ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەردۆغان چەند بڕیارێكی دەركرد
“باجی هەڵگرت و دابەشكردنی مووچەشی پێشخست”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا چەندین بڕیاری بۆ بەرژەوەندی ئابووری وڵات و كەرتی تایبەت دەركرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا بۆ ماوەی ٣ مانگ (٤،٥،٦) باج لەسەر كۆمپانیاكان هەڵبگرێت و باجی هاوردەكردنیش لە %١٨ دابەزێنێت بۆ %١.

و سنووری دەسەڵاتی بانكەكانی زیاد كرد، بەتایبەتی كارتی بانكی لە ٢٥ ملیارەوە بۆ ٥٠ ملیار كە بەكارهێنەران دەتوانن بەكاری بهێنن.

هەروەها بڕیاریدا، بە بەخشینی ماوەی بەخشینی پڕۆژەكانی بەڵیندەرایەتی بۆ ماوەی ٣ مانگ و هاوكاریكردنی ئەو كۆمپانیایەی كە كاری لۆجیستیك دەكەن.

سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریشدا، كەمترین مووچەی خانەنشینی ١٥٠٠ لیرە بێت و لەڕێگای وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتییەوە ٢ ملیار لیرە تەرخان كراوە بۆ هاوكاری خێزانە كەم دەرامەتەكان و پێدانی مووچە بەو كەسانەی بێ‌ ئیشیشن، جەژنانەی خانەنشینانیشی پێشخست بۆ سەرەتای مانگی 4.

هەروەك سەرۆك كۆماری توركیا ڕاشیگەیاند:” درێژە بە سەرجەم كارەكانمان دەدەین بەمەبەستی پەرەپێدانی ڤاكسین و دەرمانی دژی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) “.

وتیشی: “باشترین ڕێگەی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو ڕێكارانەیە كە هەركەسە دەیگرێتە بەر، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە تەندروستیی سەرجەم كۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە”.

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشدا:”تكام لە هەموو تاكێكی گەلەكەم ئەوەیە، تا ئەو كاتەی هەڕەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدەپەڕێت، ئەوەندەی دەگونجێت لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە”.

ئەردۆغان وتیشی:”لە كارێكدا كە لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرەوە دەستپێدەكات، دەمامك و قۆلۆنیا بەسەر سەرجەم ئەو بەساڵاچووانە دابەش دەكەین كە تەمەنیان سەرووی ٦٥ ساڵە”.

سەرۆكی توركیا رجەختیشیكردەوە:”چاودێرییەكانمان لەسەر ئەو كۆمپانیایانەی كە دەیانەوێت بە نرخی زۆر گران كەلوپەل بە هاووڵاتییانمان بفرۆشن چڕكردووەتەوە و سزاكانمان چالاككردووە”.

ك.ج

جیهان

ماكرۆن: پێویستە حزبوڵا لە چەك دابماڵرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنان حزبوڵا تۆمەتبار دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، حزبوڵا هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنانە و بەمشێوەیەی ئێستا ناتوانن بەردەوامبن.

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی، حزبوڵا 4 بۆ 6 هەفتەیە پێكهێنانی حكومەتی لوبنانی دواخستووە، بەڵام پێویستە ئەو ملیشیایە لەچەك دابماڵرێت و ڕێگەیان پێنەدرێت ڕۆڵی چەكدارییان هەبێت لەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی یەمەن و حوسییەكان دیل ئاڵوگۆڕ دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆركردنی دیلەكان و بڕیارە زیاتر لە ١٠٠٠ دیل ئازاد بكەن.

مارتن گریفیس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ئاشكرایكرد، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتوون لە نێوان خۆیاندا ١٠٨٠ دیل ئازاد بكەن.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن بە پێویستی زانی بە زووترین كات ڕێككەوتنی ئاڵوگۆری دیلەكان جێبەجێ بكرێت، وتیشی، ئاڵوگۆركردنی دیلەكان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكان كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجام بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوریا: توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیەنێت، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێكیدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتوندی هێرشیكردە سەر توركیا و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا نێوەدەوڵەتییەكانە و ئەنقەرە بەو سیاسەتانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات و پێویستە بوەستێنرێت.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی خستەڕوو، توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە لە سوریا و لە ناوچەكە و ئاسانكاری بۆ چوونە ناوەوەی دەیان و هەزاران تیرۆریست كردووە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان.

وەلید موعەلیم داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، هەوڵی ڕێكخستنی نێوان وڵاتان بدات و دژی جەنگ و ئەوانەی جەنگ هەڵدەگیرسێنن بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان