ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كێڵگەیەكی نەوت لە باشووری عیراق لەكاركەوت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسانی كەرتی نەوت لە عیراق ڕایدەگەیەنن، بەرهەمهێنانی 95 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە كێڵگەی غەراف لە باشووری وڵات ڕاوەستا، دوای ئەوەی كۆمپانیای پترۆناسی مالیزی كارمەندەكانی لە كێلًَگەكە كێشایەوە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسانی كەرتی نەوت لە عیراق بڵاویكردەوە”پترۆناس كە كێڵگەكەی بەگەڕخستووە، بڕیاری چۆڵكردنی كێڵگەكەی بۆ پاراستنی كارمەندانی دەركردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ و كۆمپانیاكەش بەبێ‌ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی ئەو بڕیارەی دەركردووە”.

بە وتەی بەرپرسێكى كێڵگەكە”ناچاربووین بەرهەم ڕابگرین، چونكە پترۆناس ئاگاداری نەكردوونەتەوە لەوەی كە كارمەندانی دەكێشێتەوە”.

بەرپرسانی كەرتی نەوت لە عیراق دەڵێن، ئەوان كاردەكەن، تا سبەینێ‌ چوار شەممە پرۆسەكانی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكەدا دەستپێبكەنەوە.

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات و دەڵێت: “لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەك نانێرین”.

وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاری ناردنی پارە بە بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دوای ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم بووە بە پاكتاوی كۆتایی پارەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو پارەیەی ڕەوانەكراوە دواین بڕ بووە لە بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پارەی بەغدا بۆ مووچەیە”
لەسەر مووچەی فەرمانبەران هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، كە ئەو 400 ملیارەی لە بەغداوە هاتووە دەدرێتەوە بە قەرزی مووچەی مانگی پێشوو، پەڕلەمانتارێكی كورد لە بەغدا هۆشداری دەدات و دەڵێت: “هەر دەستكاریكردنێكی ئەو پارەیەی لەبەغداوە دێت، یاریكردنە بە ئاگر”.

د. ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر دەستكاریكردنێكی ئەو پارەیەی لەبەغداوە دێت، یاریكردنە بە ئاگر، چونكە ئەو پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمە ناو دەنێن چی؟ هەرێم نیازی وایە (٤٠٠) ملیار دینارەكەی بەغدا بداتەوە بە قەرزی (۱۱) سەرمایەدار لەجیاتی ئەوەی قەرزی زیاتر لە یەك ملیۆن و 250 هەزار مووچەخۆر بداتەوە.

دەشڵێت: “وادیارە لەگەڵ حكومەتی هەرێم هیچ سوودی نییە، بۆیە داوا لەو (۱۱) سەرمایەدارە دەكەم، كە گوایە ئەم مانگە قەرزیان داوە بە حكومەت، قبوڵی نەكەن لە پارەی مووچەی خەڵك قەرزەكانیان پێبدرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “ئەگەر حكومەت ئەم گاڵتەجاڕییە ڕانەگرن، ناچارین لەگەڵ پەڕلەمانتارانی عیراق كاربكەین بۆ ڕاگرتنی ئەو پارەیە لە بەغداوە تا میكانیزمێكی تر دەدۆزرێتەوە بۆ گەیاندنی مووچە بە فەرمانبەران”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نیسان-ی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ هەرێم نارد و میدیاكانی پارتی-ش ڕایانگەیاند، كە ئەو پارەیە دەدرێتەوە بە قەرزی سەرمایەداران و كۆمپانیاكانی نەوت و بانكە بازرگانیەكان.

پارەی بەغدا بۆ موچەیە_ هەر دەستکاریکردنێکی ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت، یاریکردنە بە ئاگر. ئەو پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانە. _ ئەمە ناو دەنێن چی هەرێم نیازی وایە (٤٠٠) ملیار دینارەکەی بەغدا بداتەوە بە قەرزی (۱۱) سەرمایەدار لەجیاتی ئەوەی قەرزی زیاتر لە (۱.۲٥٠.٠٠٠) یەک ملیۆن و دوسەدو پەنجا هەزار موچەخۆر بداتەوە. _ وادیارە لەگەڵ حکومەتی هەرێم هیچ سودی نیە، هەربۆیە داوا لەو (۱۱) سەرمایەدارە دەکەم کە گوایە ئەم مانگە قەرزیان داوە بە حکومەت، قبوڵی نەکەن لە پارەی موچەی خەڵك قەرزەکانیان پێبدرێتەوە. د.رێبوار کریم محمودپەرلەمانتاری عیراق

Posted by Dr-Rebwar Karim Mahmood on Sunday, May 31, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 31ی‌ ئایاری 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 73 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 34 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان