یەكێكیان ئافرەتێكی تەمەن (٣٨) ساڵە، ئەوانی تر پیاون تەمەنەكانیان (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن . لە كۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتی ئێران و ئەوروپان كردبوو وە سێ تووشبووەكەی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەكردبوو تەنها دوو لەوان بەركەوتەی تووشبووی پێشووترن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٥)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون (٤٥٦٠) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٩٢) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٨٢٨) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٤) لە دهۆك، (٣٧) لە هەڵەبجە، (٣٨) لە گەرمیان، (٤٥) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە كۆیە وە (٢٩٦٨) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٩١) پشكنین ئەنجامدرا كە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆماركرا، یەكێكیان پیاو تەمەن)٢٩( ساڵ لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەكەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە یەكیێكیان پیاو تەمەن (٣٧) ساڵ دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێكی تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەكانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین كە یەكیكیان ئافرەت تەمەن (٣٨) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەكانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن .لە كۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان كردبوو وە سێ تووشبووەكەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەكردبوو تەنها دوو لەوان بەركەوتەی تووشبووی پێشوترن.

3. كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٤) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەكانیاندا جارێكی تر تكا دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢١ی ئازاری٢٠٢٠

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان چەند بڕیارێكی دەركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەم قەیرانە تەندروستییەی كۆڕۆنا، لێكەوتە ئابوورییەكانی، كەمبوونەوەی داهات و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لەخاڵە هەرە لە پێشینەكانە، كە پێویست دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەكان بەپێی تایبەتمەندێتی كاری لەسەر بكەن.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دروست بووە، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 2020/4/4، دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستان كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە ، هەمووان هاوڕابووین لەوەی، كە دەبێت ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەر داهاتێك كە بەردەست دەبێت، مووچەی هاووڵاتییان و خۆراك و دەرمانی پێویست بێت و لەم ڕووەوە پشتیوانیی ئەو هەنگاوانە دەكەین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دروستكردنی چەند بۆردو لیژنەیەكەوە كاری لەسەر كردووەو وەكو پەرلەمانی كوردستان چاودێرێكی وردی كاری ئەو لیژنانە دەبین.

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان
رۆژی 4ی نیسانی 2020 لە پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمان كۆبوونەوە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێز د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو كە گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ئێستا بەرۆكی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو جیهانی گرتۆتەوە.
هەروەها باسی لە دوایین سەردانە مەیدانییەكانی كرد كە لەگەڵ نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان بۆ پارێزگاكان و لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان كردوویانە.
دواتر لەلایەن بەڕێز هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پوختەیەك لەسەر بەدواداچوونەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم و وەزارەتە تایبەتمەندەكان و كاری لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان لە بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ كاری وەزارەت و لیژنە تایبەتمەندەكانی حكومەتی هەرێم خرایەڕوو.
دواتر سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان روانگەی فراكسیۆنەكانیان خستەڕوو و بەشێوەیەكی گشتی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكان لەخستنەڕووی دۆخی گشتی و خاڵە لەپێشینەكان لەسەر ئەم خاڵانە كۆكبوون:
1 – ئەم قەیرانە تەندروستییەی كۆڕۆنا، لێكەوتە ئابوورییەكانی، كەمبوونەوەی داهات و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، لەخاڵە هەرە لە پێشینەكانە كە پێویست دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەكان بەپێی تایبەتمەندێتی كاری لەسەر بكەن.
2 – ئەو ‌ڕێوشوێن و هەنگاوانەی كە تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بەخۆپارێزی و گرتنەبەری رێكارو وەرگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان ئەنجامیان داوە بەرزدەنرخێنێت.
3 – پشتیوانیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانین كە لە كۆبوونەوەی 1ی 4ی 2020 بڕیاریان داوە بەڕاسپاردنی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن بۆ ئامادەكردنی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم سەبارەت بەكرێنشینان و لێخۆشبوون لەكرێ و هەر رسوماتێكی دیكە، هەمووان كۆكبووین لەوەی كەدوای بڕیاری حكومەت لەم ڕووەوە ئەكەر پێویستیی تەشریعی هەبوو بۆ هەر بڕیارێكی تەشریعی كە لەخزمەتی هاووڵاتییاندا بێت بەهەماهەنگیی هەموولایەك پەرلەمانی كوردستان بەلەبەرچاوگرتنی رێوشوێنە تەندروستییەكان كاری پێویستی تەشریعی ئەنجام دەدات.
4 – هەمووان هاوڕابووین لەوەی كە دەبێت ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەر داهاتێك كە بەردەست دەبێت، مووچەی هاووڵاتییان و خۆراك و دەرمانی پێویست بێت و لەم ڕووەوە پشتیوانیی ئەو هەنگاوانە دەكەین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دروستكردنی چەند بۆردو لیژنەیەكەوە كاری لەسەر كردووەو وەكو پەرلەمانی كوردستان چاودێرێكی وردی كاری ئەو لیژنانە دەبین.
5 – هەموولایەك هاوڕابوون كەتێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێویستیی بەهەڵوێست و كاری پێكەوەیی و نیشتیمانی و گیانی كاری هاوبەشە كەهاوكار بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
دواتر ئەم بڕبارانەی خوارەوە دران:
1 – سەرۆكایەتیی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لەكاری بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە خەرجی و داهات.
2 – دروستكردنی لیژنەیەكی باڵای پەرلەمان بەسەرۆكایەتیی سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامیەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی دارایی و تەندروستی و پیشەسازی و وزەو لیژنەی كاروباری یاسایی بۆ بەدواداچوونی كاری ئەو لیژنە تایبەتمەندانەی حكومەتی هەرێم كە بۆ بەدواداچوونی پێداچوونەوە بەخاڵە سنوورییەكان و گرێبەستەكان و روسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی دەرمان دروستكراون.
3 – دروستكردنی لیژنەیەكی باڵای پەرلەمان بەسەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامیەتیی سكرتێری پەرلەمان و سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پێویست و بەدواداچوونی كاری لیژنە تایبەتمەندەكان و هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا.
4 – پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتیی ئەوە دەكات لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان رێككەوتنێكی هاوسەنگ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكرێ.
لەكۆتاییدا كۆبوونەوە وێڕای بەرزڕاگرتنی خۆڕاگریی هاووڵاتییان داواو تكایان لەهاووڵاتییانی بەڕێز ئەوەیە بەتەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
پەرلەمانی كوردستان هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆو تێكڕای فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بواری خزمەتگوزاریی گشتی بەرزدەنرخێنێت و سوپاسی لەخۆبردوویی و خزمەتەكانیان دەكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
وەزیری تەندروستى: تكایە با وەك وڵاتانمان لێ‌ نەیەت بەس نەخۆش بژمێرین


خەڵك – ئارام سەردار
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، وردەكاری بڕیارەكەی دێوێنێ ئێمە لێی سودمەند دەبین، چونكە كاروبارەكانی چاودێری و كاری تیمەكان ئاسانتر دەبێت و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەسەرتای ئەمڕۆ نیگەران بوین لەئیجرائات كردن لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان، بەڵام دڵنیاكراینەوە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكان دەكرێت، چونكە ئەوان وەك سەربازی ون خزمەت دەكەن، بۆیە ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هیچ كەس بەناوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سوود لەم دەرفەتانە وەرنەگیرێت بۆ هاتووچۆ، كارئاسانی بۆ پزیشك و تیمە پزیشكیەكانیش دەكرێت و داوای لێبوردن دەكەین ئەگەر هەر كارمەندێك ڕاگیرابێت لەبازگەكان.

دەشڵێت: “لەهەفتەی سێیەمداین بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، كە سوودی زۆری هەبووە بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا، لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕێكاری پێویستیش لەهەرێم گیراوتەبەر، بۆتە هۆكاری ئەوەی بەهەزاران حاڵەت كەم بكەینەوە ئەویش بەكەرەنتینەكردن و پشكنین لەفڕۆكەخانە و چەندین ڕێكاری پێویستی تر، هەرچەندە هاووڵاتیان زەرەرمەندی ژیان بوون، بەڵام تەندروستی هاووڵاتیان لەپێشترە”.

جەختیشی كردەوە، ناتوانین بڵێین لەحاڵەتی كۆنتڕۆڵ كردنین، چونكە دەبینین بەهۆی بەركەوتە چەند حاڵەت زیادی كردووە، بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان لەماڵ بمنێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتنیان نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هەندێ ڕێكار و بانگەواز چەندین حاڵەتی ترمان دۆزیوەتەوە، بۆیە تاوەكو هاوشێوەی وڵاتانمان لێ نەیەت، كە تەنها ژمارەی نەخۆشەكان بژمێرین و نەتوانین چارەسەری توشبووان بكەین، بۆ دابینكردنی خۆراك پێویستیش بڕیاری پێویست دەدرێت.

وتیشی، “تا ئێستا ۷٤ نەخۆش چونەتەوە ماڵەكانیان و تەنها ۱٤۰ نەخۆش ماون، كە باری تەندروستیان باشە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئاگاداربوون لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتووچۆ گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە دراوە بە (خەڵك) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە و لەگەڵ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی سلێمانی كۆبۆتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئامانجی سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربونە لە بڕیار و ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی و گرتنەبەری ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد و لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە سەرجەم دوكان و نانەواخانە و سەمونخانە و شوێنەكانی دیكە داخران و هاتووچۆی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێل و پیادەش قەدەغە كرا تاوەكو ماوەی 48 كاتژمێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان