ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

چین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری کوشتنی سەگی سەرشەقام دەردەکات


خێزان

حکومەتی چین هەڵمەتێکی بۆ لەناوبەردنی ئاژەڵی سەرشەقام دەستپێکردووە وەک ڕێگریەک لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵیشەوە دەگوازرێتەوە.

دەسەڵاتدارانی کەرتی گوانگدۆنگ لە وڵاتی چین ڕایان گەیاندووە کە سەر کەسێک هاوکاریان بێت لە کوشتنی سەگی سەرشەقام ئەوا بڕی ٢٠٠ یوانی چینی کە دەکاتە نزیکەی ٢٥ هەزار دیناری عێراقیان بەدیاری پێدەدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتداران ڕێنماییان دەرکردووە بۆ ئەو کەسانەی سەگ و ئاژەڵی ماڵیان هەیە لە ماڵەوە کە دەبێت پەتی تایبەتیان پێوەبێت و ڕێکارە تەندرووستیەکان ڕەچاو بکەن، گەرنا وەک ئاژەڵی سەرشەقام تەماشادەکرێن و دەکوژرێن.

بەهۆی ڕێکارە توندەکانی حکومەتی چین بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتەکە تا ڕادەیەکی باش دۆخەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە و ژمارەی توشبوانی کەمکردۆتەوە.

 

ڕێنماییەکە بە چینی

 

ریکلام

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان