ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی سلیمانی؛ كۆبونەوەی هاووڵاتیان لەگەڕەكەكاندا قەدەغەیە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ئاستی تاوانەكان سفرە، و هەموو هێزە ئەمنییەكان بەیەك تیم لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە هاووڵاتییان پەیوەندییان پێوەدەكەن ، كە ڕێنماییەكان لەكۆڵانەكاندا جێبەجێ ناكرێن، بۆ ئەم مەبەستە هەڵمەتێكیان لەكۆڵانەكان دەستپێكرد بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی هاووڵاتییان لە باخچە و دوكان و شوێنەكان ڕابگرن.
وتیشی ،”خۆبەختانە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ئاستی تاوانەكان سفرە و هەموو هێزە ئەمنییەكان بەیەك تیم لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ”.

ڕاشیگەیاند، بە هەموو شێوەیەك كۆبوونەوەی هاووڵاتییان لە كۆڵان و دوكان و شوێنەكان قەدەغەیە و بەهەموو شێوەیەك ڕێگری لێ دەكەن، تەنها چونەدەرەوەی هاووڵاتییان بۆ پێداویستی سەرەكی خۆیان ڕێگە پێدراوە، بەدەر لەوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەناو شاردا لەسەدا 99ی ڕێنماییەكان جێبەجێدەكرێت، لەكۆڵانەكانیشدا، بەڕێژەیەك جێبەجێ ناكرێت، ئەویش داوادەكەن ڕێنماییەكان جێبەجێبكەن، و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن، ئەگەر پابەندنەبن.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كۆڵانه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێتمه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆڵانه‌كاندا هاوڵاتیان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕیگریی له‌دروستبونی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ ده‌كه‌نئه‌مڕۆ 2020/3/19، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا چه‌ند ڕێنمایی‌و داواكارییه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان كرد.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ده‌كرێت كه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت‌، هاوڵاتیان له‌ناو كۆڵان‌و دوكانه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و پابه‌ندنین به‌بڕیاری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆوه‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ره‌كی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان تا له‌ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی‌ دروست نه‌كه‌ن.وتیشی‌، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌كۆڵان‌و دوكانه‌كاندا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی‌ گه‌نجان له‌كۆڵانه‌كان‌و باخچه‌كاندا بۆ نێرگه‌له‌كێشان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێگریی‌ له‌و جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ ده‌كه‌ین.دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانه‌كاندا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات ڕوبه‌ڕوی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ نه‌بون، چه‌ندین كه‌س ڕوبه‌ڕوی‌ لێپێچنه‌وه‌ بونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Thursday, March 19, 2020

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان