ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: هاوسەرەکەم دۆڵمەیەکی نایاب لێدەنێت

خێزان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە زۆر حەز بە خواردنی دۆڵمە دەکات و ئاماژەی بەوەش داوە کە هاوسەرەکەی زۆر باش دەزانێت دۆڵمە لێبنێت.

قوباد تاڵەبانی  پاش ئەوەی ئاماژەی بەوەداوە کە حەزی بە دۆڵمەوە، بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکی کورد نییە، هاونیشتمانیەک پێی وتووە “جا خێزانەکەت نازانێ دۆڵمە بپێچیتەوە و درووستی بکات”

لەوەڵامدا قوباد تاڵەبانی وتویەتی”وەڵا دۆڵمەیەکی نایاب لێدەنێت، بەینی خۆشمان بێت دۆڵمەکەی منیش خراپ نییە”

خێزانی قوباد تاڵەبانی ناوی «شێری کراھام» ە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری ئێراق و ئێستاش سەرۆکی ڕێکخراوی SEED ە لە ساڵی ٢٠١٢ وە بەیەکجاری هاتۆتە هەرێمی کوردستان و خاوەنی دوو منداڵن.

ریکلام

هەواڵەکان

یارجان بەگریانەوە: لە ناسینی زۆر کەس پەشیمان بومەتەوە و نامەوێت هاوڕێیەتی کەس بکەم

خێزان

خانمە مۆدێل یارجان ڕایدەگەیەنێت گەر کات بگەڕیتەوە دواوە بازنەی پەیوەندیەکانی زۆر بچوک دەکاتەوە، چونکە زۆر کەسی ناسیوە کە خیانەتیان لە هاوڕێیەتیەکەی کردووە.

یارجان ئاماژە بەوە دەکات کە لە ناسینی زۆر کەس پەشیمان بوەتەوە و گەر کات بگەڕایەتەوە هاوڕێیەتی کەسی نەدەکرد.

ئەو لەبارەی سۆنیا بیتوشی کەلەماوەی ڕابردوو هیرشی کردە سەر وتی”ئەو وتویەتی کە منی ناردۆتە پێشبڕکێی شاجوانی ئاسیا، بەڵام ئەوە ڕاست نییە و تەنها ئەوەندە بووە کە پێی وتم پێشبڕکێیەک هەیە و سیڤی پڕبکەرەوە، منیش بە توانای خۆم وەرگیراوم نەک داواکاری ئەو”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شنیار: پاش ٧ ساڵ لە مێردەکەم جیابومەوە و ئێستا هاوڕێیەکی نزیکی دشەکەمی هێناوە

خێزان

خانمە مەیکەپ ئاڕتست شنیار پاش ئەوەی هەواڵی جیابونەوەی ببوە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەمڕۆ ڕونکردنەوەی لەبارەیەوە داوە.

شنیار ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی ٧ ساڵ لەگەڵ پیاوێکدا ژیاوە کە زۆر باش بوون بەیەکەوە و ژیانێکی خۆشیان هەبووە، بەڵام دواجار نەگونجاون و ماوەی ساڵێکە بەیەکجاری جیابونەتەوە.

شنیار ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێستا هاوسەرە کۆنەکەی، هاوڕێیەکی نزیکی دشەکەی هێناوە و پیرۆزبایشی لێکردووە، ئەو دەڵێت”سوپاس بۆخودا من  خاوەنی خانو  و ئۆتۆمبێل و ئارایشتگا و کاری خۆمم و لەهیچم کەم نییە و هاوسەرگیری لای من هەموو شتێک نییە”

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە

خێزان

هەردوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد شکۆفە فەرهاد و شنیار لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە.

شکۆفە فەرهاد لە ماوەی ڕابردوودا پاش ئەوەی سەرجەم وێنەی هاوسەرەکەی سڕیبویەوە دانی بە جیابونەوەکەدا ناو ڕایگەیاند ” بەڵێ راستە لە هاوسەرەکەم جیابوومەوە”

هاوکات شنیار کە ئەویش بەهەمان شێوە لە هاوسەرەکەی جیابویەوە، پاش دەرکەوتنی مێردی پێشووی لەگەڵ کجێکی دیکەدا هەواڵی جیابونەوەکەی پشتڕاستکرایەوە.

شنیار یەکەم کچی کورد بوو کە ڤیدیۆی فێرکاری ماکیاژ بڵاوبکاتەوە و بەهۆی ئەوەشەوە زۆر بەناوبانگ بوو.

مێردی پێشووی شنیار لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیی

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان