ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 120 ملم باران لە ناوچەیەكی هەرێم باریوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لەناوچەی دیرەلوك سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 120 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانیش كەشناسی، زۆرترین باران بارینی بۆ ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر بووە و بڕی 962.6ملم باران باریوە.

ژینگە

لە چیای ئەزمەڕ ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە 30 دۆنم پوش و پاوان سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ڕۆژی 5ی حوزەیران ئاگرێكی بەرفراوان لە چیای ئەزمەڕ و دوكانیان لە سنوری شارەدێی سیتەك كەوتەوە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، دەشڵێت: “بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 30 دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە”.

هێمن كەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی 5ی حوزەیران ئاگرێكی بەرفراوان لە چیای ئەزمەڕ و دوكانیان لە سنوری شارەدێی سیتەك كەوتەوە.

وتیشی، “دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە هاوكاری لەگەڵ (بنكەی پۆلیسی دارستانی بەكرەجۆ و خاڵی ئەزمەڕ و پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانی) توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و ڕێگە لە زیاتر تەشەنەكردنی بگرن”.

ڕاشیگەیاند، زەرەر و زیانی ئاگرەكە مەزەندە دەكرێت بە سووتانی نزیكەی (٣٠) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی.

ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی هاوین و وشكبوونی گژوگیا، مەترسی ئاگركەوتنەوە زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە سەدان دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی و ڕەز و باخی جوتیاران دەسووتێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە:هاوڵاتیان سەردانی شوێنە گەشتیارەکان دەکەن


خەڵک-ئارام سەردار

دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی ناو شارەکان هەڵگیرا، هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئاسودەبەخش و ئارام سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لەشوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای هەولێر کە جگە لەگەشتیارانی بیانی هاوڵاتیەکی زۆریش لەگەشتیارانی ناوخۆیی سەردانی دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

عەبدلقادر کەمال، یەکێک لەخاوەن شوێنە گەشتیاریەکان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانی پێنچ شەممە و هەینی گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی سەردانیان دەکەن بەشێوەیەک شەوانیش دەمێننەوە و کەپرە گەشتیاریەکانیان بەکرێ دەگرن.

دەشڵێت، بۆ ناو گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیاریەکان ڕەچاوی ڕێنماییە خۆپرێزیەکان لەکۆڕنا دەکرێت، ئەویش هەر هاوڵاتیەک یان پێویستە دەست کێش بەکاربێنێ یان دەستی تەعقیم بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی داخستنی شوێنەکان قەدغەی هاتووچۆ زیانێکی زۆر بەکەرتی گەشتیاری کەوتووە، بەڵام شوێنەکانی ئەوان جگە لەوەرزی بەهاران لەکاتەکانی وەرزی هاوینیش گەشتیاران لەڕۆژانی پێنچ شەممە ڕوویان تێ دەکەن، ڕۆژانی شەممەش دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان