ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەى دوو وەزارەت دابەش دەکرێت


خەڵک- بەشى هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردووى وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى دارایى و ئابورى دابەش بکرێت.

بەپێى خشتەیەک کە پێشتر لە وەزارەتى دارایى و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەى ئەو دوو وەزارەتە دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدایە کە حکومەتى هەرێم تائێستا مووچەى ئەمساڵى دابەشنەکردووە.

ئابوری

حکومەتى عیراق دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان کرد


خەڵک- بەشى هەواڵ

بانکى ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسانى مووچەخۆران و ئەمڕۆیش مووچەى خانەنشینکراوەکان دابەش دەکەن.

بانکى ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسانى ئەمساڵ و یەکەم شوێنیش مووچەى خانەنشینکراوەکان دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان لەکاتێکدا لە هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى 12 ى ساڵى ڕابردوو بە تەواوەتى دابەشنەکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سعودیە تۆمەتبار دەكات
پسپۆڕێكی عیراقی: نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە


پسپۆڕێكی كەرتی نەوت لە عیراق پێشبینی دەكان نرخی نەوتی خاو لەپاش كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بۆ سەرو 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات، سعودیە و وڵاتانی تری كەنداویش بە هۆكاریی دابەزینی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا تۆمەتبار دەكات”بەوپێیەی بڕێكی زۆری نەوتییان خستۆتەبازاڕەوە”.

حەمزە جەواهیری، پسپۆڕی عیراقی لە كەرتی نەوتدا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە”دابەزینی نرخی نەوت زۆر بەردەوام نابێت، لەماوەی سێ‌ مانگی داهاتوودا و لەپاش كەمبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخەكان بۆ سەرو 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە عیراقیە”سعودیە و وڵاتانی كەنداو هۆكاریی دابەزینی نرخی نەوتن، بەوپێیەی لەكاتی لەگەڕكەوتنی كارگە جیهانییەكاندا بڕێكی زۆری نەوتییان خستۆتەبازاڕەوە”.

جەواهیری پێیوایە”زۆرێك لە وڵاتان خاوەنی نەوتی نائاسایین وەك نەوتی بەردین كە تێچووی بەرهەمهێنانی لەنێوان 40 بۆ 50 دۆلاردایە و بەرهەمهێنانی ڕاگیراوە و هۆكاریی ئەمەش وەبەرهێنانی جیهانییە كە كار بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتە بەرهەمهێنە ئاساییەكان دەكات، بەرهەمی نەوتی خۆیان كەمبكەنەوە بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی پێیانگەیشتووە لەنێوانیاندا ئەمریكا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ
بڕیارە لە قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوە بۆ نرخی مۆلیدە بكرێت و ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كەركوك و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی ئەو پارێزگایە ئاشكرای دەكات، كە بۆ هەردوو مانگی ئازار و نیسان نرخی ئەمپێرێكی مۆلیدە بە 3 هەزار دینار دیاری كراوە.

ڕێبوار تەها، ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كەركوك لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی پارەی دیاریكراو بۆ هەر ئەمپێرێك بۆ مانگەكانی (ئازار و نیسان) وەك لەلایەن شانەی قەیرانەكانی كەركوكەوە بڕیارمان لەسەرداوە تەنها ۳ هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی پابەند نەبوون و وەرگرتنی پارەی زیاتر، هاووڵاتیان دەتوانن نزیكترین بنكەی پۆلیس ئاگادار بكەنەوە تا ئیجرائاتی خۆیان لەگەڵ سەرپێچیكاران دەست پێبكەن.

بۆ بەدواداچوونی نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ئازار لە سلێمانی (خەڵك) پەیوەندی كرد بە چەند بەرپرسێكی پارێزگای سلێمانی و خاوەنی چەند مۆلیدەیەكی ئەهلییەوە، بەڵام ئامادەنەبوون لێدوان لەوبارەیەوە بدەن.

خاوەن مۆلیدەیەك تەنها وتی، “لە قائیمقامیەت كۆبوونەوە دەكرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەمانگی ئازاردا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی دامەزراوەكانی حكومەتەوە، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی زۆربوون و بەوپێیەش پێدەچێت نرخێكی كەم بۆ پارەی مۆلیدە دیاری بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان