ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“مەترسی لەسەر مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە”
كۆمەڵ: حكومەتی هەرێم پێشێلكاری یاسایی لە یاسای چاكسازی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان هۆشداری بە حكومەت دەدات لە دەستكاری كردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و ئاشكراشی دەكات، كە حكومەت دەیەوێت پێشێلی هەردوو مادەی 17 و 19ی یاسای چاكسازی بكات و لەبری مانگی (5) لە ئێستادا دەست بە جێبەجێ كردنی بكات.

ڕوپاك ئەحمەد وەرتی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، لە مادەی‌ 17می ئەم یاسایە باس لەوەكراوە كە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەك كە لە 60 ڕۆژ كەمتر نەبێت دەبیت پەیڕەویك دەربكات بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم یاسایە وە لە مادەی 19می یاساكە دوای 90 ڕۆژ لە دەرچوونی ئەم پەیڕەوە ئەم یاسایە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن، كەواتە دەبێت ئەم یاسایە لە مانگی 5ی ئەم ساڵ جێبەجێ بكرێت نەك ئێستا، كە لە ناوەڕاستی مانگی سێ (3)داین ئێستاكە دەبینین حكومەتی هەرێم تەنها دوای دوو مانگ لە دەرچوونی ئەم یاسایە نیازی جێبەجێكردنی هەیە بەبێ ئەوەی پەیڕەوێك دەربكات.

دەشڵێت: “ئێمە زانیاریمان هەیه، كە باس لەبڕینی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران كراوە، حكومەت نیازیەتی بە ویست و ئارەزووی خۆی لەم یاسایە كامە مادەی لە بەرژەوەندی ئەودایە جێبەجێی بكات، لەمەش دەست دەبات بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران، كە ئەمەش جێگای قبول نیە و ناكرێت حكومەتێك لەسەر گیرفانی خەڵك حكومداری بكات”.

دەقی نووسینكەی ئەو پەڕلەمانتارە:
هەر لە سەرەتای پرۆژە یاسایی چاكسازی زۆر باسمان لە مەترسیەكانی ئەو یاسایە كرد، كە‌ ئامانج لێی چاكسازی نیە چونكە دەبێت چاكسازی لە داهات بكرێت لەوانەش داهاتی نەوت و خاڵە گومرگیەكان و خاڵە سنووریەكان و داهاتی ناوەخۆ، هەروەك‌ هەموومان دەزانین داهاتی نەوت وخاڵە سنووریەكان كۆمپانیا حیزبیەكان دەستیان بەسە‌ر داگرتووە و بەڕێوەی دەبەن بەمەش بەشێكی زۆری داهاتەكان بۆ كەسی و لایەنی حیزبی دەچێت، هەر كۆپانیایەك لەم هەرێمه كه ‌سەرچاوەی دروستبوونی داهات بێت و بتوانرێت پشتی پێ ببەسترێ لە زیادبوونی داهات ئەوا لە دەستی بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەسەلات دایە لە هەرێمی كوردستان.

لە بەشی پێنجەمی یاسای چاكسازی و مادەی پێنجەمی یاساكه بە یەك دێر دەسەلاتی تەواوی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران كە دەرماڵەكان ڕێكبخاتەوە‌.

لە ڕۆژی سێشەممەی بەرواری 17-3-2020 ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆبونەوەیەكی تایبەتی بەست بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت لەكۆبوونەوەكەدا لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بڕیاردرا كە دارایی گشتی هەرێم ڕێك بخرێتەوە ئەم هەنگاوەی حكومەت لەو كاتە دێت كە‌ لە ناوەڕاستی مانگی یەك واتا لە 16-1ی ئەم ساڵ یاسایی چاكسازی دەركرا و لە وەقائیعی كوردستان بلاوكرایەوە، كە لە ناوەڕاستی مانگی یەك لە لایەن پەڕلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر درا لە مادەی‌ 17می ئەم یاسایە باس لەوەكراوە كە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەك كە لە 60 ڕۆژ كەمتر نەبێت دەبیت پەیڕەویك دەربكات بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم یاسایە وە لە مادەی 19می یاساكە دوای 90 ڕۆژ لە دەرچوونی ئەم پەیڕەوە ئەم یاسایە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

كەواتە دەبێت ئەم یاسایە لە مانگی 5ی ئەم ساڵ جێبەجێ بكرێت نەك ئێستا كە لە ناوەڕاستی مانگی سێ (3) داین ئێستاكە دەبینین حكومەتی هەرێم تەنها دوای دوومانگ لە دەرچوونی ئەم یاسایە نیازی جێبەجێكردنی هەیە بەبێ ئەوەی پەیڕەوێك دەربكات.

وە ئێمە زانیاریمان هەیه كە باس لەبڕینی موچە و دەرمالەی فەرمانبەران كراوە، وە حكومەت نیازیەتی بە ویست و ئارەزووی خۆی لەم یاسایە كامە مادەی لە بەرژەوەندی ئەودایە جێبەجی بكات، لەمەش دەست دەبات بۆ دەرمالەی فەرمانبەران كە ئەمەش جێگای قبول نیە وە ناكرێت حكومەتێك لەسەر گیرفانی خەڵك حكومداری بكات.

وە من وەك ئەركی سەرەكی خۆم كە داكۆكیكردنە لە مافی هاوڵاتیان و چاودێری كردن و لێپرسینەوەیە لە حكومەت، هەر زوو مەترسیەكانی ئەم پرۆژە یاسایەم خستەروو بەر لەوەی بێتە پەرلەمانی كوردستان، مەترسی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران ئەمە یەكێك لە مەترسیە گەورەكان بوو كەهەمیشە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە خوێنراو بیسترا و بینراو خستومەتە ڕوو لە كۆتایشدا بابەتێكی تایبەتم لەسەر مەترسی بڕینی دەرماڵە نوسی و لە پەڕەی تایبەتی لە تۆڕیی كۆمەلایەتی بلاومكردەوە، وە بەدواداچوونم دەربارەی دەرمالەكان كردوە و پرسیارم ئاڕاستەی وەزیری دارای كردوە، شێوازی دابەشكردنی دەرمالەكانم وەرگرت و بلاومكردۆتەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەك بزانن كەمەترسی لەسەر چەندیان هەیە وە هەروەها لە كاتی هاتنی پرۆژەكە بۆ نێو پەڕلەمان و لە كاتی خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاساكە من چەندین بابەتم لەسەر پرۆژەكە نوسی بۆ بەرچاوڕوونی، وە لە ناو كۆبوونەوەی پەڕلەمانیش جەختم لەوە كردوە كەوا نابێت بەو ڕەهایە له یاسای چاكسازی لە‌ مادەی پێنچەم دەسەلات بدرێتە حكومەت بۆ دەستكاری كردنی دەرمالەی فەرمانبەران.

مەترسیەكانی دەرماڵەی فەرمانبەران لەسەر كۆی لەسەدا چل (40%)ی موچەی فەرمانبەرانە واتا حكومەت بە بیانوی ڕێكخستنەوەی خەرجی و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەر لە هەموو كارێك دەستی بۆ موچە و دەرمالەی فەرمانبەران بردوە.

هەر بە پێ زانیاریەكانی ئێمە حكومەت ئەم مانگە موچە وەك خۆی دابەش دەكات بەلام لە مانگی داهاتوو دەست بۆ بڕینی دەرمالەكان و موچەی فەرمانبەران دەبردرێت، دەرمالەكان بە هەر جۆریك سەرف بكرێن مافی فەرمانبەرانە ناكرێت ببڕدرێت، بەلام حكومەتی هەرێم بۆ چاوپۆشی دەكات لەو هەموو دزی و گەندەڵیەی كە لە هەرێم هەیە وەك:

1- ئەو هەموو دزین و گەندەڵیەیی كە لە داهاتەكانی نەوت هەیە.
2- لەو هەموو جاش و موستەشارەی كە با ناحەق دامەزراون، كە بە پلەی وەزیر و عەقید و لیوا خانەنشین كراون بەبێ ئەوەی یەك ڕۆژ كاریان كردبێت، لەو هەموو بندیوارە حیزبیەی كە لە لقەكان و كۆمیتەكان كار دەكەن وە هەروەها لەو هەموو كارمەندانەی كە لە كەنالەكانی ڕاگەیاندنی سەر بە حیزبەكان كار دەكەن كە خزمەت بە حیزبەكانی خۆیان دەكەن كە هەموویان بە موچەی زەبەلاح لەسەر گیرفان و مالی میلەت خانەنشین كراوەن،بۆچی حكومەت تەنها بە فەرمانبەری ئاسایی و فەقیر دەوێری بۆ جورئەتی نیە دەست بۆ مافی یەك ئەندامی خۆیان ببەن كە ئەم هەموو موچە زەبەلاحە مانگانە دەچێتە كۆمیتە و لقەكان.
3- بۆ بیرێك لە خاڵە سنوریەكان ناكەنەوەوە كە چ گەندەڵیەك و دزیەك لەسەر باغەڵی ئەو خەڵكە لە خاڵ سنوریەكان ڕوودەدات بۆ باغەڵی خەڵكی خۆتان دزی نەما نەیكەن و گەندەڵی نەما نەیكەن لەو خاڵە سنوریانە.

4- ئەم حكومەتە تەنها بە خەڵكی فەقیر و بەش مەینەتی ئەم هەرێمە دەوێرێت و جورئەتی نیە كە یەك بەرپرسی گەندەڵی ئەم هەرێمە بداتە دادگا.

بەسە ئیتر ئەم میلەتە خێر لەخۆ نەدیوە بەش مەینەتە توانای ئەم هەموو قەیرانەی نەماوە، پێویستە بەرپرسە گەندەڵەكانی خۆتان بدەنە دادگا.

ڕوپاك احمد وەرتی
ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان-لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
هەینی 20ی ئاداری 2020

ئابوری

نوێنەرێك سێ‌ پێشنیار بۆ حكومەتی هەرێم دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی دەڵێت:”مەلەفی نەوت زۆر هەڵدەگرێت و زۆریشی لەسەر نووسراوە، بەڵام دەرەنجام نەوت نەبووە بە مایەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان”.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فڕاكسیۆنی یەكێتی لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەداوە:”بەداخەوە ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بینیمان سەبارەت بە داهات و خەرجیيەكانی نەوت، مـرۆڤ تووشی شۆك دەبێت”.

ئەو نوێنەرە لە نووسینەكەشیدا سێ‌ پێشنیاری بۆ حكومەتی هەرێم كردووە بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی دارایی و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران.

 

دەقی نووسینەكەی هەرێم كەمال ئاغا:

 

مەلەفی نــەوت زۆر هـــەڵدەگـرێت زۆریش لەسەری نوسراوە بەڵام دەرئــەنجــام نــەوت نەبوو بە ماییەی خێر و خۆشی بۆ خـــەڵكی كوردســتان .

لەســـەرەتادا كاتێـــك سەركردایـــەتی سیــاسی كوردستان لە حوزەیرانی ســـاڵی 2009 بـریاری رەوانەكردنی نەوتی دا بۆ دەرەوە ئـەمە هەنــگاوێكی گرنـگ بوو لەرووی ئابووریەوە بۆ هەرێمی كوردســتان ، چونكە نەوت بۆ ژێرخانی ئابووری هەر ولاتێك سێكتەرێكــی داهـــاتی بــەهێزە ، ئەو ولاتـانەی نەوت تیاندا بە درووستی بەكارهێنراوە هەمیــشە نەوت بۆیان بووە بە مایــیەی ئارامـــی و خۆشـــگوزەرانی و بـــەهێز بــوون و پاراســـتنی ئاســـایشی سیــادەی دەولەت .

یەكێتی نیشتیمانی كوردســـتان ســـەرباری كێــشمە كێشــمی زۆر و ئاڵنـــگاریـــەكان بـــەردەوام پشتــگیری بـــازاری ئـــازاد و هەناردەكـــردنی نـــەوت بـــووە ، بەشێـــوەیەكی شـــەفاف و تەندرووست ، چونكە یەكێـتی خۆیی بە خاوەنی بیرۆكەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لە پێناو دەستەبەركردنی ژێرخانی ئابـــوریەكی بەهێـز بۆ هەرێمـــی كوردســــتان.

بەڵام بەداخـــەوە ئەوەی لە چــەند رۆژی رابـردوو لە راپۆرتی كۆمــپانیایی دیــلۆیــت ـ مــان بــینی ســـەبارەت بە داهات و خەرجیـــەكانی نـــەوت ، مـرۆڤ توشی شۆك دەبـــێت، ئەگەر بێت و سەیری شــیكاری داهـــات و خـەرجیەكانی دەرهێنانی نەوت و جیـاوازی نێـــوان هـــەناردەكـــردن و بــەبازار كردنی نــەوت لەگـــەڵ عیراق بكەیـــن لەساڵـــی 2019 دەبینـــین:

[ كـــرێی بـــۆری نـــەوتی كـوردستــــان و تـــوركیــا ( 13%)

قـــەرزی تـــوركیاو كۆمپــــانیاكانی كـــریاری نـــەوت( 16%)

قــــەرزی كۆمپانیا ناوخۆییەكان كـــارەبا و پاڵاوگەكان(9% )

حەقدەستی كۆمپانــــیاكانی بەرهەمــهێنانی نـــەوت (30%)

خــــەرجـــی گــــۆریـــنــــەوەی دۆلار بــــۆ دیـــنــــار ( 2%)

پوختەی داهاتی ماوە بۆ مووچە وخەرجی حكومەت(30%)

كـــۆی گـــــشتـــی دەكـــات بــــە (100%) ]

ئەمـــە تـــەواو بـــە مـــانـایی بە هەدەردانی ئابووری هەرێمی كوردســـتانە ، بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێز بوونی ئابوریە ، دەتوانـــین بڵـــێن نـــەوت لە ئێســتادا بەم شێوەیە نە دەبێتە ماییەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەلكی كوردســـتان و نــە بۆ ژێر خـــانی ئابــــوریەكـــی بەهـــێز ، بەڵكـو سودی تەنها بۆ چەند كۆمپانیایەك و هەندێــــك وڵاتە ، دەرئـەنجام بـۆتە ماییەی سـزادانی خەلكی هەرێمی كوردستان بە هۆیی هەناردەكردنی نەوت وە رێك نەكـــەوتنی حكـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا.

بۆیە پــێویستە لــە ئَێستـــادا ئەم خاڵانە تیشكی بخرێتە سەر

① ـ هەنـــاردەكــردنی نەوت بەم شێوەیە كۆمەڵێك رهەندی تری ترسنـــاك لەخۆیی دەگرت پێویســتە لە داهاتوودا لە گەڵ بەغـــدا لەســـەری رێكبـكەویــن .

②ـ كـــاركردن لــەســـەر پرۆژە یاسایی نەوت و گاز كە وەك نەخشە رێگایەكە بۆ چارەسەری بنەرەتی كێشەكان و دووبارە نەبوونەوەی كە بەردەوام بۆتە مایـــیەی ترس و دڵەراوكێ .

③ ـ پێـــویستە هەرێمــی كوردستان پابەندی رێكەوتنەكانی بێت لە گەڵ بەغدا هەروەكو لە رێكەوتنی ئۆكتۆبەری 2020 باسی لێوەكراوە ، ئەویش بە رادەست كردنی نەوت و نیوەیی داهاتە نا نــەوتیـــەكان ، بـــۆ وەرگرتنــی شایستــە دارایەكانی لە مانـــگی 1 ئەم ســـاڵ بۆ خۆشگوزەرانی هاولاتیان و دابین كـــردنی موچـــەی موچە خۆران .

لە كۆتاییـــدا دەتـــوانم بڵێـــم ، ئەگەر حكــــومــەتی هەرێمی كوردســـتان ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانە و تەواو زانستیـــیانە و شەفـــاف بگرێتـە بەر و نەوت رادەست بكات بەپێی رێـــكەوتــن و پشـــكی خـــۆیی بكـــات بــە داینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێمی كوردستان ئەوا ساڵێكی پر لە ئاسودەی و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاولاتیان و موچـــە خۆران فـەراهەم دەكات ، لەهـــەمان كــاتدا حكومەتی فیدراڵ مولزەم دەكرێت بە دابـــین كـــردنی شایســـتە دارایەكـــانی حكومـەتی هەرێم و دانەوەی قەرزی جوتیاران و دابین كردنی موچـــەی مــوچە خـــۆران ، بـــە پـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوام بێت، ئـەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە ماییەی زیاتر ئازار دان و سزادانــنێكی تــر بــۆ گـــەلەكـــەمان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. هەوڵێكی سووتاندنی زیندانی گرتن و گواستنەوە شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان ،ھەوڵی سوتاندنی زیندانەكەیاندا و پۆلیس كۆنتڕۆڵی زیندانەكەی كردووە.

ڕائید سلێمان عەزیز بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بە كەناڵی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاند، گۆڕینی سیستمی پێدانی مۆبایل بەزیندانیەكانیانمان گۆڕیوە، بەشێك لە زیندانییەكان ئەمەیان پێ ناخۆش بووە، بەشێكی تری زیندانیەكان ئەمەیان بەھەل زانیوە، ھەوڵیانداوە چەند بەتانیەكی ناو ھۆڵی ژوورەكەیان بسوتێنن، ھەرزوو پۆلیسی زیندان چوونەتە ژورەوە و توانیویانە كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكەن.

ڕائید سلێمان عەزیز ئاماژەی بەوەشدا، بیانووی ئەو ھەوڵەی زیندانییەكان بۆ ئەوەبووە كە داوادەكەن دادگایی بكرێن، چونكە پێیان واییە ماوەیەكی زۆرە لەزیندانن و دادگاییكردن و یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان دواكەوتووە.

بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان ڕوونیشی كردەوە، تەنھا لەیەك ھۆڵی زیندانەكە ئەم ھەوڵە دراوە لەلایەن چەند ئاژاوەگێڕێكەوە، بەلام ڕێگەنەدراوە بەتانی و كەلوپەلەكان بسوتێنرێن و ئەو زیندانیانەش لەلایەن دادوەرەوە كەیسی تریان بۆ كراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا پێداویستی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا پێداویستی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، كاروانێكی نوێی هاوكاری لۆجستی و سەربازیی هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە خاكی عیراقەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون.

ڕوانگەكە باسی لەوەش كردووە، كاروانەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 35 بارهەڵگری باركراو بە كەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی و تانكەری سووتەمەنی پێكهاتوون و لە دەروازەی سنووری وەلیدی نێوان عیراق و سوریا و عیراق و ئوردنەوە بەرەو شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون، دواتر ڕوویان كردووەتە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەكە و دێرەزوور.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 10ی ئەم مانگەش كاروانێكی تری هێزەكانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كە لە 25 بارهەڵگر پێكهاتبوو و كەلوپەلی لۆجستی و چەكی قورسی وەك تۆپ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان پێبووە لە هەرێمی كوردستانەوە ڕوویان كردبووە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، دواتر بەرەو كێڵگەی نەوتیی (عومەر و كۆنیكۆ) لە دێرەزوور بەڕێكەوتبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان