ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پزیشكە ئەوروپاییەكان هەمان هەڵەی كارمەندانی وۆهان دووبارە دەكەنەوە


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

وێڕای ئەوەی چین تاڕادەیەك خەریكە كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە وڵاتەكەی، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی گەورە لە ئەوروپا تۆماردەكرێت. پزیشك و كارمەندانی وۆهان-ی كەرتی هێبی- چین بە نائارامییەوە دەڕواننە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵانەی كامەندانی پزیشكی ئەوروپا كە ئەوان پێشتر كردوویانە.

لە ڕاپۆرتێكی بۆلمبێرگ –دا كە ڕۆژی 18ی ئازار بڵاوبووەوە باس لەوە دەكات كە خۆنەپارێزی كارمەندانی پزیشكی، بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن لە نێو تیمی پزیشكاندا لە شاری وۆهان، ئەویش بەهۆی كەمتێگەیشتنی كارمەندان لە ڤایرۆسەكە و نەبوونی كەلوپەلی پێویست بۆ پارێزگاری كردن لە هەفتەی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كە بەهەزاران كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون لەكاتی چارەسەری نەخۆشەكاندا، لەنێو تووشبووانیشدا 46 یان مردن.

ۆو دۆنگ مامۆستای نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناویی لە زانكۆی پەكین یونیەن، كە بۆ بۆلمبێرگ دواوە پێیوایە ئەو هەڵانەی ئەوان كردوویانە پزیشكە ئەوروپاییەكان دووبارەیان كردەوە، بەڵام پزیشكە ئەمریكاییەكان وانەیان لێوەرگرت. دەڵێت:”ڕۆژانە گوێمان لێیە هاوڕێ پزیشكەكانمان تووشدەبن بە كۆرۆنا ڤایرۆس لەكاتی كاری چارەسەركردنی نەخۆشییەكە، بەهەمان شێوەی كارمەندەكانی ئێمە”.

كۆی بەركەوتنی كارمەندانی بواری پزیشكی، قەیرانێكی قوڵە كە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی بوونەتەوە كە ئێستا ڤایرۆسەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵی ئەوروپای كردووە. لە ئیتالیاوە تا ئەمریكا، هەموو بەدەست كەمی كەلوپەلی پزیشكییەوە دەناڵێنن، هەر وەك چین ناڵاندی بەدەستییەوە. هەر لە دەمامكەوە تا ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشی كە نابێت جلوبەرگێكی ئاسایی بێت، تەنانەت ئەو چاویلكە تایبەتییەی كە بەكاردێت لەبەرئەوەی یەكێك لە هۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە چاوە.

هەروەها ڕۆژنامەی زە چاینە مۆرنین پۆست لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بە هەمان كێشە دەكات لە ئەوروپا. (دوو بین) بەڕێوەبەری یەكەی وردی چاودێری لە نەخۆشخانەی پەكین یونیەن-ی پزیشكی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە پزیشكانی چاو لوت و قورگ زۆرترین كەسن كە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و لێشیان مرد لە شاری وۆهان. لە نێو كۆنفڕانسەكە كە ڕۆژنامەكە گواستوویەتییەوە، دەشڵێت: “بە لێكدانەوەی من بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم پسپۆڕێتیانە شارەزاییان لەگەڵ ڤایرۆسۆلۆژی-دا نییە”.

لەكاتێكدا بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ڕۆژی 18ی ئازار لە چین 21 حاڵەت تۆمار كراوە، بەڵام لەئەوروپا بە ژمارەی بێوێنە حاڵەت تۆمار دەكرێت. كۆی گشتی تووشبوو لەو ڕۆژەدا 220 هەزار و 105 كەس بووە و 8 هەزار و 929 كەس مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان و دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە كۆئەندامی هەناسە، لە تەشەنەسەندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییەوە سەریهەڵداوە كە بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەدیسێمبەری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. سەرچاوەی نەخۆشییەكە وڵاتی چین-ە.

 

ك.ج

جیهان

ئێران سەرکۆنەی ئەمریکا دەکات


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت، لێیان گەڕین با هەناسە بدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەکات و رایگەیاندووە، ”پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی چەوساوەی وڵاتەکەیان بووەستێنن و کۆتوبەندەکان لەسەر ڕاگەیاندنەکان بە خێرایی هەڵبگرن“.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کە توندوتیژی دژی هاوڵاتی وڵاتەکەی ڕابگرێت کە خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی دەدەن کە دوای کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیسێکەوە لە میناپۆلیس، ڕەشپێستەکان شەقامەکانیان گرت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژی دووشەممە، ووتی” بۆ خەڵکی ئەمریکا: جیهان گوێی لە ناڵەی چەوساندنەوەی ئێوەیە. جیهان لەگەڵ ئێوەیە.” هەروەها بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت ” وە بەرپرسانی ئەمریکا و پۆلیس: توندوتیژی بوەستێنن دژی خەڵکەکەی خۆتان و ڕێگەیان بدە با هەناسە بدەن.”

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەمریکا بە مەبەستی خۆپیشاندان لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید کە لە ۲۵ی مانگی ئایار کە لەلایەن پۆلیسەوە بە دڵڕەقانە خنکێنرا.

دواتر پۆلیسەکە فلۆیدی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە خوارەوە و بە زۆر دەستەکانی کەلەپچە کردووە. پاشان “دێرک چاوڤین” کە ئەفسەرێکی پۆلیسە، دەگاتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن جۆرج فلۆید ببەنە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئەویش بەرگری دەکات، بۆیە چاوڤینی پۆلیس فلۆید دەخاتە سەر زەوی و قاچی چەپی دەخاتە سەر ملی، هەرچەندە فلۆید دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام ئەفسەرەکە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچی لانابات، تاوەکو فلۆید دەبوورێتەوە، بەپەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات.

مەوسەوی بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت” لە ناخی دڵمانەوە نیگەرانین بۆ خەڵکی ئەمریکا کە بە ئاشتیانە بە دوای ژیانکردنن نەک توندوتیژی، دامرکانەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕووبەڕووبوونەوە ئەوپەڕی توندوتیژییە.”
وە لە بەشێکیتری ووتەکانیدا، ئەمریکای کۆنە نەیاری ئێرانی، ”.بەوە تاوانبارکرد کە ”توندوتیژی بەشێکە لە دەسەڵاتی

خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەمریکا بە تەواوی میدیاکانی ئێراندا تەنی، بەتایبەتی بەشی بینراو (تەلەڤزیۆن) کە ماوەیەکە دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەیەک کردووە کە تایبەتە بە تاوانبارکردنی ئەمریکا دەربارەی ڕەگەزپەرستی.

سەدان کەس کوژران لە خۆپیشاندانەکانی ئێران

لە ساڵی ۲٠۱۸ ەوە، پەشۆکان و ناسەقامگیری لە هەر دوو وڵاتانی ئێران و ئەمریکا لە بەرزبونەوەدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی خۆی کشاندەوە لە ڕێکەتنامەیەکی ئەتۆمی و دووبارە ئابڵوقە خستنە سەر ئابوری ئێران لە ژێر کەمپەینی واشنتۆن ”ئەوپەڕی پەستان”.

محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە ڕۆژی دوو شەممە ووتی ” تەکنیکی ئەژنۆ خستنە سەر مل شتێکی تازە نییە: هەمان پیلانە… کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بە سەر هەشتا ملیۆن ئێرانیدا دەگێڕن و ناویان لێناوە (ئەوپەڕی پەستان).” وە ووتیشی ” ئەو پەستانە ئەژنۆی ئێمەی نەخستە سەرملی ڕەشپێستەکان.”

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا ناڕەزایی دەربڕی بوو لە دژی حکومەتی ئێران دوای کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو توندوتیژی.

ڕۆژی دوو شەممە، یاسادانەرێکی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی ئامارەکانی ڕاگەیاندن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو۲۳٠ کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. یەکەم جار بوو بەرپرسێک لە ئێران زیانی گیانی بە شێوەیەکی گشتی بخاتەڕوو بۆ میدیاکان.

ئەمنێستی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ۳٠٤ کەس لەو خۆپیشاندانەکەی ئێران کوژراون، کە ۱۲ لە قوربانییەکان منداڵبوون.

بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام نکوڵییان لە ژمارەی ئەو قوربانیانە کردووە کە لەلایەن میدیاکانی دەرەوە و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرێنەوە و هەمیشە دەڵێن ”درۆیە”.

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح
سەرچاوە: Aljazeera

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

24 كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، توشبوانی كۆرۆنا 89 هەزار تێدەپەڕێنن


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1869 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی تووشبوانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە سعودیە بۆ 89011 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەنها لە ئەمریكا، 107 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و حەفتا و حەوت هەزار و 883 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 859 هەزار و 597 كەس و سەد و شەش هەزار و 927 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان