ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەرێم.. وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ زانیاری نوێ‌ ئاشكرادەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەبەوەدەدات: گروپێكی ساختە بەناوی وەزارەتەكەیانەوە زانیاری لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردووەتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵی دەرچوون بۆ خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ هەژماردەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕوونیشیدەكاتەوە: ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەینەوە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ناڕاستەو دروستكراوە، ئەم گروپەشی هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە ساختەیە و هیچ پەیوەندی بە وەزارەتەوە نییە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

گروپێكی ساختە بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانیاری لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردۆتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵی دەرچون بۆ خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ هەژماردەكرێت.

لێرەوە وەك ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەینەوە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ناڕاستەو دروستكراوە، ئەم گروپەشی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە ساختەیەو هیچ پەیوەندی بە وەزارەتەوە نیە.

لێرەوەش بۆ هەموان ڕوندەكەینەوە تاكە سەرچاوەی زانیاری بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی دروست، وێبسایتی ڕەسمی وەزارەت و ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانیەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە.

هیوامان ژیانێكی تەندروست و سەلامەتە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان …

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

ك.ج

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، شوانێكی كوردیان تیرۆر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك كردووە و كوشتوویانە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر ٣ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزەكانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەكانی سنووری دەشتی وەزێنەی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك بە ناوی ”یوسف ئەحمەدی“ كردووە و كوشتوویانە.

بەپێی زانیارییەكان، یوسف ئەحمەدی خەڵكی گوندی ئاڵواتانی سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە كاتێكدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە كە چەند كیلۆمەتر دوور بوون لە سنوورەكانی ئێران، لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە سەختی بریندار كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان چەند ئامۆژگارییەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك – ئارام سەردار

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان ژمارەیەك ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بەتەندروستی بمێننەوە.

دكتۆر بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕ لە گیادەرمان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوكەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن واباشە بچێت بۆ نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بێت، دەشتوانێت ئەم ڕێنمایی و چارەسەرانە جێبەجێ بكات و پەیوەندی لەگەل پزیشكی تایبەتی خۆی ھەبێت ئەگەر لەماڵ بێت.

دەشڵێت، ئەوانەی خوارەوە ھیچیان دەرمان نین تەنھا یارمەتی بەرزكردنەوەی بەرگری لەشتان دەدات، بەڵام پێویستە هەركەسێك بۆ وەرگرتنی دەرمانی كیمیایی ئەنتی بایۆتیك بەبێ پزیشك بەكارنەهێنێت، بۆ دەرمانی سروشتی زیانی لاوەكی زۆركەمە بەو مەرجەی پاك خاوێن بێت لە ڕێنماییەكان دەرنەچێت.

ڕێنماییەكان:
بۆ بەرزكردنەوەی بەرگری لەش ئەمانە جێبەجێ بكە بە پێی توانا
ڤیتامین C :-
ڕۆژانە دووجار بەیانی و ئێوارە 500mg
سەرچاوەی سروشتی:-
لیمۆ و پرتەقاڵ و كیوی و بیبەری سەوز و سوور و بڕۆكلی و تەماتە و شلك، كەمێك لەمانە بخۆ

زینك Zink
50mg ڕۆژانە ١ جار
سەرچاوەی سروشتی:-
گۆشت (ئاوی گۆشت) و چەرەزاتی خاو وەك (فستق و بادەم و گوێز و گازۆ و گوڵەبەڕۆژە …ھتد) و ماست یان شیر

ڤیتامین A
700 – 900 mcg ڕۆژانە

سەرچاوەی سروشتی:-
گێزەر و ماسی تونە و كاهوو و بڕۆكلی و سەوزە

ڤیتامین D: لە نێوان 600 بۆ 1000 IU.

سەرچاوەی سروشتی:-
كوارگ (قارچگ) و شیری تازە و گۆشتی ماسی زیندوو و ھێلكە و پەنیری تازە و ھەتاوی بەیانی (لە ٦ تا ١٠ بەیانی ١ كاتژمێر) و چەرەزاتی نەبرژاو.

ڤیتامین B12
(1.2- 2.4 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
ھێلكە و ماسی تونە و گۆشت و بادەم و پەنیر و ماست

ڤیتامین K2
(120 -90 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
پەنیر و شیر و گۆشت و ھێلكە

– لەوكاتەدا ئیشتیھای خواردنت نامینێت بۆیە ١ كەوچكی چا ڕازیانەی ھاڕاو لەناو ١ پەرداخ ئاوی كوڵاو بكە پێش نان خواردن بخۆرەوە بە نیو كاتژمێر ڕۆژانە ٣ جار
– خواردنە وزەبەخشەكان وەك ھەنگوین و خورما و تەحین (راشی) و دۆشاو شۆفان و ماست

– ھەوڵبدە چای گیادەرمانی بەكاربھێنە یەكێك لەمانە وەك چای سەوز و و ڕەیحان و پونگ و نەعناع و گوڵەحاجیلە و شاڕیحانە و جاترە و ڕۆزماری و مەلیسە… ھتد

– ڕۆژانە ١ تا ٣ دانە لە مانە جێبەجێ بكە بەپێی توانا وەك (نیو كەوچك چای ڕەشكە و ١ كەوچك ھەنگوین) یان ١ كەوچك چا قرنفل (مێخەك) یان ١ كەوچك چا دارچین یان ١ كەوچك چا زەردەچەوە یان ١ كەوچك چا زەنجەبیل (زەنجەفیل) یان ١ كەوچك چا ھێل یان ١ كەوچك چا شمڵی … ھتد .. پێش نان خواردن بە نیو كاتژمێر

دووركەوتنەوە لە مانەی خوارەوە:

جگەرە ، نێرگەلە ، كهول. خواردنەوە گازییەكان. خوێ ، شەكر، خواردنی بەستو، خواردنی چەور. شیرینی دەستكرد، خواردنی دەرەوە و دیلیڤەری.
ھەموو دەرمانێك جگە لەوانەی سەرەوە.

ھەڵسوكەوتی دروست:

✅ نەشڵەژان و نەترسان. ئەگەر ورەت بەرز بێت و ھەست بە ترس نەكەیت، وەكو پەتایەكی ئاسایی تێی دەپەڕێنیت، چونكە ترس بەرگری لەشت (مناعە) دادەبەزێنێت.

✅ خۆت لە كەس و كارت جیا بكەوە لە ژوورێكی تایبەت تا ڤایرۆسەكە سووڕی ژیانی تەواو دەكات، تێكەڵی كەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەكانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێكت لەگەڵ خێزانەكەت جیا بكەوە.

✅ پێوانی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت بكە بە ئامێری pulse oximeter كە لە زۆربەی فرۆشگای كەلوپەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بكە.
ئەگەر ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت دابەزی بۆ كەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت یان پزیشكی پسپۆڕ ئاگاداربكەیتەوە.

✅ ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بكە بە گەرمی پێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ كاتژمێر تایەكی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردانی نەخۆشخانە بكە یان پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەوە.

✅ پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەكەم وەرزش مەكە، تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو كاتژمێر بۆ چل خولەك ڕێكردنت ھەبێت.

✅ ڕۆژانە ھەشت بۆ دە كاتژمێر بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی نیو كاتژمێرێك خۆت بدە بەر تیشكی خۆر بە جۆرێك دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

✅ تا پێت دەكرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەكان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ.

✅ ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی كوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەك ئەمە دووبارە بكەوە.

سروشتی:-
كەمێك نەعناع یان جاترە یان پونگە لەناو مەنجەڵێك دابنێ تا ھەڵم دەكات ڕۆژانە ٢ جار بەیانی و ئێوارە ھەڵمژە

✅ غەڕغەڕەكردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێك لە ھەر غەڕغەڕەیەك با خوێواوەكە تا چل چركە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

سروشتی:-
یەك كەوچك چا قرنفل (مێخەك) لەناو ١ پیالە ئاوی كوڵاو بكە كە سارد بووەوە غەرغەڕەی پێ بكە بۆ ماوەی نیو خولەك ڕۆژانە ٣ جار دووبارەی بكەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر: 6 كەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزین و كوشتن دەستگیركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانیان شەش كەسیان دەستگیركردووە كە پیلانیان بۆ كوشتنی كەسێك داڕشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوای هەبوونی زانیاریی ورد كە شەش كەس بە ناوەكانی (ئ.ئ.س) و (هـ.ح.ع) و (م.ئ.م) و (م.م. ر) و (ت.رم) و (ش.ر.م) ڕێككەوتبوون كە لە گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێڕ لە ئۆپراسیۆنێكی هەڵكوتانەسەر بە چەك، هەڵبكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی (ف.ا.ا) و ویستبوویان پارەی لێ بدزن و دواتریش بیكوژن، بەڵام بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ چەندین تیمی تۆكمە لە هێزەكانی پۆلیس پێك هێنرا و توانرا بە كەمتر لە 6 كاتژمێر، سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستگیر بكرێن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لەو هەڵمەتەی هێزەكیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی كڵاشینكۆف و دەمانچەیەك و كۆمەڵێك ماددەی بێهۆشكەر و كەلەپچە و لەزگەی دەمبەستن بۆ ئەوەی خانەوادەكەی پێ بێهۆش بكەن لەگەڵ چەندین كەلوپەلی تردا، كە ویستویانە بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە بەكاری بهێنن.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو: تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەدا بۆیە بەپێی ماددە (55) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان