ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ئه‌وه‌ی به‌ قاچاخ هاتووه‌ته‌وه‌ و خۆی بۆ ده‌زگا ته‌ندروستیـیه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه‌، مامه‌ڵه‌ی تاوانباری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت: ئه‌وه‌ی به‌ قاچاخ هاتوه‌ته‌وه‌ و خۆی بۆ ده‌زگا ته‌ندروستیـیه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه‌ له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ی تاوانباری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بۆ دەنگی ئەمریکا، ده‌ڵێت” له‌دوای ئه‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌وه‌ خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی به‌قاچاغی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین دواتر له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه‌ سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ ویستوییانه‌ ته‌ندروستی گشتی و ئاسایشی گشتی و نیزامی عام تێكبده‌ن، بۆیه‌ داوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین خۆیان بێن بۆ پشكنین ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر خۆمان بیانگرین ئه‌وا وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین چونكه‌ ناو و ژماره‌ و ئه‌دره‌سی هه‌مویانمان لایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانیش خودی هاوڵاتیان خۆیانن. “


پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ ڕێكاره‌كانی پارێزگای سلێمانیش كرد بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایگه‌یاند” له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێ و شوێنمان گرتۆته‌به‌ر هه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ تا خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ قۆناغی چاره‌سه‌ر و چاودێری ورد، كه‌رتی تایبه‌تی نیشتمانیش له‌پاڵ كه‌رتی گشتیدا ده‌ستپێشخه‌ری جدییان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكه‌مان بكه‌ین بۆ هاوكاریكردن و جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان.”

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” له‌ئێستادا له‌قۆناغی خۆپارێزیدان به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كورت بكاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ نێوخۆیی نییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی بوون یان له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یا تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش خاڵێكی پۆزه‌تیڤه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه‌ له‌سلێمانی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ده‌زگا ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌كان له‌ڕووی پشكنینه‌وه‌ ڕوماڵیان كردوون به‌سوپاسه‌وه‌، واته‌ حاڵه‌تی كتوپڕ و له‌ناكاو نه‌بوون.”

پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وت” به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌پێشتردا ڕێ و شوێنمان گرتووەته‌به‌ر بۆیه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پێشه‌وه‌ین له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه‌ و كه‌لوپه‌لی پاككردنه‌وه‌ بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین حاڵه‌تی به‌كۆمه‌ڵ ڕونه‌دات و دۆخه‌كه‌ له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت، به‌هیمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كۆمه‌كیان پێبه‌خشیوین وه‌ك چین و ئه‌ڵمانیا ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كان تا ئێستا له‌ ئاستێكی باشدان و عه‌مارێكی زۆرمان هه‌یه‌ له‌ڕووی سومه‌ته‌مه‌نی و خۆراكی (وشك و ته‌ڕه‌، سوپاس بۆ قایمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌مه‌دا كارییان كردووه‌ بیست و چوار سه‌عاته‌، وه‌ سه‌رمایه‌داره‌كانمان هانداوه‌ به‌ بڕی ملیۆنان دۆلار خواردن و پێداویستی بكڕن و بیهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری دا به‌ هاوكاری كردنی سه‌به‌ته‌ی خواردن بۆ هه‌ژاران و یا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه‌ زیان ده‌كه‌ن.”

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق: هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی عیراق، هەرێمی كوردستان بە “بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە” و “فرۆشتنی بە قاچاغ” تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، ئەوە كێشەی بۆ عیراق لەنێو ڕێكخراوی ئۆپێك دروستكردووە. لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لیژنەی نەزاهەی عیراق ئاگادارە كە “نەوت لە شوێنەكانی تری عیراقەوە بە قاچاغ دەبرێت، نەك لە هەرێمی كوردستان”.

عەلی عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە هاوكات وەزیری داراییە بە ئاژانسی “S&P Global Platts”ی ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە”، كە بە وتەی عەلاوی، ئەوەش وایكردووە عیراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ڕێكخراوی ئۆپێكە، شكستبێنێت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. دەشڵێت “بەڵام ئەو بڕە دیار نییە كە بە ڕێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونكە لە هەندێ كێڵگەی نەوت دزەپێكردنی نەوت هەیە، كە بە تانكەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەكەی نازانین چەندە”.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراقەوە، گوڵیزار ڕەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە”هەرێمی كوردستان شوێنی بە قاچاغبردنی نەوت نییە، بەڵكو ئەوە لە شوێنەكانی تری عیراق نەوت بە قاچاغ دەبرێت و لیژنەی نەزاهەی عیراقیش سەلماندوویەتی”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان دەشڵێت، هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا متمانەی بۆ كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان دروستكردووە، وەك؛ كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل، گازپرۆم، شێڤرۆن و چەند كۆمپانیایەكی تر، “ئەگەر حكومەتی عیراق دەیەوێت ئامارەكان بزانێت، با سەیری ئامارەكانی كۆمپانیای دیلۆیت بكات كە داتا و زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان داوای هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ لەناوبردنی (پەكەكە)

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا داوای هەماهەنگییەكی “ڕاستگۆیانە” دەكات لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەپێناو لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە عیراق، كە بە وتەی ئەو:” دەكرێت “بە هەمان شێوەی داعش ڕیشەكێش بكرێت”.

ئەردۆغان لە نایەمەیەكی لەڕێی ڤیدیۆ بۆ كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كردنەوەی خولی 75، ئەو قسانەی كرد و ڕایگەیاند:”كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناتوانێت چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ پرسی سوریا بدۆزێتەوە، تا یەك هەڵوێست نەبێت بەرانبەر بە هەموو ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان”.

ئەردۆغان دەڵێت:”توركیا ژمارەیەكی زۆری پەنابەری لەخۆگرتووە لەسەر ئاستی جیهان و بەرگری لە تەواوی شكۆی مرۆڤایەتی دەكات لەڕێی ئەو قوربانیانەی پێشكەشیان دەكات”.

لەلایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا وتی:”ئەو وڵاتانەی خواستی خۆیان بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە قودس دەربڕیوە، هاوبەش دەبن لە زیاتر ئاڵۆزكردنی كێشەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان