ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئامۆژگاریی هاووڵاتیانی دەكات
ترەمپ بۆ ئەمریكاییەكان: لە ماڵەكانی خۆتانەوە كاربكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانيدا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشكەوتنی بەدیهێناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌، داواش لە ئەمریكاییەكان دەكات لە ماڵەكانی خۆیانەوەكاربكەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد، خزمەتگوزارییەكانی چاودێری پزیشكی لە دوورەوە فراوان بكرێت و بەپێویستی زانی هاتووچۆكردن و گردبوونەوە كەمبكرێتەوە و هاووڵاتیان خۆیان لە سەفەركردن بەدووربگرن بۆ خۆلادان لە ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆنا.

بە وتەی ترەمپ”لەگەڵ كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئابوری ئەمریكا بەخێرایی دەبوژێتەوە و دێتەوە سەرخۆی، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەكی ئابوری و دارایی بۆ كۆمپانیا بچوكەكان فەراهەم دەكرێت”.

ترەمپ داوای لە ئەمریكاییەكانیش كرد، لە ماڵەكانی خۆیانەوە كاربكەن و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی كرد لە ترس و دڵەڕاوكێ‌ و هێستریا خۆیان بەدووربگرن و شتومەك و كاڵای زیاد لە پێویست نەكڕن.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت”لە دوای 15 ڕۆژ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەكە دەكرێت، پێویستە ڕووبەڕووی ئەو دوژمنە نادیارە ببنەوە و لەناوی ببەن”.

 

جیهان

ڕۆحانی: كۆرۆنا كاریگەری لەسەر زیاتر لە 3 ملیۆن كرێكار دروست كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند ئەو دۆخەی بە هۆی كۆرۆناوە دروست بووە كاریگەری لەسەر ئیشوكاری 3 ملیۆن و 200 هەزار كەس دروست كردووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕۆحانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی ئابووری حكومەتەكەی ڕاشیگەیاند، ئەو دۆخەی ئێرانی تێدایە ڕێگەنادات بە پەكخستنی درێژخایەنی كارە ئابوورییەكان، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی بە هۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

سەرۆكی ئێران داوایكرد ڕێنماییە تەندروستییەكان لە شوێنی كاردا جێبەجێ بكرێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا و وتیشی: “ئامۆژگارییەكانی مانەوە لە ماڵە وەك بنەمایەكی سەرەكی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەردەوام دەبن”.

جەختیشیكردەوە لەوەی ئێران توانا و پێداویستی تەندروستی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 58 هەزار و 226 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هه‌موو كه‌سێكی سه‌نگاپۆره‌ 300 دۆلاری ئه‌درێتێ


خەڵك –  لوقمان غه‌فوور

ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپۆره‌ پێدانی مووچه‌ی تاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م مانگه‌ زیادده‌كات به‌هۆی داخستنی ته‌واوی شاره‌كانییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی تووشنه‌بوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس.

هنگ سوی كیت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپۆره‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ بلۆمبێرگ ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌پرل له‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی ده‌درێت له‌سه‌ر 5ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری سه‌نگاپۆری (3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) به‌مه‌ش ده‌گاته‌ 60 ملیار دۆلاریسه‌نگاپۆری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرۆنا ڤایرۆس كه‌ هاوكاری خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاره‌دایه‌.

حكومه‌تی سەنگاپۆرە بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی كورتهێنانی بودجه‌ ده‌بێت بڕی 4 ملیار دۆلاری سه‌نگاپوری (پاره‌ی یه‌ده‌كی پرۆژه‌كانی وڵاته‌كه‌ و بانك) راده‌كێشێت بۆ هاووڵاتیان.

سه‌نگاپۆره‌ پشت به‌بازرگانی ده‌به‌ستێت بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی وڵاته‌كه‌ی كه‌ پێده‌چێت به‌ رێژه‌ی 4% تووشی پوكانه‌وه‌ی ئابوری ببێت. به‌ڵام هنگ-ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ فه‌رمانبه‌رن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كاره‌كانیان له‌ كیسچووه‌”.

ئه‌و بریارانه‌ش كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌مانه‌ن:

*300 دۆلاری زیاده‌ بۆ هه‌ر كه‌سێكی سه‌روو ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

*بۆ مانگی ئه‌پرلی 2020 پاڵپشی كرێی كۆمپانیاكان ده‌كرێت به‌ 75% تا بتوانن كرێی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان دابینبكه‌ن.

*لێخۆشبوون له‌ هه‌موو باجێك بۆ كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی ناو سه‌نگاپۆره‌ بۆ مانگی ئه‌پرل.

سه‌نگاپۆره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ 1309 كه‌سی تووشی كرۆنا ڤایرۆس بووه‌ و 6 كه‌سیش له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ به‌ ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌به‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هێزەكانی ئەمریكا، لە بنكەی سەربازی ژاپۆن، باری لەناكاوی تەندروستیيان ڕاگەیاند 


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هەڵكشانی لەڕادەبەدەری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا، لەژاپۆن، (كیڤن شنایدەر)، ئەمڕۆ دووشەمە، باری لەناكاوی تەندروستی لە بنكەی سەرەكی هێزەكانیان ڕاگەیاند، كە لەڕۆژهەڵاتی تۆكیۆ جێگیركراون.

“كانتۆ” ئەو ناوچەیەیە، كە هێزەكانی ئەمریكای لە تۆكۆیی ژاپۆن تێدا جێگیرە و لەئێستاشدا، لەتەواوی یەكە سەربازییەكانی ئەمریكادا كە بریتین لەیەكەی پیادە، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، باری لەناكاوی تەندروستی ڕاگەیەنراوە.

ڕاگەیاندنی باری لەناكاو لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا لەژاپۆن لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی ژاپۆنی لەكۆبوونەوەی دوێنێیاندا، بڕیاریاندا، ڕۆژی سێ‌ شەمە، لەلایەن شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بڕیاری باری لەناكاو ڕابگەیەنرێت و لەئەمڕۆشەوە كاركردن بەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێ و لە سبەینێشەوە لە تۆكۆیۆ باری لە ناكاوی تەواوەتی پیادە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان