ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خانەقین دەروازەكانی دادەخات


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای قەزای خانەقین، فەرمان دەكات بە داخستنی بەنداوی ئەڵوەند و بەردەوامبوونی داخستنی ڕێڕەوەكانی هاتنەناوەوە بۆ قەزاكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن قایمقامیەتی قەزای خانەقینەوە بڵاوكرایەوە”دلێر حەسەن سایە قایمقامی خانەقین و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی لە قەزاكە، كۆبوونەوەیەكی ئەمنی و خزمەتگوزاریی لە دیوانی قایمقامیەت سازكرد كە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە بۆنەی جەژنەكانی نەورۆز و سەری ساڵی كوری ئامادەیی بوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی شانەی قەیران كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی داخستنی هەموو دەروازەكانی قەزاكە، بەجۆرێك ڕێگە بە هاتنەناوەوەی هیچ كەس و ئۆتۆمبێلێك نەدرێت، لەگەڵ داخستنی سەیرانگە و بەنداوی ئەڵوەند”.

هەروەها بڕیاردراوە چالاكی مەفرەزە و بازگەكان چڕبكرێنەوە و داوا لە هاووڵاتیان بكرێت هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن كە تەئكید لەسەر دووركەوتنەوە لە گردبوونەوە و شوێنە گشتییەكان و دەكەنەوە”.

قەزای خانەقین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لەئێستادا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگەی دیالە.

کوردستان

لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی كارمەندێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕوونكردنەوە دەدرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هیچ كارمەندێكی ئاسایش لە فڕۆكەخانەكە تووشی كۆرۆنا نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هیچ كارمەندێكی ئاسایش لە فڕۆكەخانە تووشی كۆرۆنا نەبووە و داوای ڕێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە.

ئاشكراشیدەكات، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتی هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرلەبەری ئەم هەواڵانە ڕەتدەكەینەوە و هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك تائێستا حاڵەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لەناو كارمەندانی فڕۆكەخانە بوونی نییە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بەتوندترین شێوە ئیدانەی بڵاوكردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەكەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەكەین ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر، بۆ ڕاستی هەر بابەتێك تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبەستین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوا لەحکومەتى هەرێم دەکرێت بڕی ١٥٠ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

فڕاکسیۆنی نەوەى نوێ لەکۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەڕلەمانى کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان داوایکردووە، حکومەتى هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەک هاوکاری بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی کە داهاتیان نییە دابەشبکات.

 

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتى پەڕلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنەکان داوایانکردووە، کە موچە لەکاتى خۆیدا و لە 30 ڕۆژ جارێکدا دابەشبکات.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، داوایانکردووە حکومەتی هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار هاوکاری ئەو خێزانانە بکات، کە کاریان وەستاوە و ئێستا هیچ داهاتێکیان نییە.

 

باسی لەئەوەشکرد، داوایان کردووە ژمارەیەکی زیاتر ئامێری هەناسەدان بکڕدرێت لەو باجە یان خێرەى کە حکومەت لەکۆمپانیا حزبییەکانی وەرگرتووە، بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا بەکاربێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەندیكای پزیشكان، بۆ زاڵبوون و نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم ساتەوە دەست بە هەڵمەتی پۆشینی دەم و لووت بكەن، بۆ ماوەی٤٠ رۆژ.

سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەركەوتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، دەم و لووتتان بە بەردەوامیی داپۆشن، تاكو هیچ ڕێگەیەك نەدەین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس لە هیچ كەسێكمان بۆ هیچ كەسێكیتر بە هیچ جۆرێك.

دەقی پەیامەكە:

هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن

داوا لە گشت كوردستانیانی بەرێز دەكەین؛

لەم ساتەوە دەست بە هەڵمەتی پۆشینی دەم و لووت بكەن، بۆ ماوەی٤٠ رۆژ.

بەركەوتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، دەم و لووتتان بە بەردەوامیی داپۆشن، تاوەكوو هیچ ڕێگەیەك نەدەین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس لە هیچ كەسێكمان بۆ هیچ كەسێكیتر بە هیچ جۆرێك.

بەمجۆرە، تۆ هەموو كەست پاراست، هەموو كەسانی تریش تۆ دەپارێزن.

بەمجۆرە لە ماوەی٣٥ڕۆژدا، هیچ كەسێكی تووشبوو، ڤایرۆسی تێدا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، ڕێژەیان زۆر كەم دەبێت. لە هەمان كاتدا، هیچ كەسێكی تری نوێ وەریناگرێت. لە ئەنجام دا، كۆمەڵگایەكی نزیك لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس بەدەست دەهێنین.

بە بەردەوامی دەم و لووتتان داپۆشراو بێت، بە تایبەتی گەر یەكێكی ترت لێ نزیك بێت (٣مەتر كەمتر) یان لە باڵەخانەیەكی داخراو بیت بە هێچ جۆرێك لاینەبەیت.

سادەترین جۆری رووپۆشیش بێت، نەك تەنیا هەر ماسكی N95 یان ماسكی نەشتەرگەری، بەڵكوو ڕووپۆشیی درووستكراوی ماڵ‌ لە قوماش، هەمان كار و ئەرك بە سەركەوتوویی جێبەجێ دەكات و پێویست ناكات پارە و كاتتان بە كڕین و گەڕان بەدوای ماسكدا بەهەدەر بدەن.گرنگ ئەوەیە، لەكاتی پژمین، كۆكین و تەنانەت لەكاتی قسەكردنیش،‌ دڵۆپی ناو دەمتان‌ دەرنەچێت.

بەهیچ جۆرێك مەهێڵن كەس بێ دەم و لووت پۆشراوی لێتان نزیك بێت (٣مەتر كەمتر) گەر لە دەرەوە بوویت.

بەهێچ جۆرێك مەهێڵن كەس بێ دەم و لووت پۆشراوی، لەناو باڵەخانەیەكی داخراودا لەگەڵتان بێت.

قەبووڵ مەكەن كەس لەهێچ شوێنێك و هیچ كاتێك، بێ دەم و لووت پۆشراوی لە خۆت و منداڵەكانت و ئەندامانی خێزانت نزێك بكەوێتەوە.

تەنیا٤٠ رۆژ بیكەن بە ئەرك، بیكەن بە یاسا، تا لەو مەینەتییە دەربازمان دەبێت و دەبین بە نموونە بۆ هەموو وڵات و نەتەوەكانی جیهان.

هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن.

بۆ پزیشكان و كەسایەتییە زانستییەكان:

سەرەڕای ئەو هەموو ڕێكارانەی وڵاتانی جیهان گرتووتیانە تەبەر بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید -١٩، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسەكە زیاتر دەبێت. زانایان و لێكۆڵەوەران، زانیان كه لە زانیاریەكانی كە بڵاو دەكرێنەوە (Missed Peice ) هەیە، لەگەڵ گایدلاینەكان. بە تایبەتی لەو زانیاریانەی كە باسی لێوە دەكرا كە گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی كۆكین و پژمینەوە‌ ڕاستەوخۆ بەڕووی مرۆڤێكی تر دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئەو پڕوشكانەی (Virus loaded droplets) یان لە ڕێگەی دەستلێدان لەو كەلوپەلانەی ئەو پرۆشكانە لەسەری دەنیشن و پاشان دەستبردن بۆ دەم و لووت و چاو.

بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ زیادبوونی لێكوڵینەوەكان و لێكدانەوە‌كان، بە تایبەتی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو لێكۆلینەوە سەلماندی كە ڤایرۆسەكە دەتوانێت لە هەوادا لە ٣ بۆ ٨ كاتژمێر بمێنتەوە (١).

دوای ئەوەی زانایانی یابانی بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر تاتیدا كازاهیرۆ (سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشە گوازراوەكانی یابانی) بە هەماهەنگیی لەگەڵ زانكۆی سۆهۆی یابان و رێكخراوی NHK، له لێكۆڵینەوەیەكی نوێ(٢) سەلماندیان پڕوشك لە ڕێگەی قسەكردن و هەناسهدانی تووندەوەش دەردەچێ كە ئەگەرێكی زۆری گواستنەوەی ڤایرۆسەكەن بۆ كەسانی نزیك و هەروەها پڕوشكی كۆكە و پژمینیش دەتوانێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێر لە هەوادا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە شوێنن و باڵەخانەی داخراودا.

ئەمانە و چەندان لێكۆڵینەوەی دی كە باس لە قەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دە‌كەن(٣)، لەگەڵ قەبارەی پڕوشكەكانی پژمین و كۆكین و قسەكردن(٤)، كاتێك بەراوردیان بكرێت لەگەڵ قەبارەی گەردیلەكانی هەوا(٥) ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت، زۆر گەورەترن لەو گەردیلانە، بەمەیش دەگەینە ئەو ڕاستییەی هەر دەم و لووت پۆشێنی دەسكردی ماڵ (Homemade mouth & Nose Cover) ئەگەربەكاربێت بە جۆرێك كاتی قسەكردن یان پژمین وكۆكێن ڕێگە نەدات هەوا دەربچێت، بۆ نموونە بە فووكردن یان پژمین یان كۆكین بەرەو مۆمێكی داگیرساو و ئاگرەكەی نەكۆژێتەوە، ئەوە مانای ئەوە دەدات گەردیلەكانی هەوا نەیانتوانی راستەوخۆ دەربچن لە ناو ڕووپۆشەكە، مانای ئەوەش دەدات بە هیچ جۆڕێك پڕوشكی ڤایرۆس دەرناچێت لە هەمان ڕووپۆش چونكە قەبارەیان گەورەترە لە گەردیلەی هەوا.

لێرە دەگەینە ڕاستییەك، بەهیچ جۆرێك ماسكەكانی N95 و ماسكی نەشتەرگەری نەسەلمێندراون كە پارێزگاری لە سەدا سەد بكەن لەو كەسەی بەستوویەتی(٦) لەبەر ئەوەی ڤایرۆس لە ڕێگەی پرۆشكەكانی هەڵی گرتووه،‌ ڕێگەی دیكەی هەیە بگواسترێتەوە بۆ كەسەكەی ماسكی بەستووە، وەكوو چاو یان لە تەنیشتەكانی ماسكەكە یاخود لەكاتی دەستدانی كەسەكە بۆ ڕێكخستنی ماسك.

بەڵام ئەوەی دڵنیایە‌، ماسك بە هەموو جۆرەكانی (٧)، تەنانەت رووپۆشێكی لە ماڵ درووست كرابێت بە ئەندازەیەك رێگە نەدات هەوا دەرچێت (مۆم‌ نەكۆژێنتەوە) لەكاتی پژمین وكۆكین و قسەكردن، بەهێچ جۆڕێك ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشكەكە بگاتە كەسی بەرانبەر (جا ئەم كەسەی بەرانبەر ماسكی بەستبێت یان نەیبەستبێت).

بۆیە باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن ئەوەیه،‌ هەموومان ڕووپۆش یان ماسك بەكار بێنین (لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە گەشتووەتە قۆناغێك، نازانرێت كێ هەڵگرە). وڵاتی چین وك ۆریا لە زووەوە، ئەمەریكا، نەمسا، چێك و زۆر وڵاتانی تر لە ئێستەوە گەشتوونهتە‌ ئەو ڕاستیەی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت هەموو كەسێك ماسك ببەستێت.

لەبەر ئەوەی ئێمە لە كوردستان وەكوو هەموو وڵاتانی تر كێشەی بەدەستهێنانی ماسكمان هەیە و بەپێی ئەو روونكردنەوەیەی سەرەوە، دەڵێین هەموومان رووپۆشی لەماڵ درووستكراو ببەستین تاوەكوو هەموو تاكێك هەموو تاكێكی تر بپارێزیت.

بەستنی رووپۆش تەنیا بۆ٤٠ رۆژە‌ بۆ لەناوبردنی یان زۆر كەمكردنەوەی ڤایرۆس لە سەرتاسەری كۆمەڵگە، لەبەر ئەوەی دەبێتە نەهێشتنی زیادكردنی ڤایرۆس بۆ ماوەی ٢ سووڕی ژیانی بە تەواوی(٨) (٩) .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان