ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێكی باران بارینی بەلێزمە ناوچەكەمان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و دەشڵێت: “ئەگەری خۆڵبارین هەیە لەگەڵ شەپۆلەكەدا”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێمی كوردستان لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بە كەشێكی ناسەقامگیر تێپەڕ دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ باران بارین بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و لێزمە باران بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك دەگرێتەوە و سبەی چوار شەممە كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەك، كە سەنتەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە دەكەوێتە سەر بەشێك لە ناوچەكەمان. لە ئەمشەودا كاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان و ئاستی باران بارین لە دهۆك بەتایبەتی سنووری نێوان پارێزگای دهۆك و هەولێر وەك مێرگەسوور و بارزان و ئاكرێ و ئامیدی هەروەها سەنتەری دهۆك و ناوچەكانی دەورووبەری پارێزگای دهۆك، سەنتەری هەولێر و قەزا و ناحیەكانی و ناوچە شاخاویەكان ئەگەری باران بارینی بەلێزمە و زۆری هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كركوك ئاستی بارانی مامناوەند دەبێت.

دەشڵێت: “پێشبینی بەفر بارین لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنووریەكان هەیە و ئەگەری بەرزبوونەوە بارستەیەك لە تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، كە لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت”.

كەشناسی هەرێم پێشبینیشی كردووە، “پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەكات بە3 تا 6 پلەی سیلیزی و خێرای با زیاد دەكات و هەورەتریشقەش لە كاتی باران بارین دەبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، “ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت، بەڵام باران بارین لەسەر ناوچەكەمان بە پچڕپچڕی دەمێنێتەوە”.

ژینگە

ئەم ئێوارەیە كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئێستا باران بارین لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا باران بارین وەك ئەوەی پێشتر پێشبینی كرا بوو لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 12.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەينێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان هەورەو باران بارین دەبێت، ڕێژەی باران مامناوەند دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان هەر و هەندێكجار هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران لە هەندێك ناوچە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان