ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: نەورۆز لە ماڵەكانمان دەكەینەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، خۆشبەختانە هەموو جارێك بە سەربەرزی و سەركەوتنەوە لەو نەهامەتیانە دەرچووین و دەشڵێت: “خۆپارێزی و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی پەتای كۆرۆنا چەندە بارگرانی و ناخۆشە، هێندەش دەرفەتە بۆ بەدەمەوەچوونی یەكتر و دەرخستنی لایەنە باشەكانی هەماهەنگی مرۆڤایەتی”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، لەم رۆژە نەتەوەییە پرشنگدارەدا كە ئەمساڵ لەناو ماڵەكانی خۆماندا یادی دەكەینەوە، سڵاوو رێزی تایبەت بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس، پزیشك و پەرستار و كارمەندە جوامێرەكانی كەرتی تەندروستی دەنێرین كە ئازایانە لە سەنگەری بەرگری و بەرەنگاری نەخۆشییەكەدان.

دەقی پەیامەكە:
نەورۆز و سەری ساڵی كوردیتان پیرۆزبێت
نەورۆز و بەهار بۆ كورد هەمیشە سیمبولی هیوای سەركەوتن و مژدەی ئاوەدانی و بووژانەوە بووە، كە لە ئەمساڵدا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان پێیەتی بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی هەستیاری تەندروستی لەسایەی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەم رۆژە نەتەوەییە پرشنگدارەدا كە ئەمساڵ لەناو ماڵەكانی خۆماندا یادی دەكەینەوە، سڵاوو رێزی تایبەت بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس، پزیشك و پەرستار و كارمەندە جوامێرەكانی كەرتی تەندروستی دەنێرین كە ئازایانە لە سەنگەری بەرگری و بەرەنگاری نەخۆشییەكەدان. هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەش بۆ تووشبوان دەخوازین و پیرۆزبایی لەوانەش دەكەین كە‌ چاك بوونەتەوە.

گەلی كورد لە بەرەبەیانی دەركەوتنییەوە لەمێژوودا، زۆرجار رووبەڕووی ئاستەنگی و قەیران و نەهەماتی و گەمارۆ بووەتەوە، خۆشبەختانە هەموو جارێك بە سەربەرزی و سەركەوتنەوە لەو نەهامەتیانە دەرچووە، بۆ كۆتاییهاتنی ئەم دۆخەی ئێستاش پێویستمان بە هەمان ئەو رۆحیەت و ورە بەرزییە كوردانەیە هەیە لەگەڵ زیاتركردنی پابەندیی بەرێنماییە تەندروستییەكان و مانەوە لەماڵەكان. ئەوەشی پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەبێت ئەوە درێغی ناكات لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە و لێكەوتەكانی كە بووەتە كێشە بۆ هەموو جیهان.

خۆ پارێزی و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی پەتای كۆرۆنا چەندە بارگرانی و ناخۆشە، هێندەش دەرفەتە بۆ بەدەمەوەچوونی یەكتر و دەرخستنی لایەنە باشەكانی هەماهەنگی مرۆڤایەتی و ئەزموونێكیشە بۆ خەڵك و حكومەتەكانی دنیا، ئێمەش لەم تاقیكردنەوەیەدا چاومان لەسەر سەركەوتنی گەورەیە و بە دڵنیاییەوە بە خۆپارێزی و بە روح و ورەبەرزی كوردانەوە سەردەكەوین.

نەورۆز لەهەموو كوردان پیرۆز بێت لەسەرانسەری جیهان و هیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر سێ هۆتێل بۆ كەرەنتینەكردن بەخشرانە حكومەت


خەڵك – بەشی هەواڵ

سێ هۆتێلی شاری هەولێر، لەلایەن خاوەنەكانیانەوە بەخشرانە حكومەت، بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەو شوێنانەی وەزارەتی تەندروستی بۆ كەرەنتینەكردن سوودیان لێ ببینێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی پڕۆسەی كەرەنتینەكردنی هاووڵاتییانی گەڕاوە بۆ هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان، شوێنەكانی گەشتیاریی هەرێمی كوردستانی كردووەتە‌ شوێنی پێشوازی و كەرەنتینەكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كە لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 5 هەزار و 500 گەڕاوە كەرەنتین كراون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەك لە هۆتێلەكانی “ماریانا” و “مای فلاوەر” و “دارین” لە شاری هەولێر، لەلایەن خاوەنەكانیانەوە، لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ دەستەی گشتیی گەشتوگوزارەوە، بەخشرانە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا بۆ كەرەنتینەكردنی هاووڵاتییان بەكاریان بهێنێت، ئەمە جیا لەوەی چەند هۆتێلێكی تریش لە ڕێگەی هەمان دەستەوە ئامادەییان دەربڕیوە، ببنە بەشێك لە پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید19).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەك پیاو) كە چوار لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەك لەوان حالەتی نوێیە، سێ لەتووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانن.
هەروەها، سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆك (دوو پیاو و یەك ئافرەت) كە دوو لەوان دانیشتووی شارۆچكەی زاخۆ و یەك لەوان دانیشتووی شارۆچكەی ئامێدی یە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەك پیاو) كە چوار لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەك لەوان حالەتی نوێیە، سێ لەتووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆك (دوو پیاو و یەك ئافرەت) كە دوو لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یەك لەوان دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.
وەزارەتی تەندروستی
31 ئازار ٢٠٢٠
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاروانی كۆمەك و هاوكارییەكانی بەڕێز گرووپ گەیشتە دەربەندیخان


خەڵك – بەشی هەواڵ

هەڵمەتی گەیاندنی 5000 سەبەتەی خۆراك لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز بەردەوامە و ئەمڕۆ 31-3-2020، كاروانی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ قەزاو ناحییەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گەیشتە دەربەندیخان.

كۆمپانیای بەڕێز، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمەك و هاوكارییەكانی ڕادەستی بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان لە قەزاو ناحییەكان دەكات و لە ڕێی كەسایەتی و رێكخراوەكان دابەشی سەر هاووڵاتیانی دەكەن.

ئەمڕۆش ژمارەیەكی بەرچاو لە بەشە خۆراك كە خۆی لە زیاتر لە 300 سەبەتەی خۆراك دەبینییەوە ڕادەستی قایمقامیەتی دەربەندیخان كرا تا بدرێتـە دەست هاونیشتمانیان.

لەچوارچێوەی ئەم هەوڵەى بەڕێز گرووپ دا ، تا ئێستا هەر یەكە لە ناوچەكانی، قەزای شارەزوور، پارێزگای هەڵەبجە، هەورامان، دووكان، ڕانیە،پێنجوێن و شارباژێری بەسەر كردووەتەوە و بە بڕی جیاواز سەبەتەی خۆراكی ڕادەستی كەسایەتی و بەرپرسانی ئیداریی ناوچەكان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان