ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەند ڕێكارێكی خۆپارێزی لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە ڕۆژانی پشوو و هەینیشدا لە ئەركدان و دەشڵێت: “چەند ڕێكارێكی نوێ‌ بەپێی بڕیاری پارێزگار جێبەجێ‌ دەكرێت”.

لەشكرد حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بە ڕۆژانی هەینی و پشوو لیژنەكانیان بەردەوام لە ئەركدان و تیمەكانمان لە پشكنین و بەدواداچووندان.

وتیشی، “بەپێی ئەو ڕێنماییە نوێیەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە دەرچووە لە 12ی شەو تاوەكو 6ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ نامێنێت و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەكرێت و بازاڕی دۆلارەكەش ڕۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 3ی عەسر دەكرێتەوە لەژێر چاودێری تەندروستی ئەوەش تەنها بۆ حەواڵەكردن”.

ئاشكراشی كرد، كە بۆ خواردنی خێراش دەبێت بە دیلیڤەری بێت و بەدەر لەوە هەر كەسێك پابەند نەبێت كاری یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی جەختیشی كردەوە، كە بەردەوام لە ئەركدان بۆ چاودێری كردنی جێبەجێ‌ كردنی ڕێنماییەكان و پاراستنی هاووڵاتیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە


خەڵک – نزار جەزا

 

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەكان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، سزایی یاسایی دەدرێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماژە بە پەیوەندی نێوان بەڕێزان سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وە كارئاسانی بۆ فەرمانبەرانی فڕۆكەخانە دەكرێت بۆ گەیشتنیان بەدەوام و گەڕاوەنەوەیان بۆ ماڵەوە.

ئاشكراشیدەكات، هەر فەرمانبەرێكی فڕۆكەخانە لە ئەركدا نەبێت و پێناسی فڕۆكەخانە بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت، بەپێی بەیانی ژمارە (٢٤) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و لەلایەن فڕۆكەخانەشەوە سزایی یاسایی دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان