ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا تاقی دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی فیدڕاڵی ڕوسیا بۆ چاودێری لەبواری پاراستنی مافەكانی بەكاربەر دەستی كرد بە تاقیكردنەوەی ڤاكسین (پێكوتە)ی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دەستەی فیدڕاڵی ڕوسیا بۆ چاودێری لەبواری پاراستنی مافەكانی بەكاربەر لە بەیاننامەیەكدا، كە ئاژانسی (RT)ی ئەو وڵاتە بڵاویكردۆتەوە، دەستەكەیان دەستی كردووە بە تاقیكردنەوەی یەكەم ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵدەستن بە خۆپارێزی لە پەتاكە و كۆنتڕۆڵ كردنی لەڕێگەی گەشەپێدانی نمونەی ڤاكسینەكە پشت بەستوو بە 6 پێگەی تەكنەلۆجی جیاواز لە كەمترین كاتدا.

زانایانی دەستەكە ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە دەست بە ڕێكارەكان كردووە بە مەبەستی توێژینەوە دەربارەی ئامێری بەرگری لەسەر ئاژەڵان و سەرەتا ڤاكسینەكە لەسەر ئەوان تاقی دەكرێتەوە.

دەستەكە دەشڵێت: “هیوادارین ئەو ڤاكسینە بخرێتە بواری كاركردنەوە چارەكی چوارەمی ساڵی 2020”.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 33 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 33 ملیۆن و 58 هەزار و 750 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 33 ملیۆن و 58 هەزار و 750 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 98 هەزار و 747 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 287 هەزار و 593 كەس و 209 هەزار و 177 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قەرقاش: گوشارەكانی ئێران هۆكاری لێك نزیكبوونەوەی عەرەب و ئیسرائیلە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە ڕایدەگەیەنێت: سیاسەتەكانی تاران هۆكاری لێك نزیكبوونەوەی عەرەب و ئیسرائیل.

ئەنوەر قەرقاش وەزیری ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە لە پەراوێزی خولی 75هەمین كۆنگرەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: ئیمارات پێویستی بە ڕاگەیاندنی ئاشتی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، بەڵام سیاسەتەكانی تاران لە ساڵانی ڕابردوودا وای لە وڵاتانی كەنداو كردووە پێداچوونەوە بە تێڕوانینەكانی خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل بكەن.

وەزیری ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەكەی بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل، پێگەی خۆی لەسەر ئاستی ناوچە و جیهان بەهێز تر كردووە و ئێستا ئیمارات و ئیسرائیل هاوپەیمانێكی بەهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەریری هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان نیگەرانی خۆی لەبارەی كشانەوەی مستەفا ئەدیب لە پێكهێنانی حكومەتی لوبنان راگەیاند، هاوكات هۆشداریشیدا بەو كەسانەی كە بەشكستی دەستپێشخەرییەكەی ماكرۆن دڵخۆشن لە داهاتوودا پەنجەی پەشیمانی دەگەزن.

سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كشانەوەی مستەفا ئەدیب لە پێكهێنانی حكومەتی لوبنان نمونەیەكی خراپی شكستی لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەكەیە لەنزیكبوونەوە لە یەكتر بۆ بەرژەوەندی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد، شكستهێنانی دەستپێشخەرییەكەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا مەترسییەكە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی لوبنان.

حەریری دەشڵێت، ئەو كەسانەی كە ئێستا بەشكستی دەستپێشخەرییەكەی ماكرۆن دڵخۆشن و ئاهەنگ دەگێڕن، لە داهاتوودا بەهۆی لەدەستچوونی هەلێكی ناوازە و لەدەستدانی هاوڕێیەكی لوبنان پەنجەی پەشیمانی دەگەزن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە، مستەفا ئەدیب سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا شكستی خۆی لە گەیشتن بە دانوستان لەبارەی پۆستە وزارییەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و لە ئەركی پێكهێنانی حكومەت كشایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان