ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان هەیە!

خێزان

هەرچەندە دەوترێت کە ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان نییە چونکە جەستەیان بەرگری پەیدا دەکات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە  و کەسانێک هەبوون کە دووبارە توشبوونەتەوە.

پیاوێکی ژاپۆنی کە تەمەنی سەروو حەفتا ساڵە، یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی کەشتی دایمۆند پرینسس و  لە ٢/١٤ تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆکراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە هەر بۆەی خراوەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکیەوە.

پاش وەرگرتنی چارەسەر لە ٣/٢ دەرکەوتووە کە چاکبۆتەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووە، هەر بۆیە ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە، بەڵام پاش ١٠ ڕۆژ لە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دووبارە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتۆتەوە و پلەی گەرمای جەستەی گەیشتۆتە ٣٩ پلە، هەر بۆیە گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئەمەش یەکەم کەیسی دووبارە توشبوونەوە نییە بە کۆرۆنا، بەو پێیەی لە ٢/٢٧ ژنێکی ژاپۆنی بۆ دووەمجار ئەنجامی پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە، جگە لەوەی لە چینیش چەند حاڵەتێکی دووبارەبوونەوەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەر بۆیە پزیشکان هۆشیاری دەدەن کە هیچ گەرەنتیەک نییە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە توشی ڤایرۆسەکە نەبنەوە و پێویستە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان پارزێز زیاتر بکەن و تا ماوەیەک لە پارێزبەندی پزیشکیدا بن.

 

ریکلام

هەواڵەکان

شاجوانی کوردستان: موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلم لێ وەرگیراوەتەوە

خێزان

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا ئەو بە فەرمی شاجوانی کوردستان نەماوە و موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلی لێ وەرگیراوەتەوە.

سانا مەحمود دەڵێت”موچەی شاجوانیەکەم بۆ یەک ساڵ بوو، شوقە و ئۆتۆمبێلەکەش تەنها بە کاتی پێم درابوو، هەر بۆیە لەپاش ساڵێک هەموویم ڕادەستکردەوە”

سانا وتیشی”زۆر کەس دەڵێت لەم ساڵەدا تۆ چیت کردووە، بەڵام خەڵک بە هەڵە لە شاجوان تێگەیشتووە، چونکە شاجوان تەنها ئایکۆنێکە و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە تا وڵات بگۆڕێت”

شاجوانی پێشووی کوردستان وتیشی”تا ڕادەیەک گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی بڵێم پەشیمانم لەوەی کە بومەتە شاجوان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەزان ئاتەش: هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکەم و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرم

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان هەزان ئاتەش کە زۆێک لە ئاهەنگەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات ڕایدەگەیەنیت کە ئەو هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکات و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرێت.

هەزان ئاتەش ڕایگەیاندووە کە ئەو ناچێتە هەموو جۆرە ئاهەنگێکەوە و تەنها لە شوێنە خێزانیەکان و گرانبەهاکاندا ئاهەنگ دەکات و بەهۆی ئەوەشەوە مانگانە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

هەزان ئاتەش بەوتەی خۆی داهاتەکەی مانگانە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەڵام بەگشتی هەموو مانگێک ١٠ هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت کە دەکاتە یەک دەفتەر دۆلار.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کچە گەیمەرێکی کورد: حەیایی عایلەکەمیان بردووە و واز لە کورد دەهێنم

خێزان

کچە گەیمەرێکی کورد کە بەهۆی کارەکەیەوە لە سۆشیال میدیا بەناوبانگە ڕایدەگەیەنیت کە ناچارە واز  بهێنێت چونکە حەیایی خێزانەکەی براوە.

وڵڤ ژی کچە گەیمەرێکی بەناوبانگی کوردە دەڵێت”ئێوە حەیای منتان بردووە، هەر بۆیە لەمەودوا بە کوردی لایڤ ناکەمەوە و واز لە کورد دەهێنم”

گوێبیستی قسەکانی ببە:

کچە گەیمەرێکی کورد: حەیایی عایلەکەمیان بردووە و واز لە کورد دەهێنم

کچە گەیمەرێکی کورد: حەیایی عایلەکەمیان بردووە و واز لە کورد دەهێنم

Posted by Xelk Xezan on Thursday, July 9, 2020

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان