ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەكرێت
شیعەكان لە دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیراندا نەگەیشتنە ئەنجام

خەڵك- بەشی هەواڵ
لایەنە سیاسییە شیعەكانی عیراق لەبارەی دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نەگەیشتنە ئەنجام، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عاسائیبی ئەهەلی حەقیش داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەكات.

دوای ئەوەی چاوەڕوان دەكرا ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنە سیاسییە شیعەكان بگەنە رێكەوتن بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، بەڵام كۆبوونەوەكەیان هیچ ئەنجامێكی وەهای لێنەكەوتەوە، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزتنەوەی ئەهلی حەقیش لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) هۆكاریی شكستخواردنەكە ئاشكرا دەكات.

خەزعەلی لە تویتەكەیدا ڕایگەیاندووە”رێنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەماوەی دەستوری دیاریكراو، وێڕای رووبەڕووبوونەوە و مەترسییەكان كە وڵاتی پێداتێدەپەڕێت، بە تایبەتیش لەسایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە وەك پەتایەكی جیهانی راگەیەندرا، بەهۆی خواستی هەندێك لە هێزە سیاسییەكان، مایەی نەنگییە و بەڵگەیە لەسەر بایەخنەدان بە بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت”.

بە وتەی خەزعەلی”بەوپێیەی گەیشتن بە سەرۆك وەزیران كارێكی قورسە، لەوبڕوایەداین پێویستە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران بەپێی مادەی (61)، داوا لە پەرلەمان بكەن، تا باریی نائاسایی ڕابگەیەنێت”.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پێیوایە”دەكرێت لەڕێی باری نائاساییەوە دەسەڵاتی زیاتر بدرێتە حكومەتی ئێستا، تا بتوانێت بەشێوەیەكی باشتر ئەركەكانی ئەنجام بدات و ڕووبەڕووی هەڕەشەكانی كۆرۆنا و تەنگژەی ئابوری لە وڵاتدا ببێتەوە”.

لە دوای ڕاگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، محەمەد تۆفیق عەللاوی لە 1ی شوباتی 2020 بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەریی ڕاسپێردرا، بەڵام لە پاش تێپەڕینی مانگێك بەسەر ئەو وادەیەدا، عەللاوی لە 1ی ئاداردا داوای لێبوردنی لە سەرۆك كۆمار كرد و پاشەكشەكردنی خۆی لە پێكهێنانی حكومەت ڕاگەیاند.

عێراق

حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دووپاتیشی دەكاتەوە، پەیوەندیان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەش دەكات، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.

حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لاوێكی عیراقی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی، دۆزینەوەی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەلایەن لاوێكی عیراقییەوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”موئمیل ئەحمەد شەكیر ئەندامی تیمەكەیان، توانی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بدۆزێتەوە كە لێوەی هێرشبەر دەتوانێت فەرمان بە سێرڤەری ماڵپەڕەكە بكات و فۆڵدەرەكانی سیخوڕی هەڵبگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی دۆمینی لاوەكی پێگەكە Subdomain”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”شەكیر لەڕێی (هاككەر وەن) hackerone، زانیاریی لەبارەی كەلێنەكەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناردووە، دواتر سوپاسیان كردووە و بەفەرمی دانیان بە بوونی كەلێنەكەدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان