ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێباز حەملان: دەستكاری مووچە ناكرێت و پاشەكەوتیش ناگەڕێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتی ڕایدەگەیەنێت، حكومەت پلانێكی تۆكمەی هەیە بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكان. دڵنیایش دەدات كە ئەوەی هەیە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە و دەستكاری مووچە ناكەن.

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتی دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە هەموو داهاتەكانی دەروازە سنوورییەكان، باج و گەشتیاری و وەبەرهێنان ڕێكبخات. واشبكات سەرچاوەی داهات تەنها نەوت نەبێت.

لەبارەی یاسای چاكسازی ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان پەسندكراوە بۆیە حكومەت جێبەجێی دەكات. ڕەتیشیدەكاتەوە پاشەكەوتی مووچە بێتەوە بەڵكو ئەوەی دەكرێت جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە.

لەبارەی دەستكاریكردنی مووچە و گەڕانەوەی سیستمی پاشەكەوت، ڕێباز حەملان دڵنیایی دەدات و ئاماژەی بەوەدا، “هیچ بڕیارێكی تر نییە بۆئەوەی خەڵك تووشی دڵەڕاوكێ بێت و بڵێن دەستكاری مووچە دەكرێت یان پاشەكەوت دەگەڕێتەوە”.

ڕێباز حەملان ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت ڕۆژانە لەگەڵ وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئۆنلاین چەندین كاتژمێر كۆبوونەوە دەكەن تا چارەسەر بۆ ئەم دۆخە دابنێن، هەم بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەم بۆ دۆخی دارایی.

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتی دڵنیاییش دەدات “كە نابێت خۆمان نیگەران بكەین..بیری مووچەخۆران و خەڵكی دەهێنمەوە كە لە 2014 بەرگەی قەیرانی شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەمان گرت، دڵنیا بن ئەم قەیرانەش تێدەپەڕێنین”.

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق، ڕێباز حەملان ئەوەی خستەڕوو، ڕێككەوتنی پێشوەختەیان هەیە و هەر كەسێك و هەر حكومەتێك بێتە سەر دەسەڵات، دەبێت پابەندبێت پێوەی.

ك.ج

ئابوری

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان بەرەو قۆناغی داڕمانی ئابووری دەڕوات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، لەوەی چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری جیهانی دەكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، ئەو داڕمانه ئابووریەی ئێستا بەدی دەكرێت بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانە دژی كۆرۆنا و هاوكات كێشەی بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و هەژار دروست كردووە كە نەتوانرێت هاوكاریان بۆ ڕەوانە بكرێت.
كریستالینا جورجیوا سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، جیهان چاوەڕوانی قۆناغی داڕمانی ئابووری دەكات.
وتیشی”بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە كە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەچێتە قۆناغێكی شكستخواردوو لە ئابووریدا”.
ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئابووری ئەمریكا لە قۆناغی شكست نزیك بووتەوە، بەڵام ئەم گرفتە گرفتێكی ئابووری جیهانییە و قوڵترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020 بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ هەر بەرمیلێك چەند دۆلارێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 34 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوە كراوەو هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش 28 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە هۆی كەمكردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستكردنی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێكی بەرچاو لە نرخی نەوتدا و دابەزنی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی‌ ڕوسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریكا گەورەترین بەرهەمهێنەری‌ نەوتن لە جیهاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەجبەی مانگی ئادار دابەشدەكرێت
لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لەسەر دابینكردنی مەوادە خۆراكییە سەرەكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، زیادكردنی جۆرەكانیش وابەستەی یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەردەوام دەبن لەسەر دابینكردنی مەوادە خۆراكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەسایەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە سەپێنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتەكەیان پێویستی بە تەرخانكردنی پارەی زیاترە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كۆمپانیای گشتی بازرگانی مەوادە خۆراكییەكان و دروستكردنی دانەوێڵە، بەردەوامە لەسەر پرۆسەكانی دابینكردنی پێداویستییەكانى بەشەخۆراكی سەرەكی بۆ هاووڵاتیان (شەكر، زەیت، ئارد، برنج)،  لەم مانگەشدا بەشەخۆراكێكی نوێی مانگی ئادار دابەشدەكرێت كە ئامانج لێی دابینكردنی ئەو خۆراكانەیە بۆ هاووڵاتیان لەم ڕەوشی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت”.

وەزارەتی بازرگانی عیراق، زیادكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و دابەشكردنی لە هەموو مانگێكدا، وابەستەی یاسای بودجەی گشتی و بڕیاری یاسادانان و فەراهەمكردنی پارەی زیاتر بۆ وەزارەتەكە دەكاتەوە كە “پێویستە خۆراك بۆ 38 ملیۆن عیراقی دابین بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان