ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەزینی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانی و كەمبوونەوەی داهات مەترسی لای فەرمانبەرانی هەرێم دروست كردووە بە دووبارەكردنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچە یان بڕینی دەرماڵەكان، بەڵام وەزیرێكی حكومەتی هەرێم جەختدەكاتەوە، كە “نە پاشەكەوتی مووچە دەكرێت و نە دەرماڵەش دەبڕدرێت”.

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە بەرنامەیەكی كەناڵی (ڕووداو) ڕایگەیاند، كە حكومەتی هەرێم ڕێكاری پێویست دەگرێتە بەر لەحاڵەتی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهات و بۆ ئەوەش گفتوگۆ كراوە لە ئەنجوومەنی وەزیران.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەتی هەرێم یاسای چاكسازی جێبەجێ‌ دەكات بۆ گێڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی حكومەت ئەویش لەڕێگی بڕینی دوو مووچە و مووچەی نایاسایی و كەمكردنەوەی خەرجیەكان و ڕێكخستنەوەی كەرتی گشتی.

وتیشی، “بەهیچ شێوەیەك حكومەتی هەرێم پاشەكەوتی مووچە دەستپێناكاتەوە و هەروەها بەهیچ شێوەیەكیش دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكاتەوە و بۆ ئەوەش فەرمانبەران دڵنیا دەكەینەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لە 30 دۆلار كەمترە و بەو شێوەیەش حكومەتی هەرێم و عیراق-یش نیوەی داهاتی بەدەستهاتووی نەوت لەدەست دەدەن، بەڵام حكومەتی عیراق بڕیاریداوە لەسەر دابین كردنی مووچە لە بانكی ناوەندی و جەختیشی كردۆتەوە، كە ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

پێشتریش، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە حكومەتی هەرێم لە بەرنامەیدا نییە مووچەی فەرمانبەران كەم بكاتەوە.

ئابوری

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و بازاڕەكانی ناوخۆی عیراق، بەشێوەیەی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی میدیاكانی عیراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا بەمشێوەیەی بووە:

100 دۆلار بەرانبەر بە : 124.500 دینارە.

نرخی كڕین لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو
100 دۆلار بەرانبەر بە : 125.000 دینار بووە.

نرخی فرۆشتن لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو
100 دۆلار بەرانبەر بە : 124.000 دینار بووە.

نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و بازاڕەكانی تری عیراق، بەراورد بە هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە، چونكە بەپێی زانیارییەكان تائێستاش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەنێوان 122.000 دینار بۆ 123.000 دیناردایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حکومەتى عیراق دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان کرد


خەڵک- بەشى هەواڵ

بانکى ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسانى مووچەخۆران و ئەمڕۆیش مووچەى خانەنشینکراوەکان دابەش دەکەن.

بانکى ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسانى ئەمساڵ و یەکەم شوێنیش مووچەى خانەنشینکراوەکان دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان لەکاتێکدا لە هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى 12 ى ساڵى ڕابردوو بە تەواوەتى دابەشنەکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سعودیە تۆمەتبار دەكات
پسپۆڕێكی عیراقی: نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە


پسپۆڕێكی كەرتی نەوت لە عیراق پێشبینی دەكان نرخی نەوتی خاو لەپاش كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بۆ سەرو 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات، سعودیە و وڵاتانی تری كەنداویش بە هۆكاریی دابەزینی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا تۆمەتبار دەكات”بەوپێیەی بڕێكی زۆری نەوتییان خستۆتەبازاڕەوە”.

حەمزە جەواهیری، پسپۆڕی عیراقی لە كەرتی نەوتدا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە”دابەزینی نرخی نەوت زۆر بەردەوام نابێت، لەماوەی سێ‌ مانگی داهاتوودا و لەپاش كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخەكان بۆ سەرو 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە عیراقیە”سعودیە و وڵاتانی كەنداو هۆكاریی دابەزینی نرخی نەوتن، بەوپێیەی لەكاتی لەگەڕكەوتنی كارگە جیهانییەكاندا بڕێكی زۆری نەوتییان خستۆتەبازاڕەوە”.

جەواهیری پێیوایە”زۆرێك لە وڵاتان خاوەنی نەوتی نائاسایین وەك نەوتی بەردین كە تێچووی بەرهەمهێنانی لەنێوان 40 بۆ 50 دۆلاردایە و بەرهەمهێنانی ڕاگیراوە و هۆكاریی ئەمەش وەبەرهێنانی جیهانییە كە كار بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتە بەرهەمهێنە ئاساییەكان دەكات، بەرهەمی نەوتی خۆیان كەمبكەنەوە بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی پێیانگەیشتووە لەنێوانیاندا ئەمریكا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان