ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، 6 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٧٨) پشكنین ئەنجامدرا كە (٢٧) لە شاری هەولێر و (٦٤) لە شاری سلێمانی و (٨٧) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆماركرا ،كە پێنج لە تووشبووەكان پیاون تەمەنیان (٢٣)، (٤٠)، (٤٠)، (٢٥)، (٧٠) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێكی تەمەن (٢٤) ساڵ كە سێ تووشبوو خزم و بەركەوتووی تووشبووەكەی پێشووە كە گیانی سپارد، وە یەكێك لە تووشبووەكانی تر لە ووڵاتی ئيسپانیا گەڕاوەتەوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون (٤٥٤٨) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٠) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٨٦٦) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٦) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٤٤) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە كۆیە وە (٢٩١٨) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٧٥) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٧٨) پشكنین ئەنجامدرا كە (٢٧) لە شاری هەولێر و (٦٤) لە شاری سلێمانی و (٨٧) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆماركرا ،كە پێنج لە تووشبووەكان پیاون تەمەنیان (٢٣)، (٤٠)، (٤٠)، (٢٥)، (٧٠) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێكی تەمەن (٢٤) ساڵ كە سێ تووشبوو خزم و بەركەوتووی تووشبووەكەی پێشووە كە گیانی سپارد، وە یەكێك لە تووشبووەكانی تر لە ووڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.

3. كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٤٧) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەكانیاندا جارێكی تر تكا دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠ی ئازاری٢٠٢٠

ك.ج

کوردستان

ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
وەزیری تەندروستى: تكایە با وەك وڵاتانمان لێ‌ نەیەت بەس نەخۆش بژمێرین


خەڵك – ئارام سەردار
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، وردەكاری بڕیارەكەی دێوێنێ ئێمە لێی سودمەند دەبین، چونكە كاروبارەكانی چاودێری و كاری تیمەكان ئاسانتر دەبێت و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەسەرتای ئەمڕۆ نیگەران بوین لەئیجرائات كردن لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان، بەڵام دڵنیاكراینەوە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكان دەكرێت، چونكە ئەوان وەك سەربازی ون خزمەت دەكەن، بۆیە ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هیچ كەس بەناوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سوود لەم دەرفەتانە وەرنەگیرێت بۆ هاتووچۆ، كارئاسانی بۆ پزیشك و تیمە پزیشكیەكانیش دەكرێت و داوای لێبوردن دەكەین ئەگەر هەر كارمەندێك ڕاگیرابێت لەبازگەكان.

دەشڵێت: “لەهەفتەی سێیەمداین بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، كە سوودی زۆری هەبووە بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا، لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕێكاری پێویستیش لەهەرێم گیراوتەبەر، بۆتە هۆكاری ئەوەی بەهەزاران حاڵەت كەم بكەینەوە ئەویش بەكەرەنتینەكردن و پشكنین لەفڕۆكەخانە و چەندین ڕێكاری پێویستی تر، هەرچەندە هاووڵاتیان زەرەرمەندی ژیان بوون، بەڵام تەندروستی هاووڵاتیان لەپێشترە”.

جەختیشی كردەوە، ناتوانین بڵێین لەحاڵەتی كۆنتڕۆڵ كردنین، چونكە دەبینین بەهۆی بەركەوتە چەند حاڵەت زیادی كردووە، بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان لەماڵ بمنێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتنیان نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هەندێ ڕێكار و بانگەواز چەندین حاڵەتی ترمان دۆزیوەتەوە، بۆیە تاوەكو هاوشێوەی وڵاتانمان لێ نەیەت، كە تەنها ژمارەی نەخۆشەكان بژمێرین و نەتوانین چارەسەری توشبووان بكەین، بۆ دابینكردنی خۆراك پێویستیش بڕیاری پێویست دەدرێت.

وتیشی، “تا ئێستا ۷٤ نەخۆش چونەتەوە ماڵەكانیان و تەنها ۱٤۰ نەخۆش ماون، كە باری تەندروستیان باشە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئاگاداربوون لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتووچۆ گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە دراوە بە (خەڵك) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە و لەگەڵ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی سلێمانی كۆبۆتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئامانجی سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربونە لە بڕیار و ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی و گرتنەبەری ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد و لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە سەرجەم دوكان و نانەواخانە و سەمونخانە و شوێنەكانی دیكە داخران و هاتووچۆی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێل و پیادەش قەدەغە كرا تاوەكو ماوەی 48 كاتژمێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: لەم ٤٨ کاتژمێرەدا پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا دەکەن و پلانی نوێ ڕادەگەیەنن


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر باشدان و حاڵەتەکان زۆر کەمن، بەڵام ئەم ٤٨ کاتژمێرە قەدەغەى هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە، بۆئەوەی پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا بکەن و لەدوای ئەوەوە بەرنامەی نوێ بۆ ئاسانکاری هاوڵاتییان و سەلامەتی هاوڵاتییان ڕابگەیەنن.

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەى هاتوچۆیان بەڕێنمایی نوێ و ڕێکاری نوێوە دەرکرد، بۆئەوەی بزانن لەکوێی قۆناغەکەدان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، خەڵکی کوردستان مەترسییەکان وەک خۆی وەرناگرن و نابینن و دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لەکوردستان جیاوازە لەوڵاتانی دیکە، بەڵام بەو جۆرە نییە، بەڵکو هەمان ڤایرۆسە، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانى حکومەتى هەرێم و خۆپارێزی هاوڵاتییانەوە ئێستا لەم قۆناغەدان.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەستیان کرد، لەماوەى ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک کەس سوودیان لەپێناسەکانیان وەرگرت و ڕێگەپێدانى زۆر بەخەڵک درابوو، و هاوڵاتییان لەهەندێک شوێن بە پیادە ڕۆشتنە دەرەوە، بۆیە قەدەغەى هاتوچۆ وەک خۆی جێبەجێنەدەکرا، لەبەرئەو هۆکارانە ئەم بڕیارەیان دەرکرد.

 

ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ڕابردوو بکەن و ٤٨ کاتژمێریان بە ئیدارەکان و پارێزگاکان داوە، بۆئەوەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بکەن و بەرنامە و پلانی تۆکمە دابنێن، بۆئەوەی بەرنامە دابنێن ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان بکەن و هاوڵاتییانیش سەلامەتبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ترسیان لەوە هەیە، خەڵکی دیکە لەناو کۆمەڵگەدا هەبن، کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، بۆیە ئەم بڕیارەیاندا، هەرچەندە تاکو ئێستا ئەو حاڵەتانەى تۆمارکراون کەمن و ڕێژەیەکی باشیان لێ چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان