ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لەدهۆك، 608 هاووڵاتی كەرەنتینەكراون و لەسلێمانیش، 52 هاووڵاتی كەرەنتینەكراو دەگەڕێنەوە ماڵەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە دهۆك، 608 هاووڵاتی كەرەنتینەكراون و لە پارێزگای سلێمانیش لە دوای 14 رۆژ كەرەنتینكردن، 52 هاووڵاتی كەرەنتینكراو دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.

پارێزگای دهۆك، لە چاو هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تا ئێستا كەمترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 1حاڵەتە و تائێستاش 608 هاووڵاتی كەرەنتینە كراون .

لە بارەیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 608 هاووڵاتی لە دهۆك كەرەنتینە كراون و بەردەوام چاودێری تەندروستی دەكرێن و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

لە لایەكی دیكەوە، بڕیار ئازاد مەحمود یەكێك لە چاودێرانی كەرەنتینەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوای 14 ڕۆژ 52 هاووڵاتی كەرەنتینكراو دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.

وتیشی “ئەو كەسانە چەندین جار پشكنینیان بۆ كراوە و سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەكە نین”.

جیهانی

یوڤانتۆس هەڵوێستێکی جوان بەرامبەر ماتویدی نیشان دەدات و بۆندەکەی کارا دەکەنەوە


خەڵک سپۆرت

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بە نوێکردنەوەی بۆندی بلەیس ماتویدی تا هاوینی ٢٠٢١ پاڵپشتی خۆی بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە دووپاتدەکاتەوە.

بەپێی بۆندی ئیمزاکراوی نێوان یانەی یوڤانتۆس و بلەیس ماتویدی، لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی نێوان جەمسەرەکان کۆتاییان دەهات، بەڵام بەهۆی توشبوونی یاریزانەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.

لەم بارەیەوە جیانلوکا دی مارزیۆی ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیتاڵیا ئاشکرای کرد، کە لە لیستی یاریزانە هاوپێچەکانی یانەی یوڤانتۆس تایبەت بە کەمکردنەوەی موچەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی ماتویدی بوونی هەیە، واتا یاریزانەکە لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە بەردەوام دەبێت.

ڕۆژنامەوانە ناودارەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بڕیاری نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە فەرەنسییەکەیان داوە لە هاوینی ٢٠٢٠وە بۆ هاوینی ٢٠٢١، کە ئەوەش دەچێتە چوارچێوە وەفاداری و پاداشتدانەوەی ئەو یاریزانانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی پێهەڵچنیون.

ماتویدی تەمەن ٣٣ ساڵ وەک سێیەم یاریزانی یانەی یوڤانتۆس لەدوای دانێل ڕوگانی و پاولۆ دیبالا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، حاڵی حازر لە قۆناغی گەڕانەوە و چارەسەردایە و جیاواز لە خێزانەکەیی و یاریزانانی دیکە کەرەنتین کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە بە گەورەترین مەترسی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ


خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێێ ئەڵمانیا پلان بۆ سەردەمی دوای یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەر دادەڕێژێت و یۆرگن کلۆپ وەک جێنشینی ڕاهێنەرە مێژووییەکە دیاریکراوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەدووای مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەر بۆندی نێوانیان کۆتایی دێت، ڕاهێنەرەکە لەحاڵەتی سەرکەوتن و شکست بڕیاریداوە بەردەوام نەبێت.

لێرەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بیر لە چارەسەر دەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە تواناکانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بڕیوە، پێیان وایە باشترین جێنشینە بۆ لۆوڤ و دەتوانێت هاوشێوەی یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپوڵ دووبارە هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوە لوتکەی تۆپی پێ.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: خۆشبەختانە کۆمپانیای فینوای خاوەنی پشکەکانی یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی بۆندی کلۆپ تا هاوینی ٢٠٢٤، لەکاتێکدا بۆندی پێشووی لە هاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دەهات و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوامبووایە ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٢ یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئاسانی مسۆگەریان دەکرد.

یانە ئینگلیزییەکە لەم بارودۆخەشدا ترسیان لە مەکینەکانی ئەڵمانیا هەیە، بۆیە بڕیاریانداوە لەپێناو پاراستنی ڕاهێنەرەکەیان و بەردەوامیدان بەکارەکانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بۆندی نوێی پێشکەش بکەن، بەپێی بۆندە نوێیەکە هاوشێوەی فێرگسۆن تا ئەو ساتە بەردەوام دەبێت کە خۆی حەزی پێدەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای تایگەر وودز و مایوێزەر سەروەتی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ دەگاتە سنوری ملیار


خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نزیکدەبێتەوە سەرەوتی دارایی بگاتە ملیار یورۆ و بەوشێوەیەش دەبێتە یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێ دەبێتە ملیاردێر.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەدەرەوەی بواری وەرزش بازرگانییكی جیهانییە و ساڵانە داهاتی بە سەدان ملیۆن یورۆ مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کریستیانۆ لەڕێگەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی و کۆمپانیا و کۆگا و براندەکانییەوە لە هاوینی ٢٠٢٠ داهاتێکی زیاتر دەخاتە سەر سەروەتەکەیی و دەگاتە سنوری ملیارێک یورۆ، کە ئەوەش یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێیە دەگاتە ئەو ئاستە.

هەروەها لەسەر ئاستی وەرزش تائێستا تەنها تایگەر وودزی ئەفسانەی گۆڵف و فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن گەیشتونەتە سنوری ملیار یورۆ.

دۆنی پورتوگال لە ٢٠٠٣وە داهاتی ساڵانە کۆدەکاتەوە و لەساڵانی ٢٠٠٩وە یەکێکە لەخاوەن زۆرترین داهاتەکان لە بواری وەرزشدا و چەندین ساڵ یەکەمی ڕیزبەندی بووە، بەڵام لەئێستادا لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە لوتکەی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

زە سەن ئاماژەی بە کردنەوەی زنجیرەیەک ڕێستورانتی ناوازەکردووە لە وڵاتانی پورتوگال و ئینگلتەرا و مەغریب، بەهۆی ئەو زنجیرەیەوە تائێستا بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ داهاتی گشتی بەهەموو بوارەکان ١٠٠ ملیۆن یورۆ بووە بەرامبەر ١١٦ ملیۆن بۆ لیۆ مێسی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان