ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەرجی كەرەنتینی هەر كەسێك ١٠٠٠ دۆلارە


خەڵک-ئارام سەردار
لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە ٤ هەزار کەس کەرەنتین کراو و خەرجی هەر یەکێکیشیان بۆ ١٤ ڕۆژ مانەوە هەزار دۆلارە.

زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لەپەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، به‌پێی یاسای ته‌ندروستی گشتی ژماره‌ ٨٩ ی ساڵی ١٩٨١ ی عیراقی، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستییان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی گشتی پارێزراوبێت .

دەشڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌و ئیلتیزامه‌ی حكومه‌تی عیراقی بۆ ڕێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دابین نه‌كراوه‌ و هاوڵاتیانی هه‌رێم بێبه‌ش كراون،به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان هه‌ڵساوه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌ت دووه‌م مه‌بله‌غی بودجەی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌ ته‌رخان كرد .

زانا مەلا خالید ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تائێستا (٤٣٥٨) هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون كه‌ دوای به‌دواداچوونمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌رجی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كه‌ره‌نتینكراو له‌ مانه‌وه‌ی ١٤ ڕۆژی له‌هوتێلێك و دابینیكردنی ٣ ژه‌می خواردن نزیكه‌ی ١٠٠٠ دۆلاره‌ و كۆی گشتی ده‌كاته‌ چوار ملیۆن و ٣٥٨ هه‌زار دۆلار.

روونیشیکردەوە کە به‌گوێره‌ی پشكنینه‌ وه‌رگیراوه‌كان له‌ هاووڵاتییانی گومانلێكراو كه‌ تائێستا ژماره‌یان (١٧٢٩) پشكنینه‌، خه‌رجی هه‌ر پشكنینێك نزیكه‌ی ١٢٥ دۆلاره‌ كه‌ گۆی گشتی ده‌كاته‌ ٢١٦‌ هه‌زار دۆلار و به‌رده‌وامیشی ده‌بێت .

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەشدەخاتەڕوو، هەنگاوەکان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتان بۆ باری له‌م شێوه‌یه‌ بودجەی تایبه‌تیان ده‌بێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم جگه‌ له‌ نه‌بوونی ئه‌م بودجە‌ تایبه‌ته،‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ بودجە‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی.

کوردستان

گەشتی عومرە ڕاگیرا
سعودیە پارەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەی بەبریاری عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی ١٧٠٠ ھاووڵاتی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو.

دەشڵێت: “لە بریارێكدا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان، كەبۆ ھەر عومرەكارێك بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمریكی بوو”.

جەختیشی كردەوە، لەئێستادا ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون و پارەیان دابووە كۆمپانیاكان، بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و پارەكانیان وەربگرنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 5 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگای دهۆك 5 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 5 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid-19) لە دهۆك چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە دوای هەموو پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت، كە ئەو نەخۆشانە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تاوەكو ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (٢٨٨) كەس، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبوونەتەوە و بەم (5) كەسەوە دەبنە (110) كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم 11 تووشبووی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم 11 تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٢٧) پشكنین ئەنجام دراوە، كە (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك و دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆماركرا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە هەولێر 5 كەس و لە سلێمانی 2 كەس (بازیان و حاجی ئاوا) و دهۆك 3 كەس و هەڵەبجە كەسێك تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبوونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان