ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئه‌مریكا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت، پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌باته‌ نێو ماڵه‌كانه‌وه‌


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

ئه‌مریكا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا كه‌ بۆ پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس، هاووڵاتییه‌كانی پێویست ناكات روبكه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ كه‌ دوێنی 18ی ئازار،  ڕاگەیەنرا، سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كات له‌ماڵه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی زه‌ نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی كۆمپانیا ئێڤریوێل هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشكنینی هاووڵاتیان له‌ نێو ماڵه‌كانیاندا و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ ده‌یان تاقیگه‌ی نێو شاروشارۆچكه‌كان بنیاتناوه‌ بۆ كۆرۆرنا ڤایرۆس (COVID-19) و له‌ 23ی ئازاره‌وه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.

به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌ له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌گیرێت به‌رامبه‌ر خاوخلیچكی له‌ پشكنینی هاووڵاتیان له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئه‌توانێت گه‌وره‌ترین داهێنان له‌ ئه‌مریكا تۆماربكات.

پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و پشكنینانه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری (سه‌نته‌ری خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی – ئه‌مریكا) له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ته‌ندروستی شار و ویلایه‌ته‌كاندا ده‌كرا. ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك –ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا رێگه‌یدا كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌شداری ئه‌وكاره‌ بكات. كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیا له‌ جیهاندا ئه‌و ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت.

جگه‌ له‌ قازانجه‌ ماددییه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه‌، به‌سه‌دان كارمه‌ندی بواری تاقیگه‌ و ته‌ندروستی هه‌لی كاریان له‌و كۆمپانیایه‌ بۆ ده‌ره‌خسێت.

باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ له‌ ئۆستن-ی ویلایه‌تی ته‌كساس-ه‌و به‌سه‌دان لق له‌شار و یلایه‌ته‌كان به‌ خێرایی ئه‌كاته‌وه‌ تا 23ی ئازار.

کۆمپانیاکە بۆ پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس دوو رێگه‌ی داناوه‌ بۆ په‌یوه‌ندیکردن، راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن یاخود له‌ رێگه‌ی ئیمێله‌وه‌ له‌ پێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ کە ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌سه‌كه‌ و نیشانه‌ و ئاستی ترسناكی نه‌خۆشه‌كه‌ پرسیار لە نەخۆشەکە دەکەن و دواتر تیمی پزیشكی كۆمپانیاكه‌ ئه‌گاته‌ لای نه‌خۆشه‌كه‌. مه‌به‌ستی پرسیاره‌كردن له‌نه‌خۆشه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تیمه‌كانیان سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ نیشانه‌كانیان تێدا دەركه‌وتووه‌ نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستیان باشه‌.

به‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكی كه‌مترین كه‌س دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پشكنین و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان.

خۆ ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان ره‌زامه‌ندبوون به‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سه‌بكرێت ئه‌وا تیمه‌كه‌ ئه‌گاته‌ ماڵه‌وه‌ و پكنینه‌كان وه‌ره‌گرێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌نجامه‌كه‌ت بۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 135 دۆلاره‌، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ ویستیشی له‌هه‌مان رۆژدا بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌توانێت 30 دۆلار زیاده‌ بدات.

كۆمپانیاكه‌ تۆ پشكنینه‌كه‌ نموونه‌ی ئاوی لوت و تف وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ به‌باشترین نمونه‌ داده‌نرێت بۆ زانینی ئاستی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس یان نا.
كۆمپانیاكه‌ له‌دوای ناردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌ ئیمه‌یل و بۆكس مه‌یل، ئامۆژگاری دكتۆره‌كانیشت بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات تا تیمی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ له‌ دۆخی خراپدا كه‌سه‌كه‌ ئه‌به‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌ ئێستا توانای هه‌یه‌ رۆژانه‌ 30 هه‌زار پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس بكات، له‌ هه‌وڵیشدایه‌ ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی به‌رزكاته‌وه‌. جولیا شیك سه‌رۆكی ته‌نفیزی و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت:”زیادكردنی پشكنیینه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ توانای زیاتری كه‌لوپه‌له‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌فتانه‌ 250 هه‌زار كه‌س بپشكنین”

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ وڵاتی چین-ه‌. تا رۆژی 19ی ئازار له‌ ئه‌مریكا، 9 هه‌زار و 460 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 155 كه‌س مردوون، به‌ڵام 108 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانيان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی “Worldometer” ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار و ٣٩٨ كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتالیا ڕوویداوە كە 10 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئیسپانیاش بە پلەی دووەم دێت و 5 هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە چەند وڵاتێك بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕ یەك شەممە لە چەند ولاتێكی جیهاندا ئاماری نوێ دەربارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.

* لە ئێران حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2640 و تووشبووانیش بۆ 38 هەزار و 309 كەس بەرز بووەوە.

* ئیسپانیا: حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە 5690ەوە بۆ 6528 بەرزبووەوە.

* فلیپین: سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 343 تووشبووی نوێ تۆماركران.

* 86 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن تۆماركران و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 1700.

* لە ڕوسیا چوار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 270 تووشبووی نوێ تۆماركرا.

* لە فەڵەستین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 104 كەس.

بە گشتیتش ئەمڕۆكۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 338 هەزار و 363 حاڵەت كە 31 هەزار و 45یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان