3000 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن



بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، سێ هه‌زار كه‌س له‌ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دادەمەزرێن به‌ ئامانجی زیاتر كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.

سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، دامەزراندنی ئەو هێزانە به‌ ئامانجی چاودێریكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆنترۆڵكردنی هاتووچۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌، بڕیاریدراوه‌ لیواكانی پاسه‌وانی سنوور به‌هێزبكرێن و له‌رووی لۆجستی و مرۆییه‌وه‌ پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكرێت”.

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌ له‌ 23ـی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدرا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەشداری کۆبونەوەکە بوون، بڕیاردرا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ بودجه‌ی 2023 بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دابینبكرێت، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی میلاك و دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كان.

لەزگین ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی عێراقی ره‌وانه‌ی ناوچه‌سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، به‌ڵكو سه‌رجه‌م چه‌كدارانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ئه‌ستۆده‌گرن، كه‌ خه‌ڵكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانن.

هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقن له‌ سێ لیوا پێكهاتوون،فەرماندەیەکیان لە هەولێر هەیە، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی میلاك و نه‌بوونی پێداویستی سه‌ربازی پێویست، نه‌تواندراوه‌ به‌درێژایی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئێران و توركیا، ئه‌ركی خۆیان له‌ پاراستنی سنووره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.

هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەكرێت
پێشت هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەكرێت
” تا بەهاری داهاتوو دەبێت سیستمی نەخۆشخانەکان بکرێتە ئەلکترۆنی”
دواتر ” تا بەهاری داهاتوو دەبێت سیستمی نەخۆشخانەکان بکرێتە ئەلکترۆنی”
پەیوەندیدار