ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم: لە مووچە و دەرماڵەكان كار بۆ پیادەكردنی عەدالەت دەكەین

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژە بە ڕێكارەكانی جێبەجی كردنی یاسای چاكسازی دەكات و ئاشكراشی دەكات لەپرسی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەدا كار بۆ پیادەكردنی عەدالەت دەكەین.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە، تاوەكوو 6ی نیسان پەیڕەوی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەرماڵە و مووچە و خانەنشینی دەردەكرێ.

ڕوونیشی كردەوە، زۆربەی بڕگەكانی پەیڕەوەكە تەواو بووە و پێش 6ی نیسان لە كۆبونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران پەسند دەكرێ، وتیشی، “بە پێی یاساكە دەبێ لە دوای دەركردنی پەیڕەوەكە لە ماوەی 3مانگ دەست بكرێ بە جێبەجێ كردنی یاساكە، ئێمە لە دوای 6ی نیسان دەست بە ڕێكارەكان دەكەین”.

ئاشكراشی كرد، وەزارەتی دارایی و ناخۆ و كاروباری كۆمەڵایەتی و كاروباری شەهیدان ڕێنمایی خۆیان دەردەكەن، وتیشی، “لەسەر ئاستی هەموو وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لیژنە بۆ جێبەجێ كردنی یاساكە دروست دەكرێ و چاودێرییش لەسەر جێبەجێ كردنی یاساكە دەبێ”.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو ڕاشیگەیاندووە، لە پرسی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەدا كار بۆ پیادەكردنی عەدالەت دەكەین، بەڵام كارەكە لە ماوەیەكی كەم ناكرێ و كاتی پێویست دەوێت.

لەسەر پڕۆژەی حكوومەت و كابینەی نۆیەم، پەڕلەمانی كوردستان پاش گفتوگۆیەكی زۆر یاسای چاكسازی لە دەرماڵە و مووچە و خانەنشینی دەركرد.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان