ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چین دواین ئامارى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین بڵاوى کردەوە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە چین 13 هاووڵاتى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و تێکڕایش 80992 کەس توشى نەخۆشییەکە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەگشتى توشبوون بە کۆرۆنا لە چین کەمتربووەتەوە، بەڵام هێشتا مەترسى نەخۆشییەکە هەر ماوە.

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە 68679 کەس لە چین چارەسەرکراون، دواى ئەوەى توشى کۆرۆنا بوون.

چین یەکەم وڵات بوو لە کۆتایى ساڵى ڕابردوودا یەکەم حاڵەتى کۆرۆناى تۆمارکرد و دواتر وڵاتانى دیکەى گرتەوە.

ریکلام

جیهان

ژمارەى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 38 هەزار کەس


خەڵک- بەشى هەواڵ

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکراى کرد، کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک بەرەو کۆنترۆڵکردن دەچێت و لە هەندێک وڵاتى دیکە زیاتر گەشە دەکات.

لە نوێترین ڕاگەیەندراودا ڕێکخراوەکە باسى لەوەکردووە، تائێستا 38 هەزار کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 165 هەزار و 935 کەسیش چاکبوونەتەوە، دواى ئەوەى 784 هەزار و 438 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ڕاگەیاندنى ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە بەردەوام ژمارەى ئەوانەى توشى ڤایرۆسەکە دەبن و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن لە هەڵکشاندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپانیا ڕێوشوێنى پێویستى بۆ ڕێگرى لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

حکومەتى ئیسپانیا ڕێوشوێنى زیاترى زیاد کرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا و هاتوچۆى بە تەواوەتى قەدەغەکرد لە وڵاتدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتى ئەو وڵاتە باسى لەوەکردووە، بۆ ڕێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا حکومەتى ئیسپانیا بڕیاریداوە هاتوچۆ قەدەغە بکرێت و فەرمانگەکانیش دەوام بە تەواوەتى ڕابگرن.

لە دواى ئیتالیا، ئیسپانیا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆى کۆرۆناوە و تائێستا زیاتر لە 85 هەزار هاوڵاتى ئەو وڵاتە توشى کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم سەربازی ئەمریكایی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، یەكەم سەربازی ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەربازێكی ئەمریكایی لە ویلایەتی نیوجێرسی كە ڕێككەوتی 21ی مانگی ڕابردوو بە گوێری پشكنین دەركەوتبوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دوای چەند ڕۆژێك چارەسەر بەڵام ڕۆژی شەممە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا نزیكەی 500 سەربازی ئەمەریكا، لە نێویاندا بەڵێندەرەكانی پنتاگۆن و كەسوكاری سەربازە ئەمریكاییەكان، تووشی كۆرۆنا بوون، بەو هۆیەوە جموجۆڵ و چالاكی سوپای ئەمریكا لە نێوخۆ و دەرەوە كەمكراوەتەوە و وەزیری بەرگریش ئاشكرایكرد، بۆ پاراستنی سەلامەتی هێزەكانیان، بۆ ماوەی دوو مانگ گواستنەوە و جێگۆركێیان پێناكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە و زۆرترین تووش بوو لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان