ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق حاڵەتێكی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق تووشبوونی هاووڵاتییەكی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، هاووڵاتییەكی تر لە پارێزگای موسەننا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشكراوەتەوە: لەم ساتەدا ژمارەی تووشبووان بۆ 193 كەس بەرزبووەتەوە، كە 50 یان چاكبوونەتەوە و 14ی تریشیان گیانیان لەدەستداوە.

ك.ج

عێراق

لاوێكی عیراقی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی، دۆزینەوەی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەلایەن لاوێكی عیراقییەوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”موئمیل ئەحمەد شەكیر ئەندامی تیمەكەیان، توانی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بدۆزێتەوە كە لێوەی هێرشبەر دەتوانێت فەرمان بە سێرڤەری ماڵپەڕەكە بكات و فۆڵدەرەكانی سیخوڕی هەڵبگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی دۆمینی لاوەكی پێگەكە Subdomain”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”شەكیر لەڕێی (هاككەر وەن) hackerone، زانیاریی لەبارەی كەلێنەكەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناردووە، دواتر سوپاسیان كردووە و بەفەرمی دانیان بە بوونی كەلێنەكەدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

غالب محەمەد؛ كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان كۆتایی بەگرانی نرخی پەیوەندییەكان دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ پەڕلەمان بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان ئیتر كۆتایی بە قۆرخكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەهێنرێت و ئەگەر بمێنێت تەنها بەنسبە دەبێت و كاری سیخوری بۆ حزبەكانیش نامێنێت .
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ 24 ی ئەیلول ی 2020 پەڕلەمان بریارێكی گرنگیدا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) .

وتیشی،”بریارەكەی ئەمرۆ دوای بریاری دادگای كەرخ هات بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، كە ئەمەهەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب”.

ڕاشیگەیاند ، كاری ئەم كۆمپانیایە كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و دەوڵەت و پەڕلەمان دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ، هەروەها ئیتر بۆ پەیوەندییەكان تەنها حكومەت بڕیار لەسەر نرخ دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە جێ بەجێ بكرێت كۆمپانیاكانی ئێستای پەیوەندی كردن نامێنن گەر بشمێنن دەبێت بە شێوەی نسبە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا حكومییە كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان