ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
دەست بە قورئان خوێندنی بەردەوام دەكرێت لە مزگەوتی گەورەی مۆسكۆ


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی موفتی ڕوسیا، دەستكردن بە قورئان خوێندنی بەردەوام ڕادەگەیەنێت لە “مزگەوتی گەورەی مۆسكۆ”، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای نوێ‌ لە وڵاتەكەدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەنجومەنی موفتی ڕوسیاوە بڵاوكراوەتەوە”لە 17ی ئادارەوە بەپیرۆزبایی سەماحەتی شێخ راویل عەینەدین موفتی و سەرۆكی ئیدارەی ڕوحی مسوڵمانانی ڕوسیا، لە مزگەوتی گەورەی مۆسكۆ دەستدەكرێت بە قورئان خوێندن بە درێژایی 24 كاتژمێر و بەشێوەیەكی بەردەوام، ئامانج لەم قورئان خوێندنەش وەك نزا و پاڕانەوەیە لە خودا، تا بە بەزەیی و میهرەبانی خۆی تەواوی جیهان لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە 11ی ئەم مانگەدا، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد و تەئكیدی لەسەر زیادبوونی ژمارەی توشبوان و خێرا بڵاوبوونەوەی كردەوە.

ئەو نەخۆشییە كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی هۆبی لە چین دەركەوت، لەئێستادا لانی كەم 155 وڵاتی گرتۆتەوە و بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 7100 كەس و تۆماركردنی زیاتر لە 182 حاڵەتی توشبوون.

جیهان

زیاتر لە 4200 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ تۆماركرا
سعودیە، نزیكەی دوو هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 4207 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری تووشبووون بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4207 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 52 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 1968 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 213716 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 4398 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 149634 كەس.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت، بڵاوبوونەوەی پەتاكە بەردەوامە و تائێستا هیچ ڤاكسین و چارەسەرێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە، دەكرێت لەڕێی پیادەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزییەوە خۆت لە توشبوون بپارێزیت.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكە، زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە شارەكانی قەتیف و خەمیش مەشیت و ڕیاز تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

243 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەوانەی تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تووشبی كۆرۆنا بوون، گەیشتە 234 هەزار و 51 كەس.

سادات لاری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2613 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، بەمشێوەیە كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتدا تووشی پەتاكە بوون بۆ 243 هەزار و 51 كەس بەرزبۆوە كە 3201 كەسییان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 160 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیەش كۆی گشتی ئەوانەی لەئێران بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 هەزار و 731 كەس بەرزبۆوە “.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”تائێستا ژمارەی ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتۆتە 204 هەزار و 83 كەس، بەڵام بەداخەوە 160 كەس لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیانلەدەستدا و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆنا لە ئێران گیانیانلەدەستدا، گەیشتە 11 هەزار و 731 كەس”.

بە وتەی سیما سادات لاری”تائێستا لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا دوو ملیۆن و 820 هەزار و سێ‌ كەس پشكنینیان بۆ كراوە لەپێناو ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تورکیا بۆ عیراق: نابێت حکومەتى عیراق ڕێگەبدات پەکەکە خاکی عیراق بۆ دژایەتى تورکیا بەکاربهێنێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

تورکیا وەڵامی ناڕەزاییەتییەکانی حکومەتى عیراق لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ ناوخاکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە، کە مەترسی بێت بۆ سەر سنوورەکانیان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، تورکیا مافی پاراستنی سنوورەکانی خۆی هەیە، بۆیە وەڵامی ئەو چالاکییە چەکدارییانە دەدەنەوە، کە لەسەر سنوورەکان ئەنجامدەدرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، نابێت حکومەتى عیراق ڕێگەبدات پەکەکە خاکی عیراق بۆ دژایەت تورکیا بەکاربهێنێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق چەندجارێک ناڕەزایەتی خۆی گەیاندە تورکیا لەڕێگەی بەیاننامەوە و ئاماژەیان بەئەوەدا، کە ڕەنگە دەست بۆ فشاری ئابووری و بازرگانی ببەن.

 

لەلایەکی دیکەوە سەعران ئەعاجینی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەئەوەدا، دەرکردنی بەیاننامە لەلایەک حکومەتى عیراقەوە هێرشەکان ڕاناگرێت و بەکرداری هیچ ناگۆڕێت، بۆیە پێویستە وەفدێکی هەرێمی کوردستان و عیراق سەردانی تورکیا بکەن و بەگفتوگۆی سیاسی کێشەکان چارەسەربکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان