ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

ئەم چوار هەڵسوکەوتە بکەیت مێردەکەت لە دەستدەدەیت

خێزان

ژیانی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی دوو لایەنەیە و هەر لایەک کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شان، بەڵام گرنگە کە هەردوو لا ڕەچاوی هەستی یەکدی بکەن، ئەمەی خوارەوە چوار هەڵسوکەوتی هەڵەی خانمانە کە گەر ئەنجامی بدەن هاوسەرەکەیان لەدەستدەدەن:

 

ریکلام

خۆشەویستی

٨ هەنگاوی گرنگ بۆئەوەی حەزت لە هەر پیاوێک بوو دەستی بخەیت

خێزان

حەز و خۆشەیوستیت بۆ کوڕێک هەیە و نازانیت چۆن دەستی بخەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

– بۆن: غەریزەی بۆن لە پیاواندا وەک ئاژەڵان بەهێزە، بۆیە هەوڵبدە بە بۆنی تایبەتی خۆت ئالودەی بکەیت و وابکەیت کە بۆنەکەت لە هەموو شوێنێک بناسێتەوە.

 

– تەماشاکردن و چاو لابردن: دەتوانیت کەمێک چاو ببڕیتە چاوی بەڵام کە زانی تۆ تەماشای دەکەیت، بۆ ماوەی کەمتر لە ٣ چرکە تەماشایەکی بکە و بە هێواشی چاوت لەسەر ئەو لابدە و تەماشای شوێنێکی دیکە بکە، لە پاش ٣٠ چرکەی دیکە جارێکی دیکە تەماشای بکە و هەمان کار دوبارە بکەرەوە.

 

– لە پاش ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە ئیدی هەوڵبدە کەمێک دوربکەویتەوە و نابێت زۆر دوایی بکەویت کە وا هەستبکات تۆ ئەوت زۆر لا گرنگە.

 

– گرنگترین خاڵ لێرەدا متمانەبەخۆبوونە، پێویستە زۆر لە جاران زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و قەدری خۆت بزانیت.

 

– متمانەت بەخۆت هەبێت و وا هەڵسوکەوت بکە کە ئەو ئیدی هی تۆیە، چونکە بەو جۆرە پەیامە ڕوحیەکان دەچێت بۆ مێشکی ئەویش.

 

– لە کاتی بینینی ئەودا ناوە ناوە زەردەخەنە بکە، بەڵام با دروستکراو نەبێت، چونکە زەردەخەنەی دروستکراو نەکردنی باشترە، هەوڵبدە سروشتی بێت و جوانیەکەت دەربخات.

– هەوڵبدە خۆت بیت و لەبەر ئەو خۆت وکەسایەتی خۆت نەگۆڕیت، چونکە ئەوکاتە بە کەسێکی لاواز دەتبینێت.

 

– دواتر لە کاتی قسەکردندا لە بارەی خۆیەوە پرسیاری لێبکە، کە بۆنموەن ڕۆژانە چی دەکات و حەزی بەچییە، دواتر وا دەری بخە کە وەڵامەکانی بۆ تۆ گرنەگە و دەتەوێت لە بارەی ژیانی ئەوەوە بزانیت، لە کاتی قسەکردندا هەوڵبدە چاوت لەسەر چاوی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت شه‌ڕت ده‌بێت، ئه‌م 7 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌، ئیدی حه‌قت نه‌بێت

خێزان
ژن و مێرد به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین دروستبونی شه‌ر و كێشه‌ له‌ نێوانیاندا شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن نه‌هێڵن ئه‌و شه‌ر و كێشه‌یه‌ بگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌تریان بۆ دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ كاتی شه‌ڕدا ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن:

 

-تا 10 بژمێره‌

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاره‌ كه‌ له‌ كاتی توڕه‌ی و كێشه‌دا ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا كه‌مببێته‌وه‌و بڕیاری هه‌ڵه‌ نه‌ده‌یت.

 

-وشه‌ی كۆتایی پێهێنان دابنێ

له‌ نێو خۆتاندا با وشه‌ یاخود ئاماژه‌یه‌كتان هه‌بێت بۆنمونه‌ (چاوداگرتن) كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕدا به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی شه‌ڕه‌كه‌ ڕابگرن.

-هه‌وڵی بردنه‌وه‌ مه‌ده‌

ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویست و هاوسه‌ره‌كه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ مه‌ده‌ كه‌ براوه‌بیت و بزانه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شێك له‌ ڕاستی لایه‌.

 

-هه‌موو بابه‌تێك شایه‌نی شه‌ڕ نیه

شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بۆچونی جیاوازتان له‌ باره‌ی پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام پێویستناكات كه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ساده‌كان شه‌ڕ بكه‌ن.

 

-باوه‌شی بكه‌

كاتێك لێكتێنه‌گه‌شتن یان ده‌نگه‌ده‌نگ له‌ نێوانتاندا دروستده‌بێت، با دواین كار كه‌ هه‌ردوكتان ئه‌نجامی ده‌كه‌ن باوه‌شبێت.

 

-گاڵته‌ بكه

پاش شه‌ڕ هه‌وڵبده‌ نوكته‌ یان قسه‌یه‌كی خۆش بكه‌یت و كه‌شه‌كه‌ ئاسایی بكه‌یته‌وه‌.

 

-شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بچنه‌ جێگه‌وه‌

پێویستناكات له‌سه‌ر شه‌رێك هه‌موو ڕۆژه‌كه‌تان تێكبده‌ن، بۆیه‌ به‌لاتانه‌وه‌ ئاسایی بێت كه‌ به‌ توڕه‌ییش به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ جێگه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

سێ رێگا بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویشتی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاشكرا بكه‌یت

خێزان

زۆركات گومانت هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆشده‌وێت و تۆ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرنگیه‌كانی ئه‌ودایت؟ به‌ڵام پێویسته‌ بزانیت گه‌ر ئه‌و تۆی خۆشبوێت ئه‌وا ئه‌م 3 كاره‌ت بۆ ده‌كات و ده‌توانیت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت ئاشكرا بكه‌یت:

 

-هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ له‌ خراپترین دۆخیشدا به‌رگه‌ت بگرێت

-له‌ كاتی توڕه‌بون و هه‌ڵچون و یاخود له‌و كاتانه‌دا كه‌ تۆ له‌ بارودۆخێكی سۆزداری باشدا نیت، له‌وه‌ش گرنگترن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ نه‌كات و بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ نییه! به‌ڵكوو تۆ كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ و مهره‌بانیت.

 

-وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یت تۆی خۆش ده‌وێت

-خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ به‌و جۆره‌یه كه‌ خۆت هه‌یت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌و تۆی ده‌وێت، گه‌ر بۆنمونه‌ له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بۆ قژت یاخود دابه‌زاندنی كێش زۆر بێزاری كردیت، یاخود گه‌ر له‌سه‌ر گۆڕینی خوڕه‌وشتێكی تایبه‌تت هه‌ڕه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی لێكردیت ئه‌وه‌ مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌.

 

-تۆ یه‌كه‌مینیت

-گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی تۆی خۆشبوێت ئه‌وا تۆی له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ی ژیانی به‌لاوه‌ گرنگتره‌، بۆنمونه‌ خوێندن و كاركردن، به‌ڵام كاتێك هه‌وڵده‌دات ده‌ستخستن و ڕاگرتنی دڵی تۆ بخاته‌ پێش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ی ژیانیه‌وه‌، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت نابێت گومان له‌ خۆشه‌ویسته‌یه‌كه‌ی بكه‌ت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان