ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کۆلێژەکانی یونایتد ساینس کەمپەینی “سوپاس بۆ خۆنەویستیتان” ڕادەگەیەنێت


خێزان

لە پێناو زیاتر توندوتۆڵ کردنی یەکڕیزی و یەکانگیری و پێکەوەبوون، وەک ئەرکێکی مرۆڤ دۆستی و بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانین و پاڵپشتیی تاکەکانی کۆمەڵەگا بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە ماندوونەناسانە و لەخۆبووردانە لە هەوڵ و تێکۆشانان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، کۆلێژەکانی یونایتد ساینس لە بەرواری ١٥\٣\٢٠٢٠ دا کەمپەینی “سوپاس بۆ خۆنەویستیتان” ڕاگەیاند کە تێیدا دەستەی سەرپەرشتیاری و مامۆستایان و خوێندکاران و بەخێوکارانی خوێندکاران هەر یەکە لەنێو ماڵی خۆیەوە لەڕێگەی چەند گرتە ڤیدیۆیی و چەند ڕەسمێکەوە سوپاس و پێزانینی و پاڵپشتی خۆیان دەردەبڕن و دووپاتی دەکەنەوە کە لە ماڵەوەن و پابەندن بە ڕێنماییەکان و لەهەمانکاتدا پاڵپشتی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەن کە لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەدان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەمپەینەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە و هەر خوازیارێک کە بیەوێت دەتوانێت بەشدار ببێت بە گرتنی ڤیدیۆییەکی کورت گرتنی وێنەیەک کە تێیدا یەکێک لە هاشتاگەکان بەکار بهێنن و سوپاس و پێزانین و پاڵپشتی خۆیان دەرببڕب.

هاشتاگەکان بریتین لە:
#سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتان
#شکرا_لایثارکم
#Thanks_for_your_Altruism

“کۆلێژەکانی یونایتد ساینس” لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لە شاری سلێمانی کراونەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دە خوێندنگە لە پارێزگای سلێمانی و دوو خوێندنگەن لە پارێزگای هەڵەبجە کە بەزمانی ئینگلیزی پەروەردە و فێرکردن پێشکەش دەکەن.

دەقی بەیاننامەکە:
مرۆڤایەتی بە ڕۆژانێکی سەختدا تێدەپەڕێت. ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی خامۆش کردووە. لەم بارودۆخە سەختانەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە هاودەمی و بەدەم یەکەوەبوون و هاوکاریی یەکتر و تەباییە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە لەڕێگەی دامودەزگاکانیەوە بەرامبەر ئەم هەرەشە جددییە ڕێکاری زۆر بەپەلە و گرنگیان گرتەبەر. یەبەیەکەی کارمەندانی تەندروستی و دکتۆر و پەرستارەکان و پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و بەڕێزان لە قایمقامیەت و پارێزگا و خاڵە سنوورییەکان و لیژەنەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوە و ڕاگەیانکار و پێشمەرگە ئازاکان و هەموو بەڕێزانی دیکە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا لێنەبڕاوانە و خۆنەویستانە لە هەوڵ و ماندووبووندان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئێمەش هاوکار و پابەندی سەرجەم ئەو هەوڵ و هەنگاوانەین کە لەپێناو سەلامەتی و تەندروستیماندا دەگیرێنە بەر و وەک (کۆلێژەکانی یونایتد ساینس) بەپێویستی دەزانین لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانە بکەین کە لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ئەرک دەگێڕن.
هەربۆیە ئێمەیش لە هەڵمەتی #پابەندین بەشداردەبین و بۆ دەربڕینی قەرزارباری و سوپاسگوزاریمان بۆ هەموو سەربازە ونەکان کامپەینی #سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتان ڕادەگەیەنین.
ئێوەش دەتوانن بە بەکارهێنانی ئەم هاشتاگانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان #بەشداربن و پاڵپشتی و سوپاس و پێزانینی خۆتان دەرببڕن.

#سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتان
#شکرا_لایثارکم
#Thanks_for_your_Altruism

 

#سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتانمامۆستایانی کۆلێژەکانی یونایتد سانیس بەشداری لە کەمپەینی #سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتان دەکەن و پاڵپشتی…

Posted by United Science Colleges on Sunday, March 15, 2020

 

 

 

"سوپاس بۆ خۆنەویستیتان"(لە ماڵەوەین و پابەندی ڕێنماییەکانین)خوێندکارە چاوگەشەکانی کۆلێژەکانی یونایتد سانیس بەشداری لە…

Posted by United Science Colleges on Monday, March 16, 2020

 

"سوپاس بۆ خۆنەویستیتان"(لە ماڵەوەین و پابەندی ڕێنماییەکانین)مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکانی یونایتد سانیس بەشداری…

Posted by United Science Colleges on Tuesday, March 17, 2020

 

 

https://www.facebook.com/watch/?v=854134205013800

 

#سوپاس_بۆ_خۆنەویستیتان بەڕێز "میران عبدالحمید" بەڕێوەبەری گشتیی کۆلێژەکانی یونایتد سانیس کەمپەینی…

Posted by United Science Colleges on Sunday, March 15, 2020

 

 

ریکلام

هەواڵەکان

چیرۆکی پادشا سەیر و سەمەرەکەی تایلەند، هەرکەسێکیش قسەی پێبڵێت ١٥ ساڵ دەخرێتە زیندانەوە


خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی پادشای تایلەند  (واجیرالونگکورن) لەنێو مۆڵەکانی سویسرا ، ناڕەزاییەکی زۆریی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

لە هەڵمەتێکدا لە سۆشیال میدیدا هاوڵاتیان هێرش دەکەنە سەر پادشاکەیان و گاڵتەی پێدەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوکایەتیکردن بە پادشای وڵات بەپێی یاسا سزای لەسەرە و بەهۆیەوە ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێن.

هەڵمەتەکەش پاش ئەوە هات کە پاشای ئەو وڵاتە کە لەساڵی ٢٠١٦ وە وەک پاشا دیاری کراوە، بەڵام زۆربەی کاتەکانی لە ئەوروپا بەسەردەبات و خانویەکیشی لە وڵاتی ئەڵمانیا هەیە.

شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا و ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی زیاتر لە ٦٧ ملیۆن کەسە، لە پاش ساڵی ١٩٣٢ پادشا لەو وڵاتەدا دەسەڵاتێکی سنورداری هەیە و زیاتر وەک سومبولێکە.

-پرۆسەی هاوسەرگیری پادشای تایلەند لە گەڵ شاژنە سوتیدا

-مەراسیمی وەرگرتنی پادشایەتی لە تایلەند

 

-وێنەی پادشا (واجیرالونگکورن)  لەگەڵ کەنیزەکەی بەناوی ناریمۆن کە پادشا زۆری خۆش دەویست و پلە و دەسەڵات و خەڵاتێکی زۆری پێدابوو، بەڵام بەهۆی درووستبوونی ناکۆکی کە کەنیزەکەکە لە گەڵ شاژنە سوتیدا، هەموو پلە و دەسەڵاتێکی لێ سەندرایەوە.

وێنەکانی پادشای تایلەند لە مۆڵێک لە سویسرا کە بۆتە هۆی درووستبوونی ناڕەزایی لە تایلەند

 

هاوڵاتیانی تایلەند وەک ناڕەزایی وێنەکانی پادشا لەسەر دراوی وڵاتەکەیان دەشێوێنن

 

وەزیری دیجیتاڵی ئابوری و کۆمەڵایەتی تایلەند هۆشیاری دەدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە بڵاوکردنەوەی وێنە و هاشتاگ کە سوکایەتی بێت بە پادشای وڵات بەپێی یاسا زیندانی و غرامەی بەدواوەیە.

 

توڕەیی خەڵکی تایلەند زیاتر پاش ئەوەش هات کە پادشای وڵاتەکەیان هۆتێلێکی گرانبەهای لە ئەڵمانیا  بە تەواوی حیجز کردووە  بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ  و تەنها خۆی و ٢٠ کەنیزەکی لەگەڵدایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی تایبەت بە خۆپارێزی منداڵان لە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


خێزان

نوسەر و ڕۆشنبیت هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی نوێ بەناوی (منداڵ و کۆتۆنا.. کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵا لە بارەی ڕێبەرەکەوە دەڵێت”ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان.”

ڕێبەرەکە لە کتێبێکی ڕەنگاو ڕەنگدا و بە شێوازی گفتوگۆ بۆ منداڵان تەرخان کراوە و لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت داونلۆدی بکەیت.

کلیک لێرە بکە 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆرۆنا ڤایرۆس كەمانچەكەی لە دەستی “ستیڤنس” سەندەوە


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

هەموو دوانیوەڕۆیەك خاتوو رۆشا جۆنسن ستیڤنس دوای ئەوەی لە دادگای دیكاب كاونتی – ویلایەتی جۆرجیا ئەگەڕایەوە، كەمانچەكەی دەگرت بەدەستییەوە و پارچەیەك موزیكی بۆ مێردەكەیی و سەگەكەی ئەژەند، بەڵام لە 12ی مارچ-ەوە ئیدی كەس نەبوو، پارچەیەك میوزك بژەنێت بەرێز جۆنسن و سەگە توكنەكەی نێو ئەپارتمانە دوو نهۆمییەكەی ئەم خانمە.

ستیڤنس -65 ساڵ- مامۆستای میوزك –ی خانەنشین، بڕیاریدابوو وەك خۆبەخش هەفتەی چەند رۆژێك لە دادگای دیكاپ كاونتی خزمەت بكات. بەڵام كۆرۆنا ڤایرۆس تەنیا چەند هەفتەیەك رێگەی پێدا.

مێردەكەی ستیڤنس، نیگەران و خەمبار بە دەم ئازاری دەروونی-یەوە دەڵێت:”هەمیشە بەهێز بوو لەبەردەم نەخۆشیدا، لە تەواوی تەمەنیدا كاتێك لە خوێندنگای ئامادەیی دیكاب دەوامی دەكرد وەك مامۆستای میوزك و هونەر، رۆژێك نەخۆشی پەی پێنەبردووە و دواكەوێت. خۆشەویست بوو. من رازی نەبووم درێژە بداتەوە بە دەوامكردن بەڵام حەزیكرد وەك خۆبەخش لە دادگای دیكاپ لە نوسینگەیەك چەند سەعاتێك كاربكات، بەڵام بەداخەوە جێی هێشتین”.

مێردەكەی داوای لێكردووە تەمەنی هی ئەوەیە نییە ئیتر كار بكات پێویستە پشوو بدات. چونكە پێویستیان بە پارە نییە، بەڵام ئەو بەروخسار گەنج بووە، بۆەی هەمیشە هەر هەستی كردووە بە تەمەن گەنجە.

هەروەها كینیاتا جۆنسون برای ستیڤنس باسی لەو كارەساتە گەورەیە دەكات كە بەر خێزانەكەیان كەوتووە. ئەو دەڵێت:”تا رۆژی 2ی مارچ هەستی بەهیچ نەخۆشییەك نەكردووە. رۆژی 2 ی مارچ كاتێك بە مێردەكەی وتووە هەستەكەم هیلاكم، بەپێی ئەوەی مێردەكەی بۆ گێراینەوە پلەی گەرمی لەشی گەیشتۆتە 105 پلەی فەهرەنهایتی. بۆیە بەپەلە رۆیشتوون بۆ نەخۆشخانە”.

لەوێ دوای پشكنین پێیانوتووە ئەبێت چاوەڕێی 4 رۆژ بكەیت و لەماڵ نەچیتە دەرەوە، چونكە گومان هەیە تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووبیت.

رۆژی 5ی ئازار هەناسە توندی زۆری بۆ دەهێنێت بەپێی قسەی مێردەكەی نزیك بووە لە خنكان، بەپەلە پەیوەندی بە 911 ەوە دەكەن و هەر بە شەو لە ژێر چاودێری ورددا دەهێڵدرێتەوە. مێردەكەی دەیگێڕێتەوە كە ئەویش خراوەتە ژێر چاودێری ورد و پشكنینی بۆ كراوە كە كۆرۆنا ڤایرۆسی تووش بووە بەڵام ئەو تەندروستی جێگیرە.

رۆژی 10ی ئازار خاتوو ستیڤنس بە تەندروستییەكی جێگیرەوە نەخۆشخانەی دیكاپ جێدەهێڵێت. تەنیا شەو رۆژێك لەماڵەوە پشوو دەدات، بۆ ئێوارەی 12 مارچ لەناكاو توشی هەناسە توندی دەبێت و گیان لەدەستدەدات.

دوای توێكاری پزیشكی، خێزانەكەیان دڵنیابوون كە ستیڤینس بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە بۆیە نەك خێزانەكەی بەڵكو تەواوی دادگا دیكاب خرانە ژێر چاودێری پشكنینەوە.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان