ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، بەهۆی بارانبارینەوە پردێكی گەورەی نێوان دهۆك و موسڵ ڕووخا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بارینی بارانی زۆر لە سنورەكانی پارێزگەی دهۆك، پردێكی گەورە كە هەردوو شاری دهۆك و موسڵ بەیەكەوە دەبەستێتەوە ڕووخا.

بەپێی وێنەیەك كە لەلە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆری باران لە سنوری پارێزگەی دهۆك، پردێكی گەورەی نێوان دهۆك و موسڵ ڕووخا.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لافاوێكی زۆر لە دهۆك و زاخۆ دروستبووە و هەر بەو هۆیەوە، جگە لە دروستبوونی لافاو لەسەر شەقامەكان، ئاو چۆتە نێو ماڵی هاووڵاتیان و دووكانەكان و زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوە.

کوردستان

بە وێنە؛ هێنانەوەی تەرمی ئەو مێردمنداڵەی دوێنێ‌ لەشاخ هەڵدێرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ئەو مێردمنداڵەی دوێنێ‌ بۆ هاوكاری باوكی، كە كاری شوانكاری بووە لەگەڵی چۆتە شاخ و دوای دیارنەمانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە و دەشڵێت: “بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانی سپاردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیەكی دانیشتووی گوندی دێرانای سەر بە شارەدێی مەزنێ شارۆچكەی مێرگەسوور تەمەن ۱۷ ساڵان، كە پیشە خوێََندكارە بەناوی (ح س م ) و باوكی شوانكارە و ئیشی ئاژەڵداری دەكات، بەمەبەستی هاوكاری باوكی دوێنێ ئەركی شوانكاری وەرگرتووە و چۆتە شاخ.

دەشڵێت: “دوای ونبوونی ئاژەڵێكیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنە چۆڵ و پێدەشت و ناوچە سەختە شاخاویی و دەم ئاویە، دوای كاتژمێر ٥۰ : ۳ خولەك پەیوەندی تەلەفۆنی نامێنێ و دوای هەستپێكردنی باوكی بە نەگەڕانەوەی كاتژمێر ۱۰ی شەو ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار دەكاتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ تیمەكانمان چوونە شوێن ڕووداو و تا كاتژمێر (٤)ی بەرەبەیانی تیمەكانمان وەك تیمی ڕزگاركردن و تیمی بنكەی بەرگری شارستانی مەزنێ بەهاوكاری خەڵكێكی زۆر لە گەڕان بووین بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەم مێردمنداڵە بەداخەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 7:30 توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە، جێگای نیگەرانی ئێمە بوو كە بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانی سپارد بوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “لە ڕێگەی ئێمەی بەرگری شارستانیەوە تەرمەكەی هێنرایەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران بەهاوكاری هاوڕێكانمان لە پۆلیسی خۆجێی و بنكەی پۆلیسی مەزنێ و ستافی پزیشكی دادی تەرمەكەی دوای ڕێكارە یاسایەكان درایەوە كەسوكاری”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدات
گەنجێكی 20 ساڵان بە گومانی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كوڕێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لەبە رهەبوونی هەمان نیشانە تیشكیەكانی سنگی، كە گومانی ئەوەی لێ دەكەین تووشبوو بێت داخڵی قاوشی تایبەت بە كۆرۆنا كرا.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 28-3-2020 كوڕێكی گەنجی تەمەن 20 ساڵیان داخڵی نەخۆشخانەی كۆرۆنا كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر هەبوونی هەمان نیشانە تیشكیەكانی سنگی، كە گومانی ئەوەی لێ دەكەین تووشبوو بێت، هەر ئەمڕۆ پشكنینەكانی نێردرا بۆ سلێمانی بۆ پشتراستكردنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە “تكا لە هاوشاریان دەكات” و دەڵێت: ژمارەی تووشبووەكان بە دەست ئێوەیە، زۆریان مەكەن و پابەندی ڕێنماییەكان بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو كەسی دیكەی تووشبوو بەكۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوو كەسی دیكەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، كە دوو حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاشكراشی كرد، كە بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی چاكبوونەوە لە سلێمانی گەیشتۆتە 50 كەس.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێم 51 كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەو دوو حاڵەتەشەوە دەبنە 53 كەس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان